بەکام زارە دەدوێيت تێرۆر و لە مرۆڤ بوون کراوی.

وتار/ 28/11/2016 651 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

بەکام زارە دەدوێيت تێرۆر و لە مرۆڤ بوون کراوی.

لەو ھەرێمەدا دەمێک و زارێک نیە ئازادانە ڕاکانی دەربڕێت. لەگەڵ ھەر دەربرێنێک و دەنگ بەرزکردنەوەیەکدا دەیان تەڵە پێیدا دەتەقێتەوە، ھەر دەست ھەڵبڕینێک دەیان تیری بەدواوەیە، ئەگەر وتاربێژی ڕاست بێژ بیت بە چەکی بێدەنگ، چالاکوانی سەر شەقام بیت یان خۆت یان سەیارەکەو دەسوتێنن، مامۆستا بیت رۆژی چەندین جار سووک و دەکەن، رۆژنامەنووس بیت ھەموو دەرگایەک و لێدەگرن و وەھات لێدەکەن لە ھەموو بستێکی ئەو خاکە بێزار بن یان ئەوە لە غەمی دزی و گەندەڵی و تاڵان نیشتیمانی ھێدی ھێدی ئیسکەکانی لەشت دادەخورێنن...
ئەو ھەرێمە بۆتە وێرانیەک ھیچ پێوەرێک نەماوەو کۆمەڵگاش بەرەو تێکشکان دەچێت، بەزەیی و مرۆڤ دۆستی و ئینسانیەت ماھیەتی نەماوە، بۆیە ئەرکی ھەموومانە کاری گەورە بۆ گێرانەوە ئینسانیەت و ھاوڵاتیبوون بکەین و شۆڕێک دەست پێبکەین کە بۆ ناو ھەموو رەگەزەکانی کۆمەڵگا قووڵ بێتەوە. قبوڵ کردنی ئەو دۆخەو درێژەکێشانی کارەساتی گەورەتر بەدوای خۆیدا دەھێنێت و تەواوی کۆمەڵگە دەبێت کۆیلە و گەلی مردوو...
[email protected]

 

نوێترین نوسینەکانی سەلمان کۆچەری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌