پەیامێک کە پێویستە بە مەسعود بارزانی بگات
وتار/
05/09/2020
794 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
پەیامێک کە پێویستە
بە مەسعود بارزانی بگات
ئیبراهیم عەباس
سیستەمێک کە پارتی
پێ ئەناسرێتەوە ئەو مەرکەزیەتەیە مەسعود بارزانی لەناو پارتیدا دروستی کردووەو هیچ
کارێک بێ فەرمانی ئەو ناکرێت، هەربۆیە ئاراستە جیاوازەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ
بزرنەبونیان لەناو ئەو سیتەمە مەرکەزیەدا بەردەوام بەدوای مانۆڕی فێڵاویدا ئەگەڕێن
و ئاراستەکەی مەسرور بارزانیش کار لەسەر چەسپاندنی زیاتری مەکەزیەتی مەسعود بارزانی
دەکەن، چونکە مەسەلەی جێنشینی مەسرور بارزانی دوای مردنی مەسعود بارزانی بۆ مەسروری
کوڕە گەورە یەکلابۆتەوە، ئەو دوو ئاڕاسیەش جۆرە بەدکارییەکی سەیری بەرهەمێناوە، کە
مەسعود بارزانی کراوەتە عەلاقی هەموو خراپییەکان.
بەڵام ئایا هەموو کێشەکانی
پارتی لەسەر جێنشینن؟ بێگومان نەخێر بەڵکو رەگی کێشەکان بۆ کۆتایی شەستەکان و ناوەڕاستی
حەفتاکانی سەدەی بیست و چەند ساڵێک بەر لە مردنی ئیدریس بارزانی لە زستانی ١٩٨٧ ئەگەرێتەوە
و لە دوای دەرکەوتنی مەسرور بارزانی لە ١٩٩٨ دا و بەتایبەت لە کۆنگرەی ١١ لە ساڵی
١٩٩٩دا. هەقیقەتی کێشە ناوخۆیەکانی پارتی لەسەر دەسەڵاتی جۆراوجۆر و پارە و ئیمتیاز،
وەکو تەونی جالجاڵوکە لە ئۆرگانەکانی حزب ئاڵاون و هێزیان لە پارتی وەکو حزبێکی سیاسی
بڕیووە، بەڵام چونکە پارەو چەک بەتەنها لای بنەماڵەیە سیستەمێکی کۆیلایەتی لەناو
حزبەکدا کەسە باشەکان ئەکاتە قوربانی و کەسانی بێ ئەرزش و کەم، ئەکاتە خاوەن پلەو
سەرمایە.
ئەو قەڵەمە سوورەی
بارزانی ئیمزاکانی کارەکانی ناوخۆی حزبی پێ ئەکات بەهۆی کێشە ناوخۆیەکانی پارتی هێندە
زوڵم و ناهەقی پێکراوە مێژووی خراپیەکانی مەسعود بارزانی لە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە
نزیک بۆتەوە، بارزانی لەدەستی زانیاری هەڵەی مەسرور و نێچیرڤان و سیداد، ئەکەوێتە
هەڵەی سامناکی ئەو تۆ مرۆڤ شەرم لەناوهێنانییان ئەکات، ئاخر بەهۆی کێشە ناوخۆیەکانی
پارتی بارزانی هێندە بۆ کاری بچوک دابەزێنراوە زۆرن ئەوانەی کیشە عائیلیەکانی خۆیان
بە ئیمزای قەڵەمە سورەکەی مەسعود بارزانی راست ئەکەنەوە.
چونکە هیچ خراپەیەک
بێ ئیمزای ئەو قەڵەمە سورەی بارزانی ناکرێت، بۆ تەسفیەکردن و لیدان لەکەسانی ناوباڵەکان
و تەنانەت بۆ کەسانی دەرەوەی پارتیش هەر باڵەو بەدوای دروستکردنی سیناریۆی سەیرو سەمەرەدا
ئەگەڕێت، بارزانیش چونکە لەناخیدا و لە نبچینەدا مرۆڤێکی چاکەخواز نییە و ئاکارەکانی
سەرکردەبوون تێدا کەمە، ئیمزاکردنەکانی خراپییەکان بەخێرایی تێئەپەڕێندرێن و سەرئەنجام
ئەوەی خراپییەکانی بۆ ئەمێنێتەوە جگە لە بارزانی کەسی تر نییە.
سەیر بکەن بێ متمانەی
بارزانی گەیشتۆتە ئاستێک کە جیا لە مەسرور کە بەرپرسی دەزگای پاراستنە، وەیسی کوڕی
بەرپرسی دژە تیرۆرەو کورەکانی تری بارزانی لە لەشکری تایبەتی و پاراستن بەرپرسی یەکەمن
و ناوچەکانیان بارزانیان کۆنتڕۆڵ کردوە، بەڵام لەسەر بنەمای زانیاری هەڵە، مەسعود
بارزانی هەڵە و ناهەقی ئەو تۆ ئەکات مرۆڤ سەری سوڕئەمێنیت کە کەسێک لەو تەمەنە و لەناو
ئەو هەموو تاقیکردنە زۆرانەدا هێندە هەڵەی زەق و سەیر بکات.
رەنگە خوێنەرێکی زۆر
بپرسێت ئەی هۆکاری بەهیزی پارتی چییەو بۆچی ئەگەر لەم دۆخەدان هێشتا حزبی یەکەمی
کورستانن؟ لەراستیدا پارتی هیچ بەهیز نییە بەڵام هێز لە بێ هێزو پەرتەوازەیی و کاری
هەڵەی ئەوانی تر وەرئەگرێت، دیقەت بدەن لە هەڵبژاردنی ئایاری ٢٠١٨ تێکڕای بەشداری
هاولاتیان لەدەنگدان کەمتر لە سەدا پەنجا بوو، وە بەشداری هاونیشتمانیانی هەولێر تەنها
لە ٤٣٪ بوو،کەواتە پارتی تەنها لەو رێژەکەمە بەهێزە گەر بەشداری هەڵبژاردن بگاتە لەسەرووی
هەشتا پارتی کەمینەیەکی مەعقوڵە.
لەدەر ئەنجامدا کێشەکانی
ناو ماڵی بارزانی و ئەو بەدکاریانەی لەم حزبەدا سەریان هەڵداوە و لەعەلی عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆکی پارتی بۆ جەوهەر نامیق سکرتێری مەکتەبی سیاسی و فەرەیدون جوانڕۆیی ئەندامی
مەکتەبی سیاسی و دەیان و سەدانی تری هاڕیوە، ئەمە جگەلەوەی دۆخێکی خراپیان بۆ حوکمڕانی
کوردستان بەرهەمهێناوەو مەسەلەکە هەر قوربانییەکانی ناو پارتی نییە، بەڵکو ئەو بەدکاریانە
هێندە بۆ ئەو حزبە ئاسان بوون ماڵی بارزانی بەئاسانی چیان پێخۆش بێت لە کوردستان ئەیکەن
و ئەمەش جگە لە گۆڕینەوەی دیکتاتۆریەتی بەعس و سەدام بە فەرمانڕەوایەکی کوردی شتێکی
تر نییە.
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021