ئۆپۆزسیۆن یان لادیوار ؟
وتار/
29/06/2020
650 جار بینراوە
هێمن غازی
ئۆپۆزسیۆن یان لادیوار
؟
هێمن غازی
پاش ڕاگەیاندنی پرۆسەی
بەناو چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان مشتومری سۆشیال میدیا تایبەت بە موچەی ئەو
کەسانەی لەپێشتردا هیچ نەبون و بەڵام بەموچەیەک خانەنشین کراون و پێیان دەڵێن بندیوار،
بەدوای خۆیدا هێناو لەڕاستیشدا ئەو کەسانە بێ ئەوەی هەست بەحەرامی ئەو پارەیە بکەن
و دور لەویژدانی مرۆڤایەتی بون بە بار و بەڵا بەسەر میللەتەوە.
ئەم کەسانە گەر بێت
و لەلایەن بەرپرسی باڵا و هەردوو حزبی دەسەڵات خانەنشین کرابن، ئەوا لەسەر ئەوان
حساب دەکرێن.
ئەوەی جێی سەرنجەو
مەبەستی باسەکەی منە بونی چەند حزبێکی ئۆپۆزسیونە لەهەرێمی کوردستان
ئەم حزبانە یان سێبەری
حزبی دەسەڵاتن، یا هەرئەوەتا لەژێر ناوی ئۆپۆزسیون
خۆیان دروست کردووە. قسەکە لەسەر ئەوەیە کە ئەم حزبانە بۆخۆیان بارێکی زۆر گەورەن
بەسەر ئابوری و سیاسەت و میللەتەوە.
بۆ نمونە هەریەک لەو
حزبە ئۆپۆزسیۆنانە خاوەنی چەندین پارلەمانتارن، سەرۆکی حزب، مەکتەب سیاسی، سەرکردایەتی،
کادرانی باڵای حزب، بونی چەندین کەناڵ و بارەگای حزبەکانیان، ئەمانە هەمووی پارەیان
دەوێت و تێچون بەسەر حکومەت و میللەتەوە و لەژێر ناوی ئۆپۆزسیون پارەی لادیوار وەردەگرن،
چونکە ئەو حزبانە لەوەتەی دامەزراون بەڕاستی نەیان توانیوە ڕۆڵی ئەلتەرناتیڤ بگێڕن،
بەڵکو ئەو هیوایەی خەڵک هەیان بوو بۆ حزبێکی بەدیل لەپای خراپی و گلەییان لەحزبە دەسەڵاتدارەکان
ئەوا ئۆپۆزسیونەکان ئەو هیوایەشیان لا نەهێشتن و لەئێستادا بەدەگمەن تاکێک دەبینیت
ئینتیمای بۆ نیشتمان مابێت و زۆرێکیش خۆزگە بە ڕژێمەکەی صدام حسین دەخوازن !
بونی حزبی ئۆپۆزسیون
لەڕاستیدا شتێکی باشەو دەکرێ وێنای دیموکراسی دەسەڵات پیشان بدات، ئەرکێتی چاودێرێکی
جدی بێت بەسەر حکومەت و دەسەڵاتدارانەوە، نەک وەک ئەمانەی لای خۆمان ببن بە بەڵاو
بار بەسەرمانەوە، بڕوام وایە بڕێکی زۆر ، کە ڕەنگە چەندین ملوین دۆلار زیان لەبودجەی
هەرێمی کوردستان بگەیەنن، بۆیە بە بڕوای ئێمە گەر لەهەرێمی کوردستان ڕێژەی موچەخۆری
بندیوار زۆر بێت، ئەوا بێ شک ئۆپۆزسیونەکانیش لادیوارن و ئەم بندیوار و لادیوارانە
توانیویانە دیوارێکی فشەڵ دروست بکەن، کە دور نییە لەهەرکاتێکدا بێت هەرەس بێنێت.
نوێترین نوسینەکانی هێمن غازی
-
هێمن غازی
29/06/2020
-
هێمن غازی
27/06/2020
-
هێمن غازی
26/06/2020