بۆچی ئاسمان ڕەنگی دەگۆڕێت

وتار/ 03/05/2020 1599 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

بۆچی ئاسمان ڕەنگی دەگۆڕێت

 بارزان محمد سوورە
  بڵاوبوونەوەی تیشک هۆکارێکی ڕاستەوخۆی ڕەنگاو ڕەنگ پێدانی ئاسمانە، چونکە تیشکی ڕۆژ ناچاری بڵاوەپێکردن دەبێتەوە. بەمەش لەکاتی تێپەڕینی بەبەرگە هەوادا بەهۆی هەواو تەپوتۆزەوە، کەدەبێتە هۆی درێژبوونەوەی ڕێڕەوەکەی و دووچاری وونبونی زیاتری دەکات، بە هۆی کرداری هەڵگەڕانەوە و هەڵمژین.
بۆیە کۆمەڵێک مادە لەبەگەر هەوادا هەن، کەتوانای بڵاوکردنی تیشکی ڕۆژیان بەهەموو ئاراستەکاندا هەیە، بڵاوبوونەوەی تیشکی ڕۆژ پەیوەندیەکی پێچەوانەی هەیە لەگەڵ درێژی شەپۆلی تشکدا، چونکە تیشکی شین، شەپۆلی تاڕادەیەک کورتی هەیە، بڵاوبوونەوەکەی 10جارلەتیشکی سوور زیاترە، ئەمەش بەهۆی کورتیەکەیەوە ڕوودەدات، ئەگەر درێژبایە ئەوەئاسمان بەوشێوەیە بەردەوام بەشینی نەدەبیندرا، تەنها کاتێک دەبینرا بەشینی ئەگەر شەپۆلە شینەکان لەکاتێکی ڕۆژدا شینیەکەی خۆی وەک سووری ئێواران زاڵ بکردبایە.
چونکە گازەکانی وەک ئۆکسجین و نایترۆجین قەبارەیان بچووکەو چالاکن لەپەرت کردنی تیشکی خۆری شەپۆل کورت دا بۆیە شینیش شەپۆلی کورتە. بەتایبەتی تیشکی ڕەنگ شین و وەنەوشەیی.
بڵاو بوونەوەو شکانەوەی تیشکی خۆر لەناو پێکهاتەکانی هەوادا وەک(گازەکان، ئاو ،تەپوتۆز). ئەمانە بەرپرسن لەدیاریدە زەپۆشیە بینراوەکان، وەک خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون و شینایی ئاسمان و پەلکەزێڕینە.
بڵاوبوونەوەی زۆری تیشکی شین لەڕۆژدا ئەوەنیشانەی ئاسمانی شین لە ڕۆژدا نیشاندەدا.
بەڵام لەکاتی خۆرئاوابووندا ئاسمان ڕەنگی شین لەدەست دەدات بەهۆی شەپۆلی کورتی شینییەکەی لێردا، ڕەنگی سوور لەخۆی دەردەخات ئەوە نیشانەی ڕەنگی سوورە، کە لە درێژەی ئەو ماوەیە، کە ڕەنگی سوور دەیبڕێت دوورە بۆیە لە ئێواران دەبینرێت بەهۆی درێژی تیشکەکانی، بەڵام تیشکی شین کەتیشکەکە دەیبڕێت و دەبێتە بڵاوبوونەوەی تیشکە شینەکە لاواز دەبێت و ناتوانێت بەسەر ڕەنگی سەورەکەدا زاڵ بێت،چونکەنای گاتێ لەبەرکورتیان، تیشکەسوورەکەش، کە کەم بڵاودەبێتەوە دەمێنێتەوە. بۆیە ڕەنگی خۆی لە ئێواران لەکاتی بڵاوەکردنی شینەکەدا خۆی دەردەخات.
بەڵام کاتێک هەوربێت ئاسمان نەشین دەردەکەوێت نەسوور، ئەمەش ئاسمان بەڕەنگی سپی دەردەکەوێت، چونکە هەموو تیشکە بینراوەکان بەهاوسەنگی دووچاری بڵاوبوونەوە دەبن، بەهۆی دڵۆپە ئاوی ناو هەورەکانەوە، بەتایبەت دڵۆپی بچووک (تیرەی 20مایکرۆن)، بەڵام ئەمەش لەهەورێکەوە بۆ یەکێکی ترجیاوازە چونکە لە هەورە ئەستوورەکان ڕەنگ تێرە، چونکە ڕێگا نادات بەتێپەڕبوونی تیشک بەناویدا.بۆیەسپی تردەنوێنرێت لەهەوری تەنک و چین چین.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌