پاراستنی ژینگەی شارەکان

وتار/ 24/07/2020 1045 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

پاراستنی ژینگەی شارەکان
بارزان محمدەسوورە
پێویستە شارەگەورەکان بەتایبەت سوپەر یۆرەکان، دواتریش ئەگەر بکرێت شارە مۆنۆپۆڵەکان، یان ئەوانەی  قەڵەباڵغ بوونە و بەرەوپیسی هەنگاو دەهاوێژن، ڕێگری بکرێت لە هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلەکان بەتایبەت گازی و بەنزینەکان، چونکە بۆتە هۆی پیسکردنێکی زیاتر لە مردن، ئەگەر ئەم وڵاتانە تازووە لەو هەوڵانە نێنە دەنگ و نەی کەنە پڕۆژەو لەدەستوورو یاساکانی وڵاتیان جێگای بۆ نەکەنەوە، ئەوە دواتر خراپتر لە کۆڕۆنا دووچاریان دەبێتەوە، ئەوکاتیش کار لەکار ترازاوە، چونکە بەرە هەوا چیتر تەحەمولی ئەو بارگرانیەی ناکات، کەتەنۆلکەکانی دەستی مرۆڤ دەیکەنە ئاسمانەوە، بەتایبەت ئەو شارانە هۆیەکانی گواستنەوە بکەنە ئەو هۆیانە، کە هیچ بڕە پیس کەرێک فڕێنادەنە ناو ژینگەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی پاک ڕاگرتن، سەرکەوتن بەسەر پیسیەکاندا، چونکە گواستنەوەی جۆراو جۆر هەیە ئێستا ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و پایسکل...تاد، ئەوانە دەبنە هۆی ڕاگری خاوێنی، هاتوچۆش ئاسانکارترو چەنجاڵی و پڕ قەڵەباڵغی کەم دەبێتەوە بە ئەندازەیەک، کەمرۆڤ خۆی باوڕی پێنەکات.
بە دوورکەوتنەوە لە ئامرازەکانی گوستنەوە، کەتەنۆلکەی پیسی ژەهراوی دەخنە هەواوە، ئەوە دوور کەوتنەوەیە، لە نەخۆشی و پاراستنی ئیکۆلۆجیش ئەمەش کاردەکاتە سەر تەندرووستی گشتی، بواری گونجاو دەرەخسێنێت بۆ ڕووەک ئاژەڵداری، کەسەرچاوەی خواردنی مرۆڤن.
ئەوماددانەی لەگزۆزی ئۆتۆمبێلەوەدێنەدەرەوە، پیسکەری مەترسی دارن، ئەگەر ڕێژەی قوڕقوشم لەخوێندا بەرزبووە بۆ 0,1ملیگرام/لیتر. ئەوە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی هیموگلۆبین لەخوێندا، دواتر دەبێتە هۆی تێکشکانی خرۆکەسوورەکانی خوێن، ئەم جۆرە نەخۆشیەش لەناوچەکە زۆر باوەو لە پەرەسەندن دایە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەتیش وەزارەتی ناوخۆ بەشی هاتووچۆ و وەزارەتی تەندرووستی بەجدی لەسەر ئەو پیسکەرانە بێنە دوان و بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لێبکەن.
هەوا لە ئەنجامی ئەو پیسیانەی مرۆڤ دەیانکاتە هەواوە لەپیسبوونی دژوار ومەترسیدار دەچێت، وەک لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا 261 کەرەستە لەهەوادا هەیە، کەهەندێکیان زۆر خێرا کارلێک دەکەن لەگەڵ ئاوێتەی تردا، کە مەترسیەکانی گەورەتر دەبن.
نموونەیەک: ڕێژەی ماددە هەڵواسراوەکان، لە ژوورێکەدا ٪34 لە هەوای دەرەوە زیاترەو لە وانەیە بەهۆی جگەرە کێشانیشەوە، ڕێژەکەی بگاتە( ٪200 - ٪300)
ئەی ئەگەر ئۆتۆمبێلێک چەند ئەم ڕێژەیە زیاتر بکات، بەتایبەت ئەو ئۆتۆمبێلانەی هیچ مەرجێک و کوالێتییەکی تەندرووستیان نییە، یان تایە سووتاندن ؟
ئەمەش نەک کاریگەری لەسەر ئەو وڵاتە دەبێت بەڵکو کاریگەریە خراپیەکانی دەگەنە وڵاتانی دەورو بەروو دوورتریش بەهۆی گواستنەوە، ئەمەش دەبێتە زیان مەندبوونی مرۆڤایەتی و ڕووەک وئاژەڵ، کەڕەنگ دانەوەی نێگەتیڤی دەبێت لەسەر مرۆق، کە دەبێتە ژیان لێتاڵ کردنی نەک نەخۆشەکە بەڵکو خانەوادەکە بەگشتی دەبنە قێز بوونەوە لە ژیان، بۆیە مرۆڤایەتی تازووە فریای خۆی بکەوێت.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌