کاری گۆڕانەئاوهەواییەکان لەسەرکشتوکاڵ

وتار/ 14/07/2020 1261 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

کاری گۆڕانەئاوهەواییەکان لەسەرکشتوکاڵ

بارزان محمدسوورە
گۆڕانە ئاووهەواییەکان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر کشتوکاڵ دەبێت، کشتوکاڵ بەشێوەیەکی سەرەکی وابەستەیە بە ئاوهەواوە، چونکە گەشەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵ بەتایبەت بەستراوەتەوە بەڕەگەزەکانی ئاووهەوا، لەوانەش پلەی گەرمی، بۆیە هەرگۆڕانێک، کەلەپلەی گەرمی ڕووبدات کاردەکاتە سەر کەرتی کشتوکاڵ.
بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی پلەی گەرمی کار لە بەرووبوومە کشتوکاڵیەکان دەکات، هەرکاتێک پلەی گەرمی بەرزبۆوە، دەبێتە هۆی هەرەس هێنانی بەرووبوومە کشتوکاڵیەکان لەو ڕادەیەی کەڕووەکەکە لەخۆی زیاد بێت. یان نزم بوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی هەرەسی بەرووبوومەکان. یان بارانی بەلێزمەو لافاو ئەمانەش کاریگەری نێگەتیڤیان دەبێت. بەپێی قەبارە و هێزی خۆیان. یان گڕکانەکان کاتێک دەتەقنەوە بارێکی زستانەی بێ هەتاوی چەند مانگە بەخۆیانەوە دەگرێت وئەمەش دەبێتە هۆی دەرنەکەوتنی تیشکی خۆر، کەڕێگری دەکات لە بەرووبومە کشتوکاڵیەکان، بەمەش دەبێتە هەرەسی کەرتی کشتوکاڵی، چونکە بارێکی سەهۆڵی دەست دەگرێت بەسەر زەویدا، وەک چۆن لەکاتی گڕکانەکانی ...هاوینی ئەو ساڵەش بەزستان گۆڕاو پلەی گەرمی زۆر دابەزی کەڕووەک نەی توانی ماددەی کلۆڕۆفیلی خۆی دەست خات. بەمەش بۆهۆی لەکارکەوتنی کەرتی کشتکاری. ئەی ئەگەر جەنگە ئەتۆمیەکان ڕووبدات، دەبێت چی ببێت، کەئاسمان دادەپۆشێت لەچڕی دووکەڵ و بەمەش هەورێکی ڕەشی چڵکن بەری زەوی لەخۆر دەگرێت وناهێڵێت بەهیچ شێوەیەک تیشکی خۆر بەزەوی بگات، بەمەش دەبێتە بەدخۆراکی و نەمانی خواردەمەنی جیهان دادەپۆشێت و کاریسەی گەورەی مرۆڤایەتی ڕوودەدات. بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی پشتیان بەکەرتی کشتوکاڵی دەبەستن، بەیەکجاری هەرەسی ژێرخان و سەرخان ئابووری دەبنەوە، بۆیە پشت بەستنیش تەنها بەیەک داهاتی یان یەک جەمسەری لەجیهانی ئەمڕۆ هەڵەیەکی گەورەیەو پێویستە هەمەچەشنەی داهاتی نەتەوایەتی پەیڕەوبکرێت.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌