هەڵەکانی ئەسیلەی پۆلی دوانزە وکوشتنی خەونەکانمان

وتار/ 11/08/2020 673 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

هەڵەکانی ئەسیلەی پۆلی دوانزە وکوشتنی خەونەکانمان

بارزان محمدە سوورە

تاقیکردنەوەکانی پۆلی دونزە، داهاتویەکە،کە گەنجانی کۆمەڵگە بەگشتی ئامانجیان لەسەر هەڵخستووە،
هەڵەکردن، لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزە، هەروا کارێکی ئاسان نییە، چونکە داهاتووی گشتیە، لەو کاتەی مرۆڤ لەدایک دەبێت تادەمرێت ئەوە پۆلی دوانزەیە، کە ئایندەی دەست نیشاندەکات، بەڵام ئایا ئەو هەڵانەی لەئەسیلەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی هەبوون، ئاسایین؟
ئامانجی چەندین ساڵە دەکرێت بەچەند دەقیقەیەک بەفیڕۆبدرێن بکرێتەخۆڵەمێش و هەڕاجی زبڵدان بکرێت، هەڵەی تاقیکردنەوەکان قوتابیان ئەگەر قەرەبووی ئەو هەڵانەش بکرێنەوە ئەوە چەندین قوتابی لەئەنجامی هەڵەکان ماڵ وێران بو یان زەڕبی(شت)ی دا، یان هەڵەکان مێشکی خوێندکارەکەیان والێکرد، هەرچی لەمێشکی دابوو، لولدرا و بە بادران، قوتابی هەبووە تەنها لەسەر یەک پرسیار، کە بەهەڵە هاتبۆوە زەڕبی داوەو هۆڵەکەی بەجێ هێشتووە، ئایا دەکرێت ئامانجی چەندین ساڵەو کۆشەشی چەندین ساڵ و چەندمانگەی پۆلی دوانزە بەلێبووردنێک یان قەرەبووی چەند نمرەیەک بکرێتەوە؟
چونکە ئەوە مافی گشتیەو پێویستە هەڵوێستی گشتگیریشی لەسەر پێکبێت، ئەم هەڵانە باچیتر بەسەریانەوە نەچێت، ئەوانەی هەڵەکەیان ئەنجام داوە بەڵکو پسپۆڕانی پەروەردەین، ئەگەر هەڵە لەو چەند سەعاتەی کە بۆ پەنجا پرسیار تەرخان دەکرێت، جگە لەهەڵەکان ئەسیلەکانی تریش بەشێکی پرسیارەکان ڕوون نەبوون شێواو بوون و لە واقعی خۆیان لایان دابوون، هەموو ساڵێک جگە لە هەڵەکردن بەڵکو پرسیارەکان تەخشان وپەخشان پێکراوە، کەئابڕووی پەروەردەی خستۆتە ژێر کۆمەڵێک پرسیاری هەستیارەوە،
بۆیە ئەگەر ئەم پسپۆڕانە هەڵە لەو ماوەیە، کەمەدا بکەن بۆ ئەو پرسیارانەی، کەساڵانە یەکجار دادەنرێن ئەی دەبێت ئەوپسپۆڕانە چ هەڵەی تر بکەن لەو وڵاتە کەکەس پێی نازانێت، ئەی دەبێت چ وێرانەیەک لەژوورە تاریکەکان هەبێت، کەکەس نایان بینێت، ئەی دەبێت ئەم پسپۆڕانە چ پلانێکی تریان هەبێت، بۆ نووسینەوەی سەرکەوتنەکانی وڵاتەکە، یان ئەنجومەنی پێداچونەوە، وردەکاری و هەڵە بڕەکان دەبێت ئەو سەلیقەیەو پسپۆڕیانەیان لەکوێ هێنابێت و لەکام زانکۆ دەرچوبن، دەبێت لە ڕیزبەندی یەکەم بێت یان دووەم وسێیەم؟ کەڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵڵایە لەسەر یەکەم ودووەمی پێشبڕکێیەکانی زانکۆکانی کوردی.ئەوەش ئەنجام و سەرکەوتن و بەرهەمەکانیانە.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌