حکومەتی هەڕێم قومار بازەکەی لۆتۆ؟!

وتار/ 12/09/2020 734 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

حکومەتی هەڕێم قومار بازەکەی لۆتۆ؟!

بیلال زەنگڵ
لە کوردستان چەندین حیزب و کۆڕو کۆمەڵی تێدایە، کە پینج حیزبیان سەرەکین بەم دوایەش حزبێکی تر بە ناوی نەوی نوێ کەوتە بازاڕەوە.
لە ناو ئەم حزبانەش دووحزب بەدرێژای ٢٩ ساڵ دەسەڵات و حکومی ئەو وڵاتەیان لەدەستە
کەم دوو حیزبە زیاتر لە خێڵ ئەچن، خێڵی دواکەوتووی خۆپەرست، نەک حیزبی پێشکەوتوو ومۆدێرنی سەردەم. ئەم حیزبان لە دوای ڕاپەڕین شکستیان هێنا لە دروستکردنی دەوڵتێکی تۆکمەو بەهێز کە ببێ بە جێگای ڕەزامەندی کورد و سەرنجی ووڵاتان ڕابکێشێ. کوردستانیان مەشغوڵ کرد بە شەڕی ناوخۆ و یەک کوشتن و بەهەدەر بردنی ئابووری کوردستان و هەریەکە خۆی گرێدابە یەکێ لە ووڵاتەکانی ناوچەکەوەو زۆری تریش لە خراپەکاری. لێرەدا چەند پرسیارێ دێتە پێشەوە: ئایا دوو حیزبە بەتەمای چین؟ ئایا ئەم حیزبانە جورئەتی ئەوە ئەکەن دان بەشکستی خۆیانە بنین؟ ئایا ئەم حیزبانە لەبەر خاتری چارەنووسی کوردو  کوردستان بژیوی هاوڵاتیەکانی ئامادن تەنازوول بۆ یەک دی بکەن و واز لە پشکی خۆیان ئەهێنن؟ ئایا ئەم حیزبانە ڕازی دەبن بەوەی دوو بنەماڵە ببن  سوڵتان حوکمی کوردستان بکان؟

کورد ئەمڕۆ لە حاڵەتی بێ ورەی و نائومێدیدا ئەژی، بە هۆی ئەو هەموو دۆخە نالەبارانەی دوای ڕاپەڕین هاتە گۆڕێ، لە شەری ناوخۆ و ململانێی ناشەریفانەی حیزبەکان، قەیرانی ئابووری و شاردنەوەی پارەو پوول و پێشێلکردنی یاساو دابەشکردنی کوردستان و زەوتکردنی زەوی و زار و شاخ و داخ و زۆری تریش لە ناعەدالەتی.  حیزبە دەسەڵات دارەکان، دۆخێکی ئەوتۆیان دروستکرد کە هەموو کوردی بێزار کرد و لێرەدا پرسیارێک دێتە گۆڕێ: ئایا هەموو کورد یان زۆربای کورد هەر بێدەنگ دەمێنتەوە؟

یان وەک ئەوەی لە ئەوروپا  لە زۆر شوێن بە تایبەتی لە مارکێتەکان ڕیکلامە ئەکرێ بۆ یانسیبێکی جیهانی (لۆتۆ) . ئامێرێکیان داناوەو بیتاقە ئەفرۆشێ بە هەر کەسێ کە بەختی خۆی تاقی ئەکاتەوەو خەڵکێکی زۆر لە ژن و پیاو کە زۆربایان پیرو پەکەوتەو پەرپوت و نائومێدن بە هەڵپەن بۆ کڕینی ئەم بیتاقانەوبەردەوام لە خەیاڵیکی خۆشدان کە بۆیان دەرچێت و ببن بە ملیۆنێرو ئیتر بە شادی و خۆشی بژین و خانوو و سەیارەو ماڵ و حاڵی لێ بکڕن و بە ئارەزووی خۆیان بخۆن و بخۆنەوەو بگەڕێن. ئەم بیتاقە کڕینە، یان با وابڵێین ئەم قومارە پەتایەکی پیسە هەر کەسێ بە خەستی بیگرێ سەر و ماڵی تیا ئەچێ و ڕەنگە لە ساڵێکدا و لەناو چەند ملیۆنێک لەم مودمینانە کەسێک شتێکی بۆ دەرچێ و ببێ بە ملیۆنێر و ئیتر ئەوانیتر مایە پووچ ئەبن. . . ئەم دەزگایانە هێندە زیرەکن بۆ ئەوەی کڕیارەکانیان لەدەست نەچێ و بەردەوامبن لە کڕینی بیتاقەو پاش ئەوەی دوو سەد دۆلارێکیان یاخود زیاتریشیان لێ ئەکشێننەوەو پێنج دۆلارێکیان بۆ دەرئەچێنن.
جا ئەوەندی سەیردەکەم  گەلی کوردم وام دێتە پێش چاو کە  ٢٩ ساڵ زیاترە تووشی ئەو نەخۆشیە بوو و بەردەوام بیتاقە ئەکڕی و دووعا ئەکەت ببێت بە ملیۆنێر و ژیانێکی نوێ دروستبکات، بەڵام هیچ، کەچی ئێستاش بەهیوایی ئەوەیە یانسیبەکەی بۆ دەربچێت لەکاتێک لۆتۆکە بدەستی قومار بازانەوەیە.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌