لە بانگەشەی سەر بەخۆییەوە بۆ هەرێمەکەی بغداد

وتار/ 07/10/2020 497 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

لە بانگەشەی سەر بەخۆییەوە بۆ هەرێمەکەی بغداد

بیلال زەنگڵ
حکومەتی هەرێم وەک نوسینگەێک دێتە پێش چاو بۆ تەوزیعاتی ئەو شتانەی بەغداد دەی نێرێت،
 هەرێمی کوردوستان، بغداد گیان  تکایە بنێرە!
بغداد  پارە بنێرێت مووچە تەوزیع دەکەین
بغداد  نەوت بنێرێ ئێمە دابەشی دەکەین
بغداد  داوا دەکەین قەرزەکانمان بداتەوە
بغداد  تکا دەکەین شایستە دارایەکانمان دابین بکات

بغداد ........... بغداد ......... بغداد

ئێمەش بەغداد بە بانگ تێگەیشتووین!

باشەی ئەی پێم ناڵێن کاری ئێوە چیە، ئەی ناپرسن چەندین ساڵ کارتان چی بووە؟! خەریکا واتان لێ دێت لەبەر دزی جەردەیی خۆتان ئاویش بە بێ بەغدا نەتوانن دابین بکەن!

باشە ئەم حکومەتوو پەرلەمانە بۆچیە؟ بۆچی یەکجاری ئەوەی ماوە بیدەنە کەرتە حزبیەکانتان وەک چۆن نیوەتان داوە بەکەرتە بەناو تایبەتەکانتان ئەو تۆزە  حکومەت و وەزارەتەشتان هەڵوەشێنەوە بیکەنە
 دەستێکە بۆ تەوزیعاتی ئەو شتانەی لە بەغدادەوە دابین دەکرێن
ئاخر لەکوێ دوونیادا لە کام هەڕێمی دوونیادا کاری هەریم بەس تەوزیعات بووە، چۆن ڕووتان دێت بانگەشەی دەوڵەت
بکەن کە ناتوانن بچوکترین مافی هاوڵاتیان دابین بکەن کە ناتوانن مووچەی فەرمانبەرەکانتان بدەن، ئاخر دەوڵەتان
مەگەر بۆ بەکرێدان بوێت بە وڵاتان بۆ کۆ کردنەوەی داهات بۆ خۆتانوو حزبەکانتان گەرنا بەو حاڵە بۆ چیتانە؟!

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌