هەڵگرتنی پارێزبەندی!

وتار/ 05/05/2020 588 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

هەڵگرتنی پارێزبەندی!

ئیبراهیم عەباس
ئەو فشارەی ئێستا پارتی لە رێگای کوتلە پەرلەمانیەکەی ئەیکات، بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی پەڕلەمانی، لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری کوردستان، لێدانی زەنگی دکتاتۆریەتێکی مەترسیدارە لەسەر دەنگە رەخنەگرە جدییەکان.

بینینی داواکەی پارتی بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی پەڕلەمانی، کارێک نیە تەنها دژی کەسێک بێت، کە بەردەوام داکۆکی لە زوڵملێکراون و خەڵکی کوردستان ئەکات، بەڵکو دژی هەموو ئەو مەبدەئانەیە کە هەرێمی کوردستانی لەسەر بنێاتنراوە.

لەوەتەی مەسرور بارزانی بووتە سەرۆک وەزیران، هێندەی خەریکی رسواکردنی حکومەت و دەزگای دادوەری و پەرلەمانی کوردستانە، هێندە خەریکی بەڕێوەبردنی حوکمداری نییە، ئەم پیاوە بە عەقڵێکی تونڕەوی نەخۆشەوە حوکمڕانیەکی هەڵە ئەکات، کە خەریکە کوردستان بەرەو توندوتیژی و نەفیزی خوێن ئەبات، هەرچی ئەم سەرۆک وەزیرانە کردوویەتی تێپەڕاندنی هەموو ئەو حوکمڕانیە خراپەیە کە بەدرێژیی زیاتر لە هەژدە ساڵی رابردوو کراوە. چونکە ئەم لە خراپ بۆ خەراپتر ئەڕوات و بەردەوامیشە.

بەگریکردنی لە سۆران عومەر ئەرکی هەموو خەڵک و حزبەکان و تەنانەت باڵی نێچیرڤان بارزانیشە، چونکە خەریکە خەتەریاتی عەقڵی توندڕەویی مەسرور بارزانی هەموو شتێکی هەرێمی کوردستان تێکو پێک ئەدات.

بەڕاست ئەگەر سەرۆک وەزیران خاوەنی سەدەها پڕۆژەی زەبەلاح نییەو بەشێک نییە لەو تاڵانکارییەی بەناوی کەرتی تایبەتەوە لە حکومەت و داهاتی خەڵک ئەکرێت، ئەو هەموو تەنگاوییە بۆچییە؟ با روونکردنەوەیەک بدات بڵێت ئەم بانک و کۆمپانیاو زانکۆ و رێکخراوانە هی ئەو نییە. بەڵام راستییەکەی ناتوانێت ئەمە بڵێت، لەبەر ئەوەی ئەو بەشێکی گەورەیە لەو تاڵانکارییانەی لەکوردستان ئەکرێن و پیاوەکانی کوردستانیان بەتەواوی دادۆشی.

لەبیرمە دوای 2003 مەسعود بارزانی، ئاگاداری مەسروری کوڕی کرد، نزیکی پڕۆژەی بازرگانی و کۆمپانیا نەکەوێت و ئەم کارانە رادەستی مەنسور بارزانی برای بکات، بەم کارە مەسعود بارزانی ویستی کوڕە گەورەکەی لاسایی خۆی بکاتەوە، هەروەکو چۆن ئەو خۆی پڕۆژە بازرگانییەکانی رادەستی سیداد و دڵشاد و سیروان بارزانی کردووە، ئەویش هەمان کار بکات، بەڵام تەماع و ماڵی دونیاو کێبڕکێی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بوونە هۆکاری لەدەست دەرچوونی کۆنتڕۆڵی عەقڵ و مەنتق لای مەسرور بارزانی و هاوشێوەی کوڕی دکتاتۆرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەفتاری کرد، بەوەش ڕازی نییە، بەفشارکردن لەدادگاو پەرلەمان سەرگەرمی سزای دەنگەناڕاییەکانە.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌