بۆ ئەوەی شەهادەکەت نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە

وتار/ 04/07/2020 641 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

بۆ ئەوەی شەهادەکەت نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە

بارزان محمدسوورە
خوێندنی باڵا لەجیهان دا، لوتکەی زانست و زانیاریە،
بۆ ئەوەی ئەو شەهادەیەی بەدەست دێ لە کوردسان کۆمەڵێک مەرجی قورس دانراون، جگە لەوەش پارەیەکی زۆر لە زانکۆکان وەردەگیرێت وەک کرێی خوێندن، هەروەها تاقیکردنەوەی توانست، زمانی ئینگلیزی وکۆمەڵێک مەرجی تر.
لە کەمکردنەوەی زمانی دایک نیشانەی هەرەسی زانستییە، چونکە جگە لە زمانی دایک ناتوانرێت هیج زمانێکی تر وەک حۆێ  زانستیانە بەکاربێت وسوود وەرگربێت.
بۆیە پێویستە زمانی دایک لە سەرووی هەموو مەرجەکانەوە بێت، چونکە ئێستا لە کوردستان تەنها کەمێک ئینلگیزی بزانی زۆر بەئاسانی دەتوانی ماستەر و دکتۆرا بەدەست بێنی ئەگەرچی کۆڵەوارێکی زۆر خراپیش بیت لەزانست و زانیاری و نووسینیشدا!  
جگە لەو هەموو مەرجانەی، کەهەن و فەرزکراون، پێویستە بۆ کورسیە بەتاڵەکانی، کەپڕبکرێنەوە
باشترین ڕێگا چارە بۆ پڕکردنەوەی کورسیە بەتاڵەکان تاقیکردنەوە بکرێت، باشترین کارتە بۆ ئەوەی لەدوا ڕۆژ و ئێستاش ئەو کەسانەی وەردەگیرێن لەماستەر و دکتۆرا، نەکەونە ژێر پرسیارەوە،  لە ڕووی نەفسیشەوە کاریگەری لێ نەکەوێتەوە، بێگومان بەم شێوازی تاقیکردنەوە نەبێت، دڵەڕاوکێ درووست دەبێت و دەکەونە ژێر گومان هەڵگری ئەو شەهادانە، دواتر بەم شەهادەیە ئاسوودە نابن، چونکە بەشێوازی تاقیکرنەوە نەبێت، ئەوانەی وەردەگیرێن دەکەونە ژێر پرسیارو دواتریش شەهادەکەیان سەدان تۆمەتیان بۆ درووست دەکرێت.
بۆیە من ئامادەم هەمان پارەی تاقیکردنەوە بدەم بەس تاقیکردنەوە بکرێتەوە...بۆ ئەوەی دواتر نەڵێن بەخێرو ئەولاو ئەولا، بۆ پڕکردنەوەی کورسی بەتاڵ بەناوەڕۆکی زانستی بەتاڵ بۆتە خاوەن ماستەر یان دکتۆرا.
هەرکەسێکیش بەبێ هیچ، کەفائەیەکی زانستی ئەو کورسیە بەتاڵانەی پێ پڕ بکرێتەوە شەهادەکەی کۆمەڵێک پرسیاری گوماناوی هەڵدەگرێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەری نێگەتیڤی زانستی.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌