لەژێر زمان و لە سۆشیال میدیا فسکە فسک مەکەن

وتار/ 26/06/2020 543 جار بینراوە

هێمن غازی

سەرکردەکانی یەکێتی با وەک پیاو لەگەڵ گەل بن لەژێر زمان و لەسۆشیال میدیا فسکەفسک مەکەن

هێمن غازی

یەکێتی نیشتمانی حزبێکی خاوەن مێژوی زێڕین و تێکۆشان و خزمەتی گەلی کوردستانە لەسەرئاستی هەرچوارپارچە ڕۆڵ و پێگەی خۆی بینیوەو سەنگی تایبەتی هەبووە، بەدرێژایی هەژمونی سیاسەت و حکومڕانی جیاواز و باشتر لە پارتەکانی تر توانیوێتی ئەجێندای دەسەڵات و سیاسەت وحکومڕانی لەسەر خواستی لایەنگرو ئەندام و کادرەکانی جێبەجێ بکات، بۆ نمونە لەسەر ئاستی دوو ئیدارەیی پێشکەوتنی زیاتری بەخۆیەوە بینی بوو بەجیاوازییەکی زۆر لە ئاستی ئێستای هەولێری پایتەختی کوردستان، بەڵام دوای ئەوە یەکێتی توشی قەیڕانی سەنتەریالیزمی بڕیاردان و پاشکەوتەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، دیفاکتۆی نابەجێ دروست بوو، بەتایبەت لەدۆخی ئێستای هەرێمی کوردستاندا پاشەکشەی زۆری لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی حکومڕانییەکەی کردووە، هەموو ئاڕاستەو تەنگومژەکان بەرەو سلێمانییەو خەڵکی ناوچەکەیان تەواو بێ هیوا کردووە، بۆیە بەندە وەک دڵسۆزێکی ئەو حزبە لێرەوە داوا لە بەڕێزانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەم ،کە چیتر ئەندام و کادر و لایەنگر و خەڵکی زۆنی سەوز بەتایبەت چاوەڕێی هەڵوێستی جدی لە ئێوە دەکەن،
بیرتان نەچێتەوە لەم چەند ساڵەی دوایدا چەندین جار توشی شکستی گەورە بونەتەوە،بەڵام لەسەر بنەمای دڵسۆزی ئەندامان و کادرو لایەنگرانتان توانیتان بکەونەوە سەرپێ...
ئێستا کەبەشێکی گرنگن لەپێکهاتەی حکومەت، فەرموون هەڵوێستی جدیتان هەبێت لەسەر کەم کردنەوەی موچەو قوتی هاوڵاتیان، ئاخر خانەنشینێک ٤٠ ساڵ خزمەتی کردووەو ٥٠٠ هەزار موچەکەیەتی و هیچ کارێکی تری پێ ناکرێ و زۆریان کرێچین و ٣٠٠ هەزار کرێ ئەدەن چۆن ئەتوانن بەکەم کردنەوەی موچەکانیان ژیان بەسەر بەرن؟ فەرمانبەرێک مامۆستایەک دکتورێک جگە لەئیشەکەی خۆی بچێت تا دوانزەی شەو ماڵ و منداڵی بەجێ بێڵێت و کەسابەتی تر بکات؟ بەڕێزان بەرپرسێکی گەورە یان پارلەمانتارێک کاتێک بەکەم کردنەوەی موچەکەی هێشتا ٤.٠٠٠.٠٠٠ ملیون دینار وەردەگرێت ئەتوانێ پاشەکەوتیش لەموچەکەی بکات، بۆیە موچەی ئەوان کەم بکەنەوە نەک خوارەوە،
بۆیە چیتر خەڵک چاوەڕێی قبوڵ کردنی ئەم بەسوکایەتی سەیرکردنەیان ئۆقڕە ناگرن، چیتر چاوەڕێی سەرکەوتنی تر مەبن لەسەر ئەساسی هەوڵ و تێکۆشانی ئەندام و کادرەکانتان.
خەڵک چاوەڕێی کۆنگرەبوو کەدەرئەنجامەکەی بەخێر بشکێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەت زۆنی سەوز،
وەک پیاو لەگەڵ گەل بن، لەژێر زمان و لەسۆشیال میدیا فسکەفسک مەکەن، لەسەر تەختی دەسەڵات و حکومڕانیتان جەریئانە بڕیار بدەن، کەسێک با گەورەتان بێت، با چەند کەسێک ڕیش سپیتان نەبێت!
بڕواکەن حزبایەتی سیاسەت واناچێتە سەر بۆ هیچ لایەک،
خەڵک چاوەڕێی باشتر دەکات لەیەکێتیەکەیان.

نوێترین نوسینەکانی هێمن غازی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌