بەڕاست ئێوە بۆ قبووڵی ئەکەن؟!

وتار/ 12/05/2020 649 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

بەڕاست ئێوە بۆ قبووڵی ئەکەن؟!

ئیبراهیم عەباس

داخستنی بازگەی پردی بەسەر کەرکوک و کەرکوکییەکان، داخستنی بازگەکانی دێگەڵە، سماقوڵی و هیران بەسەر سنووری ئیدارەکانی سلیمانی و راپەرین و هەڵەبجەو گەرمیان. خیانەتێکی گەورەیە هاوشێوەی ئەو خیانەتانەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەر تەواوی کوردستان دا هێناویەتی و ناوەناوە دووبارەیان ئەکاتەوە.

پارتی چونکە عەقڵی خێڵگەری مەسعود بارزانی و گروپێکی بچوکی دەروبەری ئاراستەی ئەکات، زۆر حەز بە ئازاردانی ئەو ناوچانە ئەکەن کە لە هەڵبژاردنەکاندا ناتوانن تەزویرو ساختەی تێدا بکەن و تێدا هاوشێوەی دهۆک و هەولێر بە ساختە ببنە زۆرینە!. هەر بۆیە دوو مانگە بە درۆ و بەهانەی کۆڕۆنا ڤایرەس سنووریان بەسەر ئەو دوو ناوچەیەدا داخستووەو سزای مەعنەوی، دەروونی و ماددی خەڵکی ئەو سنوورە ئەدەن، سەیریش ئەوەیە ئەم سزایە گشتگیرەو دژی هەموو خەڵکی ئەو ناوچانەیە بە کادرو لاینگرانی پارتی خۆیی و هاوپەیمانەکانیان کە پێکهێنەری کابینە پۆلیسیەکەی مەسرور بارزانین، بەڵام نە خەڵکی پارتی و نە یەکێتی و گۆڕان، بچوکترین هەڵوێستیان نییە لەسەر ئەم سنوور داخستنەو هەموو ئەو ئیهانەی بە خەڵکی ئەو ناوچانە ئەکرێت.

خۆخۆری و دووبەرەکی بوونەتە داینەمۆی مانەوەی پارتی بەو ستایلەی ئێستاو لایەنەکانی تریش لە ترسی بەکارهێنانی کارتی داگیرکاران لە لایەن مەسعود بارزانییەوە جورئەت ناکەن هەر هیچ نەبێت سزادانی خەڵک و ناوچەکانی خۆیان رابگرن. بەپێچەوانە ئەوان بەم سزایە رازین، مەمنوون پارتی تورکیا بەگژ ناوچەکانیاندا نەکات و بەبەهانەی پەکەکە ناوچەکە تووشی شەڕ نەکات!.

هەرچی کادرو جەماوەری پارتیە لەم دوو سنوورە، بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی پێشووی سلێمانی، لەترسی مووچەو ئیمتیاز ناتوانن بچوکترین هەڵوێست بنوێنن، ئیتر بەم هۆکارانە پارتی بە درۆی کۆڕۆنا سزای سلیمانی و کەرکوک ئەدات، لە کاتێکدا بەهاوکاری خەڵک و حزبەکانی ئەم سنوورانە پارتی لە هەولێر حوکمێکی فاشیلی پۆلیسانه ئەکات.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌