تاعون یان مردنی ڕەش یان؛کۆڕۆنا

وتار/ 08/06/2020 1188 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

تاعون یان مردنی ڕەش یان؛کۆڕۆنا

بارزان محمد سوورە
ئەم پەتایەیانە هەستیارترین و کارگەرترین نەخۆشین، کە تائێستا هەرجارەو مرۆڤایەتی ڕێژەکەی بەرزبووبێتەوە ئەوە ئەم نەحۆشیانە و پەتا یانە بوونەتە هۆی کەمکردنەوەیەکی زۆری دانیشتوانی جیهان بۆ ڕێژەیەکی دیاری کراو، کە مرۆڤایەتی پێویستی بەچەندین ساڵ هەبووە، بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەم ژمارەیەی لەدەستی داوە.
توندترین پەتایە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا لە ساڵانی (۱۳۴۸ - ۱۳۵۰) بڵاوبووەوە، وا لێکدەدرێتەوە لە وڵاتی چین سەری هەڵدابێت و لە ڕێگای حەریر گواسترابێتەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و لە دوایشدا بۆ وڵاتانی ئەودیوی دەریایەکان لە ڕێگای پاپۆڕو کەشتیەوە، ئەویش لەڕێگای جرج ومشک ومێشوولەی هەڵگری ڤایرۆسەکە تووشی دەرهاویشتە لمفاویەکانی مرۆڤ دەبێت.
٪۵۰ ی توشبووان دووچاری مردن دەبنەوە، کاتێک چارەسەر و دەرمانی پێویست نەبێت.
هەروەها لە ڕێگای سەرنشین و کۆچکارانی هەڵگری ئەو ڤایرۆسەش دەگوازرێتەوە.
ئەو پەتایەش بووە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە (۴۵۰ ملیۆن بۆ ۳۷۵ یان  ۳۵۰) ملیۆن کەس، ئەورووپاش پێویستی بە ۱۵۰ساڵ. بوو بۆ گێڕانەوەی ۷۵ ملیۆن کەس، کە بەهۆی ئەو پەتایەوە لەناوچوو بوون.
ئەم ڤایرۆسە لە ئەورووپا بووە هۆی گیان لەدەست دانی نزیکەی ٪( ۳۰ - ٦۰) ی دانیشتوان.
ئایا چین سەنتەر وچەقی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکانە، ئێستاش ئەو، ڤایرۆسەی کۆڕۆنایە لە چین سەری هەڵداوە، بەو پێشکەوتن و تەکنەلۆجیاو پێش کەوتنی بواری تەندرووستی، کە لە لوتکەدایە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم ڤایرۆسە بدۆزرێتەوە. جیهان لە بەردەمی دەستە وەستان وەستاوە، کەپێشتر کۆمەڵێک وڵات ئینکاری هەمووشتێکیان دەکرد، تا کار گەیشتبۆ ئەوەی ئینکاری و دژایەتی خواشیان دەکرد. بەڵام لە کاتی کۆڕۆنا مل شۆڕو داوەشاو بوونە و هیچ چارەسەرێکیان پێنییە.....
هیوادارم مرۆڤایەتی ئەوانەی بێ بەرین لەتێکدان و وێران کردنی زەوی و ژینگە. بەدووربن لەم نەخۆشیە.
هەروەها، ئەوانەی بوونەتە ماڵ وێرانکردنی خەڵکی هەژارو نەدارو بڵاوکردنەوەی گەندەڵی و نانەوەی ئاژاوەو فەسادی لە جیهان خوای گەورە ڕیسواو شەرمازاریان کات. بەم نەخۆشیە.
بەڵێن بوو ئەم دەوڵاتانە بەڕێژەیەک دەرهاویشتەکان کەم کەنەوە. بەڵام پابەندنەبون و کۆڕۆنا بەناچاری پابەندی دەست هەڵگرتن لە دەرهاویشتەکانی کردن.
ـ یەکێتی ئەورووپا بڕیاربو تاک لایانە بەڕێژەی ٪۳۰ تا۲۰۲۰ دەرهاویشتەکان کەمبکاتەوە.
ـ چین بەڕیابوو بەڕێژەی ٪۴۵ کەم کاتەوە.
ـ هیندستان بەڕێژەی ٪۲۰- ۲۵.
ـ ئوستالیا بەڕێژەی ٪۲۵
- کەنەدا،بەڕێژەی ٪۱۷
ـ ژاپۆن بەڕێژەی ٪۲۵
ـ ڕووسیا بەڕێژەی ٪۲۵
- وڵاتەیەکگرتوەکان بەڕێژەی ٪۱۷
ـ بەڕازیل بەڕێژەی ٪۳۸٫۹ - ۳٦٫۱
ـ ئیندونیسیابەڕێژەی ٪۲٦
 ـ کۆریاومەکسیک بەڕێژەی ٪۳۰
ـ باشووری ئەفریقا بەڕێژەی ٪۳٦
ئەم دەهاویشتانەی کەوڵاتانی جیهان بەڵێنیان دابو لەکۆبوونەوەکانی تایبەت بە پیس کردنی زەوی بەتایبەت کۆبوونەوەی لوتکەی زەوی لەریۆدی جانیرۆ لەبەڕازیل، ساڵی 1992 بەسترا.
ڕێککەوتننامەی کیۆتۆ، لە ساڵی 1997 لەژاپۆن، کەزۆربەی سەرۆکەکانی وڵاتانی جیهان بەڵێنیان دا پابەندی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەبن، بەڵام هیچ لەو بەڵێنانە نەهاتنەدی و هیچ وڵاتێک پابەند نەبوو.
ئەگەر ئەم وڵاتانە پابەندبانە و ژینگەیان بەو ڕادەیە پیس نەکردبایە ئەستەم بوو ئەم ڤایرۆسە بەو ڕادەیە بڵاوبێتەوە و تەنگ بەدانییشتوانی جیهان هەڵچنی.
ئەوەی گرنگە زۆر ئەوەیە زەوی خۆی لەتاو خۆی بۆ ئەوەی وەک هەسارەکانی ترخۆی لەبەرامبەر خۆر بپارێزێت،لەبەرامبەریداڕیسوانەبێت، ئەوە نەخۆشی کۆڕۆنا بووە هۆی ئەوەی کە زەوی بچێتە باری حەسانەوە. کەگڵۆبالیزمی سەرشۆڕنابووت کرد، لەبەرامبەر دەرهاویشتەکانی.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌