"مێش میوانیان نییە"
وتار/
27/06/2020
608 جار بینراوە
هێمن غازی
"مێش
میوانیان نییە"
هێمن غازی
هەندێک کەس تا بە
پلەو پایە نەگەیشتبون بەردەوام وەک سورەی بەرلەشکر ڕەخنەیان ئەگرت و باسی نیشتمان
پەروەریان بەکادرو لایەنگرانی حزبەکەیان و خەڵکی کوردستان دەفرۆشتەوەو بۆ هەر بابەتێک
ئەمان نوسینێکی تەنز ئامێزیان ئاڕاستەی فیسبوک دەکرد، ئەوان بەردەوام لەگەڵ خەڵک و
لەناو خۆپیشاندانی خەڵکدا بون، کۆبونەوەیان ڕێک ئەخست و خۆیان بەقوتابی قوتابخانەکەی
مام جەلال دەزانی و کەسیان لەخۆیان بەیەکێتی تر نەدەزانی، هەمیشە دروشمی سەرەکیان
بەستنی کۆنگرەبووەو ڕەخنەیان لە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتییەکانیان دەگرت، بەڵام وەختێ کۆنگرە بەستراو چونە سەرکردایەتی و گەیشتن بەخەونەکەیان، ئیتر وەک کەڕەی شەربەتی
شارە حەیاتەکەیان لێ هات و سەدو هەشتا پلە بۆچۆن و هەڵوێستەکانیان پێچەوانە بویەوەو
تەنانەت سادەییەکانی جاری جارانیان گوزەشت !
لەسەر ئاستی پرسە نەتەوەییەکان هەڕەشەی جۆراو جۆریان لەتاران و ئەنکەرە دەکرد،
بزنس چاویان کوێرکردن و تەنانەت ئێستا ناشوێرن پرسە نامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان
بکەن، کەبەهۆی بۆردومانەکانەوە شەهید دەکرێن ،ئەمە نیشتمان پەروەرییەکەتانە ؟
ئەمە پارێزەرییە لەڕێبازەکەی
مام جەلال؟ کوا ئەوان بەدەرەجەی ئەم سەرکردایەتییەی ئێستا بێ هەڵوێست و بێ دەنگ
بون!
وەک مەڕی کزیان لێ هاتووە، ئەگەر تورکیا و هەر وڵاتێکی تریش بۆردومان بکەن
و خەڵک شەهید بکەن، ئەوانە مێش میوانیان نییە، چونکە دەرکەوت شینەکەیان بۆ هەریسەکە
بوو.
فەرمون ئەوەتا سەرۆک
کازمی هەڕەشەی هێز دەکات بەرامبەر سنورەکان و قاچی مافیا و گروپەکان دەشکێنێت کە
ناڕاستەوخۆ خەریکی پارەدزین و کاری خراپەن، ئەمە بوو نیشتمانپەروەری و دڵسۆزیتان بۆ
حزب و گەلەکەتان؟
سەد خۆزگە بەکفن
دز، بەس نەبوو هەر کفنەکەی ئەدزی!
ئەوان خەباتێکی چەکداری و نهێنی ناوشاریان هەبوو لەڕابردوو !
خۆئێوە ئەوەشتان نەبووە.
کارەساتەکە لەوەدایە کە خۆمان داوەتە دەست ئەم قەزاو قەدەرانە، ئەمانیش ئاگایان لەبرسییەکان
نییەو وەک ماریۆ ئەنتیۆنیۆ و لیوسی شازدە بە برسییەکان ئەڵێن پسکیت و حەلاوەتەیب
بخۆن!
نوێترین نوسینەکانی هێمن غازی
-
هێمن غازی
29/06/2020
-
هێمن غازی
27/06/2020
-
هێمن غازی
26/06/2020