خەتاباری سەرەکی ئەم دۆخە یەکێتییەیان پارتییە

وتار/ 20/08/2020 674 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خەتاباری سەرەکی ئەم دۆخە یەکێتییەیان پارتییە

بارزان محمدەسوورە
دووحزبی سەرەکی کۆنتڕۆڵی کۆی پڕۆسەی ئاشتی، ئاسایش، سیاسەت، ئابووری و کۆمەڵایەتی و...تاد، هەرێمی کوردستانی باشووریان بەدەستەیان کردووە، بۆیە بڕیارەکان هەریەکەیان بیدات لەو سنوورەی کە لەژێر دەستیانە ئەوە کۆی بارودۆخەکە لەژێر هەژموونی خۆیدایەو نەحکومەت ونەکەس وهیچ لایەنێکیش ناتوانێت نەک قسە لەسەر بڕیارەکانی بکات بەڵکو ناتوانێت بشیان ووروژێنێت، ڕەخنەشیان لێبگرێت، بۆیە ئەم دۆخە لەنێو ئەم دووحزب و بنەماڵەیە دابەش کراوەو تاپۆی خۆی وەرگرتووە.
زۆرێک لەهاوڵاتیان دەڵێن کۆی دۆخە خراپەکە پارتی لێی بەرپرسیارە بۆ بە تەنها پارتی؟
1-لەکاتی نەوت بەڕێکردندا، یەکێتی پێشنیاری بۆ پارتی کردوو هاوکاری بوو گرێبەستی نەوت و ڕێکارەکانی لەگەڵ تورکیا ئەنجام دا و ئێستاش پارتی خەتابار دەکرێت، وەک یەکێتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی بێت و بووەبەدراوێک کەڕوویەکی لەناوحکومەتەو ڕووەکی تری لەناوهاوڵاتیان و ناڕازیزوونە.
2- یەکێتی پێش نیاری کرد لەناو حکومەت بۆ کەم کردنەوە و پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران. نازانم قوباد تاڵەبانی ئەو زانیاریانەی لەکوێ و لەچ وڵاتێک هێناوە چونکە لەهەموو یەکێتی ئەورووپا، ئەریکا، ئوسترالیاو تەنانەت ئەفریقاو ئەریکای لاتینیش پاشەکەوتی مووچە بوونی نییە و نەبووە، تەنها بیرم بۆ کۆریای باکوور دەچێت، بەڵام نازانم جەنابیان لەوێ خوێندوویەتی یان بۆ دەورو  ڕێنمای چۆتە ئەوێ یان نا.
3- ئێستاش قوبات تاڵەبانی پێشنیاری کردووە، کە سانسۆڕ بخرێتە سەر سۆسیال میدیا. هاوڵاتی تەنها یەک درۆو خیانەت و بەهەدەردان وگەندەڵی، قوباد و هاوئاوازەکانی ئاشکرا بکات بۆ15ساڵ لەزیندان بخرێت.
جەنابی ئەندام پەرلەمانی حزبی سۆشیال دیموکراتیش هاتوە دەڵێت: هاوڵاتیان بەهەڵە تێگەیشتون پانزە ساڵ نییە پێج5ساڵە. بۆ تەمەنی خەڵکی کوردستان لەژێر هەژموونی ئێوە ئەوەندە خۆشە تا زیندان، ژیانی هاوڵاتیانتان هەپڕوون بە هەپڕوون کردووە، خۆکوشتن و هەڵاتن لەژێر هەژموونی ئێوە ژیانی کۆڵەمەرگی و خنکان لەدەریاکاندا، ئەوەگەنجانی کوردی والێکردووە، کە ڕووبەڕووی هەموو نەهامەتی و ناحۆشی و خۆیان بخەنەناودەمی نەهەنگ و... تەنهادەربازببن لەژێرهەژموونی حوکمڕانی ئێوە.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌