کورد و بەنی اسرائیلی

وتار/ 06/07/2020 862 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

کورد و بەنی اسرائیلی

جوانڕۆ مستەفا
چەند لێکچویەکی نێوان بەنی اسرائیل و کورد
ئەگەر سەیری قورئان پیروز بکەیت کە باس لە بەنی اسرائیل دەکەت بە قەومێکی سەرسەخت و کەلە رەق و خراپەکار ناوی دەهێنێت و  کە هەمیشە نا سوپاس گوزار بوون و هەمیشە رەخنەیان لە پیغەمبەرەکانیان دەگرت و خۆشیان هیچیان لەبارە نەبوون ، کاتی لەژێر دەستی زاڵمێکدا بوون هاواریان لە خواو پیغەمبەرەکەیان دەکرد بەڵام کاتی ڕزگاریان دەبوو دەکەوتنە دژایەتی خواو و پیغەمبەرەکە ی  سەرسەختانە دەوەستانەوە ، هەمیشە بەوە ناسرابوون کە حەزیان  بە سەروەت و سامان و ماڵی دنیاییەوە بووە وە حەزیان بە تەمڵی و تەوەزنی دەکرد وە هەرگیز دان بەهەڵەکانی خۆیاندا نانێن و خۆیان لە هەموو کەس بە ئاقڵتر دادەنێن

 بڕوا بکە ئەگەر کورد بگەڕێنیتەوە بۆ رەچەڵەکی سەرەتای ئەوا بیگومان دەچنەوە سەر بەنی اسرائیل چونکە لە هەمووسیفاتەکاندا دەچنەوە سەر یەک
 سەیر دەکەیت کوردیش هەمان سیفاتی بەنی ایسرائیلیان تێدایە  رەخنە لە هەموو شتێ دەگرن و هەرکاتی لەخۆشیدا دەبێت ناسوپاس گوزار دەبێت و دەچن بە گژ یەکا و تەنانەت دەکەونە رەخنەگرتن لە خواو و پیغەمبەر هەرگیز خۆی  بە هەڵە دانانی و هەڵەی بەرامبەرەکەی دەبینێ بەڵام هی خۆی نا ، کاتێکیش بەڵایەکیان توش دەبێت خۆیان ناگرن و دەکەونە پرتەو بۆڵەو تۆ مەتبار کردنی یەکتری و دەکەون بەگژیکتردا
وە هەمیشە حەزیان بە تەمەڵی و شتی حازرییە هەموان حەز دەکەن هەموو شتێکیان هەبێت و لە ماڵەوە دابنیشن موچەیەکی  باشی هەبێت و هیچ ئیشێ نەکات
دایم  رەخنە لە هەموو شتی دەگرن ئەگەر بیانەوێت کەسی لەکەدار بکەن وەهای لیدەکەن نەتوانی سەر هەڵبڕێ وە ئەگەر بیانەوێت کەسیکیش وەسف بکەن وەها وەسفی دەکن دەیخەنە پلەی پیغەمبەرایەتی

 بڕوا بکە کاتێ قورئان دەخوێنیتەوە وەسفی خراپی قەومەکانی پێشوو دەکات  و سەیری خۆمان دەکەم دەتوانم بڵێم هەڵگری هەموو سیفاتەکانی قەومەکانی پێشوین  دەمی هەرکەسێکیش دەکەیتەوە خۆی بە مەلایەک ناگۆڕێتەوە بەڵام لە ژێرێشەوە خەریکی چاندی تۆوی خراپەکارییە کەس هەوڵی باشکردنی خۆی نادات هەموو چاو لە بەرامبەرەکەیان دەکەن میللەتێکین هەموو هەوڵی خۆ لەپیشخستن دەدەین و هەمووی بەس خەریکی خۆیەتی کەس لەگەڵ بەرامبەرکەی ڕاستگۆ نیە میللەتێکی پەرتەوازەو بیسەحەبین

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌