ئێستا تیگەیشتن بۆ کورد قەد پێشناکەوێت
وتار/
20/08/2020
637 جار بینراوە
جوانڕۆ مستهفا
ئێستا تیگەیشتن بۆ کورد قەد پێشناکەوێت
جوانڕۆ مستەفا
لە هەموو جیهاندا خەڵکی رۆژ بە رۆژ پیش
دەکەون و پەرە بە زانست و زانیاری و پرۆژەی جوان جوان دەکەن بو ووڵاتەکەیان و
دانانی یاسا و ڕیسای دادپەروەر بۆ خەڵکی بێ جیاوازی ، بەڵام هەرگیز بێڕیزی ناکەن بە بەها کلتور و نیشتیمان و پیرۆزییەکانی ووڵات وە هەرگیز بۆچونی بەرامبەرەکەیان بەکەم نازانن
و ڕێزی دەگرن و ئەگەریش هەڵە بکات بە
چاوێکی کەم سەیری ناکەن و هەمیشە
یەکگرتوون ، بەڵام ئەگەر سەیرێکی ئەم هەرێمەی خۆمان بکەین خۆزگە دەخوازین بە
ڕابردوو لە هەموو جیهاندا خەلکی بەرەو پێش
دەڕوات بەڵام لە کوردستانەی خۆمان ساڵ بەساڵ خۆزگە بە ڕابردوو دەخوازین ، ئەگەر وورد ببینەوە پرسیار لەهەر تاکێکی ناو
ئەم کۆمەڵگەیە بکەیت هیچ ئیهتیمایەکیان بۆ خاک و کلتور و نیشتیمان نیە ئامادەن بە
نرخێکی کەم دەست بەرداری ببن بەڵام نازانن
هەر کەسی لەهەر شوێنی بێت بە کلتور و زمانی دەناسریتەوە ،
ئێمە پێویسە نەوەکانمان فێربکەین نیشتیمان بریتی نیە لە پارچه زەوییەک کە هەرکەس
هات و بە ئارەزوی خوێ مامەڵەی پێوە بکات وە نەهیڵین هەرکەسێ بێت بە ئارەزوی خۆیان بازرگانی بکات بە
ووڵاتەوە دواتر لافی نیشتیمان پەروەری لێبدات بەسەرماندا ، دەبێت تاکی کورد ووشیار بێتەوە ئەم خاکەی
هەمانە موڵکی هیچ حیزب و کەسێک نیە هەرکەسێ دلسۆز بوو دەست خۆشی لیبکرێ هەرکەسێکیش گەندەڵ و خراپە کار بوو نەهێڵین و
پێشی لێبگیردرێ ، بەداخەوە ئەوەی ئێستا لەم هەرێمە ڕوو دەدات خەریکە لە دەست
دەردەچی گەندەڵی خراپەکاری لە ئاستی باڵادایە بۆیە هیچ کەس ئامادە نیە بەرگری لە
خاک و ووڵات بکات کلتور و زمانمان بە رەو لەناو چون دەڕوا کەس بڕوای بەهیچ شتێک
نەماوە هەرکەسە و ڕاست دەبێتەوە دەبێت بە دەمڕاستی میللەت و لەولاشەوە کاتی دەچێتە
سەر کورسی دەسەڵات هەمان گەندەڵی کار دەبێت،
دەتوانم بڵێم لەوەتی کورد هەیە هیچ کات بە
ئەندازەی ئەم سەردەمە حکومڕانی خراپی نەکردووە ، بە داخەوە نەوت لە ووڵاتان بووە
بە خێر و بیر بەڵام لە ووڵاتی ئێمە بوو بە ماڵوێرانکەر ، لیرە باسی ووڵاتانی
ئەوروپی ناکەم کە نەوتیشیان نیە بەڵاملە تاکی ئێمە خوشبەخترن چەند ووڵاتانی عەرەبی بە نمونە دەهینم کە نەوت بۆتە ئەوەی منافسی
ووڵاتانی ئەوروپی بە نموونە ووڵاتانی
ئیمارات و قەتەر و کوێت کە دەتوانن کام ووڵاتە بچن و سیستمێکی پیشکەوتووی
پەروەردەی و تەندروستیان هەیە وە ووڵاتێکی وەک کوێت کە گەرمترین ووڵاتە کە ئاو
کارەبا و غاز بە ۲٤سەعاتی هەیە
بۆیە پیشکەوتن ئەوە نیە کە کلتور و زمان و جلەکانت بگۆڕی پیشکەوتن ئەوەیە کە عەقڵییەتت پیشبخەیت لە
زانست و زانیاری
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مستهفا
-
جوانڕۆ مستهفا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مستهفا
25/10/2020