عەقڵ کێشەیە

وتار/ 24/04/2020 1438 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

عەقڵ کێشەیە

 بارزان محمد سوورە
عەقڵ جوانترین ڕێنیشاندەری تاک و بەرەوپێش چونی کۆمەڵ و کۆمەڵگەیە،باشترین بەرکەوتەیە بۆ وریایدان بەمرۆڤ، بەرەوپێشچونی.
چونکە ئەو کۆمەڵگایانەی لەعەقڵ دوورکەوتون و کەوتوونەتە داوی ئەفسانە و غەریزەو سێکسەوە؛ بەکارهێنانی ئەوە خۆیان کۆکردۆتەوە لە دەستی چەند، کەسێکداو بە ئارەزووی خۆیان یاریان پێووە دەکەن، وەک لاستیک چۆنیان بوێت ئاوا کێشیان دەکەن بۆناو کایەکانیان، چونکە ئەوانە لە بواری سایکۆلۆژیاوە، کڕدراون و دەزانن چۆن مامەڵەیان پێوەبکەن. مەبەست لەکڕین، واتە پەروەردەیی، خۆیانن وخۆیان لەناخی ئەوانن و ئەوان ناخێکی وایان بۆ درووستکردوون. بۆیە لە کۆمەڵگەکانی جیهانی سێیەم بەڕەهایی عەقڵ تاکە کێشەیەو خۆی کێشە درووست دەکات، هەرکەسێک بەعقڵەوە کاربکات، مەبەست لێرە لە عەقڵ(  ڕێژەییە)و پەرە بە ژیانی خۆی بدات ئەوە یان دەبێت سەری خۆی هەڵگرێت یان سەری خۆی دانێت!؟، چونکە ئەو نوخبە بان دەستەڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەردەوام کار لەسەر ئەوە دەکەن، چۆن بتوانن عەقڵ خەفە بکەن و سەرهەڵنەدات، خەڵکی دوورکەوێتەوە، چونکە دەبێتە کێشە بۆ ئەوان و بۆ ناوە و دوا ڕۆژی بنەماڵەکانیان کورسیەکانیان،. کارنەکردن بە عەقڵ مەبەست، ڕێژەیە ئەو ڕێژەیەی، کەبەکاردێت لە جیهانی سێیەم خۆی لەنزمترین ئاست دەدات،وەک مستەفاحیجازی دەڵێت:- ئەگەرنەتوانرا سوودلەمێشک وەربگیرێ ئەوەتەنها ئەوبەشەی کاردەکات، کەوا بە(هایبۆسلامۆس) ناودەبردرێت، کە بریتییە لە بارستاییەکی نێوەڕاستی مێشک و قورساییەکەی لە پێنج گرام زیاترنییە. واتا 35،0ی قەبارەی مێشکی مرۆڤێکی پێگەیشتوو پێکدێنێ. لێرەش هایبۆسلامۆس بەرپرسی بەرزفتکردنی ئەرکەکانی وەک: خواردن، خەوتن، سێکس، هەڵچونە.
ئەمەش بۆتە بنەمای درووست بوون سەرهەڵدانی قەیران و گرفتەکان، کەکۆمەڵگە دواکەوتوەکان پێیەوە دەناڵێنن لەهەر فۆڕمێکی ژیان بنواڕین وسەراسیمەی ببین ئەوە دەبینین گەورەترین ئەوکێشانەی لەتاکەوە بیگری تاکۆمەڵ و کۆمەڵگە، نەبوونی عەقڵ و کارپێنە کردنییەتی، ئەم نەبوون و دوورکەوتنەوەی عەقڵە، کەبۆتە بنەمای سەرهەڵدان و پەرەدان بەقەیران وکێشە. چونکە ئەم عەقڵەی، کەکاری پێنەکرێت و بیری پێنەکرێتەوە، ئەوە بەپێی زەمەن ئەم خانانە دەپووکێنەوە و لەناودەچن یان دەبنە هەمان ئەو خەوتوانەی کەتووشی جەڵدەی دەماغ بوونەو لەنەخۆشخانەکان خەوێنراون. تەنها جەستەیان جوڵە دەکات مێشکیان لەکارکەوتووە!.
بگۆڕی هەرکۆمەڵگەیەک لەجیهاندا، بەکارهێنانی عەقڵە، بەڕێژەیەکی باڵا، ئەو کۆمەڵگەیانەی چونەتە بواری پێشکەوتن و فراژووبوونەوە و بەشارستانیەت و گۆڕانکاریەکان و داهێنان کاری، ئەوە بەکارهێنانی عەقڵە بەڕێژەییەکی باڵا، کە هەژموونی پێداون و وای لێکردوون، چونکە لەم وڵاتانەدا پەرەدان بەعەقڵ و ڕەخنەی عەقڵی و داهێنەرانە؛ هەم گوێی لێگیراوە، هەم پەرەی پێدراوە، هەم کاری پێکراوە. بێ ئەوەی هیچ مەترسییەک لەسەرخودی بەکارهێنانی عەقڵگەرایەکە بەکارهێنەرەکە هەبێت.
جیاکردنەوەی کۆمەڵـگەی پێش کەوتو دواکەوتو ئەوەیە، کەپێش کەوتوەکە کاری بەعەقڵ کردووە و توشی گرفت و بەگرفتکاری نەکراوتەوە لەڕایی کردنی کارووباردا بەکاری هێناوە بێ ئەوەی ببێتە سەرەخۆرەی خۆی، کەچی لە وڵاتە دواکەوتوەکان تازە پێگەیشتووەکان؛ پشت بەستن بە ئەفسانەو خورافات و دوور لە ئەندێشەیەکی سەلیم.
 داب ونەریت و خونەریتی کۆمەڵایەتی و ئاینی بوونەتە پاش خان وسەرگەردانی و دواکەوتوویی ئەم وڵاتانە. بۆیە کۆچی ڕۆشنبیرو داهێنەرو بەرهەمهێنەرەکان. تەنها بەکاربەرەکان لەم وڵاتانە دەبینرێن. خاوەنداری ئەم وڵاتانە دەکەن.  زۆرینە لەلایەن کەمینێکەوە ڕابەرایەتی دەکرێن، بەکۆی گرفت وقەیران و نەبوونیەکانیش ڕازین.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌