مادەی هۆشبەر

وتار/ 09/09/2020 1184 جار بینراوە

دکتۆرە دیلمان ئازاد

مادەی هۆشبەر

دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

ڕوێکی تری پزیشکی دادوەری هۆشیاری کۆمەڵگەیە چونکە ئەوەی دەگاتە پزیشکی دادوەری کێشەی کۆمەڵایاتییە.
ئەوەی دەیگیڕمەوە لە واقیعی ژیانی ڕۆژانەی کارکردنم ڕوویداوەبەڵام کەسایەتی و شوێن دەستکاری کراوە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە و تەنها وانەی لێوەرگرین.....

ئافرەتێکیان هێنا بۆ پشکنین کە گوایە سیکس دەکات بەرامبەر بە ماددەی هۆشبەر؟؟؟؟ داواکاریەکە لە ئیمەی پزیشک پشت ڕاست کردنەوەی ئایا سێکسی کردووە یان نا؟؟
لەکاتی پرسیارکردن وتی من لەسەر ماددەی هۆشبەر گیراوم ماوەی ٢ ساڵە ،خاوەنی ٦ منداڵم ..
کە پرسیارم کرد ئایا بازرگانی پێدەکەی بە ماددەی هۆشبەر لە وەڵامدا وتی نەخێر تەنها وەردەگرم ..
پ/ئەی منداڵەکانت ؟
وەڵامی دامەوە وتی لای پیاوەکەمن.
تا ئیستا لەوانەیە ئەوە زۆر ڕویدابتی بەڵام کارەساتەکە لیرەیە..
لەکوێ فیربووی ئەو ماددە هۆشبەرە وەربگری؟
وەڵامی ئەو توشی شۆکی کردم... وتی ئافرەتێکی دراوسێمان کە ژنی ماڵەوەیەلە ڕێگای انترنینتەوە کەسێکی ناسی بوو فیری کردبوو و بۆی دەهێنا ماڵەوە بە نهێنی ئەوێش ڕۆژێک هاتە ماڵم پیمی وت تاقی بکەوە منیش لەوکاتەوە ئاڵودەی بووم...ئێستاش ناتوانم وازبینم .
چیرۆکەکە وردەکاری و درێژەی زۆری تێدایە کە بۆچی ئیستا هاتۆتە پزیشکی دادوەری چیمان بینی چۆن ئاشکرا بووە و چۆن پارەی بۆ پیداکردووە بەڵام ئەوە هەمووی گرنگ نییە وناچینە درێژەی..
لیرەدا تەماشای لایەنی کۆمەڵایەتی وئەو کارەساتە بکەن ٦ منداڵ بێ دایک بن لەبەر ئاڵودە بوون بەماددەی هوشبەر کارەساتی دووەم ئەو ئافرەتەی دراوسییان چون انترنیتی بەکار هیناوە و چۆن توانیت ئەو ئافرەتەش فێر بکەی لەگەل خۆت؟! دوو خێزان بونەتە قوربانی مادەی هۆشبەر و خراپ بەکارهینانی سوشیاڵ میدیاو نەزانین ولێرەدا منداڵەکانیان زەرەرمەندی سەرەکین....

بەپێی کارکردنم لە پزیشکی دادوەری بۆ ماوەی ١١ ساڵ
ئەوەی تێبینی دەکەم لەم ماوەی دوایدا ماددەی هۆشبەر زۆر زیادی کردووە..
-چەند چارەسەرێکی سادە هەیە کە لە خێزانەوە دەست پێ دەکات دەتوانین جێ بە جێ بکەین بۆئەوەی بتوانین بە هەموو لایەک تۆزیک لەم کێشە کەم بکەینەوە:

- منداڵەکانتان فێر بکەن کاتی کە دەرەوە کەسێکی بێگانە شتیک دەدات بۆ ئەوەی منداڵەکەت یان هەرزەکارەکە بیخوات ئەوە بەهیچ شیوەیەک وەرینەگرێت و نەیخوات.
- کاتی کە برادەرێکت دەبیت یان دراوسێیەکت دەبێت کە دەڵی ئەوەتاقی بکەوە ئەو شتەزۆرباشە مەرج نییە بە گوێی بکەی و پێویست ناکات دراوسێ نهێنیان لای یەک بێت ..دەبێ ئێمەی دایک لەجیاتی جاریک دوو جار بیربکەینەوە لەبەر منداڵەکانمان ...
- تێبینی:
دەبیت کەسی ئاڵودە بوو بەماددەی هۆشبەر لەلای پزیشکی دەروونی چارەسەر وەربگرێت..

نوێترین نوسینەکانی دکتۆرە دیلمان ئازاد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌