سه‌ر ژمێرى دانيشتوان،كاريگه‌رى له‌سه‌ر پێشكه‌وتن .
وتار/
19/07/2020
613 جار بینراوە
بارزان محه‌مه‌د سوره
سه‌ر ژمێرى دانيشتوان،كاريگه‌رى له‌سه‌ر پێشكه‌وتن .
بارزان محمد سوورە
سه‌رژمێركردني دانيشتوان بريتييه، له ژماردني دانيشتوان به‌شێوه‌يه‌كي گشتي و فه‌رمي له‌ناوچه‌يه‌كي ديارى كرا‌و يان فراوانتر، وه‌ك هه‌رێمێك يان زياتر يان ده‌وڵه‌تێك، وه‌ك وه‌رگرتني (ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، شوێني نيشته‌جێ بووني، شوێنى له‌دايك بوون، ئاين، داهات، پيشه، ئاستي ڕۆشنبيرى،گه‌نج وپيرو مام ناوه‌ند وه‌رده‌گيرێت)وه‌رگرتنى ئه‌م پێوه‌رانه ده‌كرێت بكرێته ئامانجى له پێشينه‌ى ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌لايه‌ك جۆرى ئه‌و ته‌مەنانه‌ديارى بكات، كه‌ده‌وڵه‌ت له بوارى سه‌ربازى وئابووری کۆمتڵایەتی وسیاسیش. پێويستى پێيان هه‌يه، له‌لايه‌كى تريش بۆ زانينى جۆرى ته‌مه‌ن زۆر پێويسته بۆئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رى كاربكات، له ڕووى منداڵ، نێوجه‌وانان و لاوان، گه‌نجان، پيران، بۆئه‌وه‌ى هه‌ريه‌كه‌يان ده‌وڵه‌ت بتوانێت شوێن و كار‌و پێويستيان بۆ دابين بكات و سوودوو پێويستيه‌كاني ده‌وڵه‌تيشي پێدابين بكات، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له‌بوارى مرۆيي و سرووشتيش خۆيي پێ به‌هێزبكات. و بناغه‌يه‌كى هيزى مرۆيى پێ دابين بكات. به‌ڵام ئه‌م شێوازه كه‌سانى كارامه‌و پسپۆڕى پێويسته نه‌ك له‌سه‌ر خزم خزمێنه‌و بيرو ئايدياى سياسى بێت.
به‌م سه‌رژمێريه ده‌كرێت ژماره‌ى دانيشتوان بزانرێت وه‌ك پێويستيه‌كي سه‌ره‌كي بۆ گشت پێداويستيه‌كاني مرۆيي و سرووشتي، چونكه هه‌رده‌وڵه‌تێك گرنگي به‌سه‌رژمێرى نه‌دات يان پشتگوێى بخات، ئه‌وه كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ستي خراپي له‌دواوه‌يه، خۆى له‌خۆدا ده‌رخه‌ري ده‌وڵه‌تێكى يان هه‌رێمێكى دواكه‌وتووه، گوێنادات به پێشكه‌وتن و به‌پلان دانان، بۆئه‌وه‌ى دانيشتوانه‌كاني به‌ئاسووده‌يي و كامه‌راني بژن، زياتر ئامانجي گه‌نده‌ڵي و شاردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵيه‌كاني له‌م ڕێگايه‌وه، چونكه سه‌رژمێرى ده‌كرێت بكرێته نه‌خشه‌وانيه‌كى باش بۆ پڕكردنه‌وه و زاڵ بوون به‌سه‌ر كه‌مي پێداويستى؛ جا پێداويستيه‌كان چ له‌ناوخۆ ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆ پڕنه‌كرانه‌وه ئه‌وه ده‌كرێت به‌پلان پێش گران بوون و كه‌مبوونى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى خاوه‌ن كاڵابكا‌ت. به‌زانيني ژماره‌ى دانيشتان و جۆرى ته‌مه‌ن ده‌توانرێت ده‌وڵه‌ت هێزى كارى باش بۆ كشتووكاڵ و پيشه‌سازى و گه‌شتووگوزار و هۆيه‌كانى تر‌ى هه‌لى كار ده‌سته‌به‌ر بكات. هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى سه‌رژمێرى ورد ئه‌وه تواناى گرنگى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و كه‌سى شياو دوور له گه‌نده‌ڵي و كه‌ڵه‌كات بگاته په‌رله‌مان و پۆست و پايه‌ى ده‌وڵه‌تي وه‌رگرێت ونه‌توانێت له‌ئاست به‌رپرسياره‌ته‌كه‌ى دابێت، چونكه به‌پێى تواناكاني نه‌هاتۆته سه‌ر ئه‌م كورسيه.
بۆيه هه‌ر وه‌ڵاتێك و ناوچه‌يه‌ك پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردني تيادابكرێت، پێويسته پێشتر سه‌رژمێريه‌كى وردى بۆكرابێت ئه‌گه‌رنا هه‌ڵبژاردنه‌كه دوور ده‌بێت له ڕاستى و پڕده‌بێت له خڕوقات و ته‌زويركارى.
بۆيه تائێستا حكومه‌تى هه‌رێم له‌م بواره‌ش دا نه‌ى توانيوه، هيچ كارێك بكات و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆيه هه‌ڵسه‌نگاندن له‌هه‌ركاريكى حكومه‌ت له‌و چاره‌كه سه‌ده‌يه، كه‌سه‌ر به‌خۆيانه كارى كردووه، نه‌ى توانيوه له‌هيچ بواريكدا به‌ته‌واوه‌تى سه‌ركه‌وتووبێت.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د سوره
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
03/09/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
02/07/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/04/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
21/10/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
15/09/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/09/2020