موعادەلە سیاسیه‌کان وا دەبینم

وتار/ 25/08/2020 576 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

یەکێتی لەبەر کەم توانایی بەرامبەر بە سیاسەتی پارتی هەمیشە قاچێکی لە ناو حکومەت بووە قاچێکی تری لە ناو شەقام

بیلال زەنگڵ             
موعادەلە سیاسیه‌کان وا دەبینم

یەکێتی لە دەسەڵاتدایە هاو شەریکی هەموو خراپیوو باشیەکانی حکومڕانی کوردوستانە بەڵام هەمیشە لاوازترە لە پارتی
پارتی بەردەوام خەریکی دوور خستنەوەی یەکێتیە لە بڕیاری سیاسی بەڵام لە داهات بەشی دەدات کێشەی نیە یەکێتی کاتێک خۆی  لە پەراوێزی بڕیاری سیاسی دەبینێتەوە ناوە ناوە بەناچاری لە ڕێگایی خۆ پیشاندەران پەیام بۆ پارتی دەنێرێت تا پارتی ئاوڕێکی تری لێبداتەوە ئەوەی جێگایی گومانە شاسوار عبدالواحید لەو مەقاشە دەچێت کە یەکێتی بەکاری بهێنت وەک خۆپیشاندەر

هەر کاتێکیش پارتی ئاوڕی بەلادا کردەوە ئیتر بەهەموو هێزی دەکەوێتە
سەرکوت کردنی خۆپیشاندەران کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان دێنت
و پارتی لەوە دڵنیایە ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە لە ئێستادا ناتوانی شەقام بجوڵێنی لەبەر لاوازیی نەبوونی پشتگیری اقلیم بەهێزی پشتی خۆی بە وڵاتانی اقلیم

  پارتیش زۆر جار بەنافەرمی دەبیستین کە پەیام بۆ یەکێتی دەنێرێت کە دەست لەو کارانە هەڵگرن وەک ئەوان بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن لە حکومەت هاو شێوەی ئەوان ڕاستگۆیانە دژی هەموو خۆ پیشاندەرێک بن
بەڵام یەکێتی لەبەر کەم توانایی بەرامبەر  بە سیاسەتی بەپارتی تا ئێستا نەی توانیوە ئەوە بکات بۆیە هەمیشە قاچێکی لە ناو حکومەت بووە قاچێکی تری لە ناو شەقام.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌