شۆڕشی برسێتی

وتار/ 29/05/2020 748 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

شۆڕشی برسێتی

‌ جوانڕۆ مستەفا
زۆربەمان شۆڕشی برسیتیمان بیستوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەووە بۆ سەدەکانی ڕابردوو کە لە فەرەنسا و ووڵاتانی ئەوروپا سەری هەڵدا لە ئەنجامی نا دادپەروەری و ئەو زوڵم و ستەمی قەشەکانی ئەو سەردەمە بەرامبەر بە خەڵکی دەیان کردو لە ئەنجامدا توڕەی خەڵکی لێکەوتەوە و هەموان بەیک دەنگ و بەیک خواست رژانە شەقامەکان و توانرا ئەو سیستمە نا دادپەروەریی بروخێنن و (سیستمیکی) دیموکراسی دادپەروەر دابمەزرێنن .
دەمەوێت بڵێم ئایا لە ووڵاتی ئێمەش تاکەی ئەم نا دادپەروەری و زوڵم ستەمە مایەی قبوڵە ؟ئایا پێویست ناکا خەڵکی ڕابپەڕن و داوای مافا و ژیانی خۆیان بکەن تاکەی قبوڵی دەکەن نەوە بە نەوەمان بە کوشت بدەن و خۆشیان لە ئەوپەڕی خۆشتگوزەرانیدا بژین ٫ ئایا پێویست دەکات تا کەی ئەم غەدرە قبوڵ بکەین؟
تاکەی خۆپیشاندەر بە گیرەشێوێن دابنرێت و مامۆستا شەقی تێهەڵبدرێت و  مۆزەف و کارمەندی پزیشکی بە بە بەڵتەچی ناوبنرێ وە هەرکاتێ مەترسی هاتە سەر ووڵاتمان خوێنی پێشمەرگەکانمان وەک شتێکی بێ بەها سەیر بکرێ و خوێنی پێشمەرگەکان بەهەدەر بڕوا

لەئێستادا کە باس باسی چاکسازی دەکرێ بەس خۆڵکردنە چاوی خەڵکییە و هیچی تر چونکە ئەگەر چاکسازی بکرێ ئەوا هەرچی جاش و پیاوکژ و بندیوارە لێیان هەڵدەستن چونکە زورینەی ئەو دەنگانەی بەدەستی دێنن ئەمانەن  ، بۆیە بەهیچ شێوەیەک نە چاکسازییان پێ دەکرێ نە گەندەڵیشیا پێ بنبڕ دەکرێ
بۆیە ئەگەر لەم هەرێمەدا یاسایەک نەبێت بۆ هەموان و هەموان وەک یەک نەبن ئەوا دڵنیابە بەهیچ شێوەیەک نە چاکسازی دەکرێت و نە قازانج دەگەینێت بە ووڵات ، وە نە حیزبەکانی تر ووە نە ئۆپۆزسێونیش هیچ کارێکیان لەدەست نایەت چونکە خەڵکی متمانەیان بەوانیش نەماوە ، ئەم ووڵاتە پێویستی بە زوری حیزب و لایەن نیە تەنیا کیشەی سەرکی سیستمێکی گشتگیر و یاسا بەرقەرار نیە  یاساکان لە حیزبەکانەوە ودەردەچێ نەوەک لە دامودەزگا حکومییەکانەوە

بۆیە دەمەوێت بڵێم ئەگەر خەڵکی هەروا خەم سارد بن لە مافەکانی خۆیان و بیدەنگ بن دڵنیابن ئەوا هەتا هەتایە ئەمانە حکوم دەکەن و نەوە بە نەوە دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە سەر زوڵم و خوێنرشتن

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌