ژنان فریای خۆتان بکەون
وتار/
26/11/2016
1151 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
ژنان
فریای خۆتان بکەون
بیلال
زەنگڵ
ڕۆژی
بهرهنگاربونهوهی توندوتیژی دژی ژنان
ئەو
ڕۆژەی ساڵانه لهههرێمی كوردستان ڕۆژی جیهانی بهرهنگاربونهوهی توندیژی بهرامبهر
ژنان لهرێكهوتی 25/11 تا 10/12/2016 بهئهنجامدانی چهند چالاكیهكی جۆراوجۆر
بهرێوهدهچێت، بی ئەوەی خزمەتیک بە ژنان بکرێت جگە لە قورسکردنی زیاتری باری
ئافرەتان فرێدانی چەندین قسەی بی مانە هیچی تری لی سەوز نابێت
بۆ یە
روو دەکەم دایکو خوشکانم لە کوردستان ئێوە هەڵمەخەڵتین بەقسەی بریقە داری رێکخراوەکانی
بەناو ژنان
گەر
هەڵویستەیک بکەین لەسەر ریکخراوەکانی ژنان هەمیشە واهەست دەکەیت پیاوانێکی چاو برسی
لە پشتیانەوەن بۆ مەرامی ئازدی گەیشتن بەئافرت چۆن دەکریێت کەسانێک نەتوانن خۆیان
دەرباز بکەن لە دەستی حزبەکانیان بۆ مەرامێکی تایبەتی ئەی چۆن دەکرێت ئیوە ئازاد
بکات لە ئازاروو مەینەتی لێرە قسەی مەریەم هاری ڕۆژنامە نووسوو داکۆکی کاری مافی
ئافرەتان لە فەرنسا نامەێکی نوسی بۆ ئافرەتانی ئاراستەی ئافرتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی
کرد وتی
( ئەی خوشکانم بە قسەی باقو بریقی رێکخراوەکان هەڵمە خەڵتین کاتێک
ئێمە جارێک گەزراین ئێستاش باجەکەی دەدەین لەماڵەکانەوە هێنانیانە دەر کەچی لەگەل
ئەوەی ئەرکی دەروەمان بۆ زیاد بوو ئەرکی ماڵەوەش وەک خۆی مایەوە ئێمە دوو جار ئەرکمان
زیاد بوو)
بۆیە
هەر کاتێک رێکخراوەکانی ژنانتان بینی
پیان
بڵین کوا موچه بۆژنان و كچانی بێكاری ماڵهوه؟! کوا ماف و بژێوی بۆ ئەو ژنانی کە بۆ قتوێک شیر بۆ منداڵەکانیان
کەرامەتی خۆیان فرۆشت ؟!
کوا
بکوژانی دەست ڕۆیشتووی ئەم وڵاتە؟! کوا بهشهكانی منداڵ بوون بهشێوهیهكی
گونجاو لهنهخۆشخانهكان مەگەر لە جێگا تایبەتەکان بۆ ژنوو منداڵی دەسەلات
داران؟! کوا باشكردنی بهشهكانی ژنان له پۆلیس و گرتوخانهكان؟! کوا بەدەمەوە
چونی پیرەژنە داماوەکان لە ژوورەکانیان بەتەنیا؟! کوا دروستکردنی ماڵ بۆ کچە نەدارەکان؟!
ئەمانەو چەندانی
تر... کوان.....
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021