مامۆستایانی ئاینی، یەکێتی زانایان وەرنە دەنگ

وتار/ 18/04/2020 509 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

مامۆستایانی ئاینی، یەکێتی زانایان وەرنە دەنگ
گەرنا لەدوونیا مێژوو و لە قیامەت خودا رحمتان پێناکات


بیلال زەنگڵ

هیچ کات هیچ داوایەک لە حکومەتوو دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە ناکرێت چونکە نە گوێێکیان هەیە بۆ بیستن نە چاوێکیان هەیە بۆ بینینی حالی گەلە کەیان، تا گویان پێ بدەن تەنها کارێک کە حکومەتوو دەسەڵاتدارانی ئەم وێرانەیە حسابی بۆ دەکەن شەقی ئەو گەلەیە کە دەمێکە قاچی گەلیان شکاندووە،  بۆیە رووی دەمم دەکەمە مامۆستایانی ئاینی گەر مامۆستایانی ئاینی و یەکێتی زانایانی کوردوستان فشارێکی زۆر دروست نەکەن لە سەر حکومەت بەجۆرێک تا ئاستی خۆ پیشاندان نەچن ئەوا حکومەت و وەزیرو  دەست ڕۆیشتوەکانی ناو وەزارەتی ئەوقاف زۆر حەز دەکەن بۆ هەمیشەیی دەرگای مزگەوتەکان دابخرێن ، جارێکی تر نەکرێنەوە، گەر بتوانن هەڵبەت، بۆیە پێوستە زۆر بەجدی مامۆستایانی ئاینی بوێرانە بێنەدەنگ بە ڕێنمایەکانی تەندروستی دەرگای مزگەوتەکان بکەنەوە، گەرنا پێوستە سەرجادەکان بکرێن بەمزگەوت گەر مامۆستایانی ئاینی نەتوانن وەها کارێک بکەن  دڵنیابن خەڵکی ئاین دۆستوو ئاین خواز خۆیان ئەو کارە دەکەن چونکە دواجار داخستنی مزگەوتەکان هیچ بیانوێک هەڵناگرێت لەکاتێکدا بازاڕ و مۆڵەکان کراونەتەوە بۆیە کار بگات بەوە مامۆستایانی ئاینی سیقەو متمانەیان وەک پێشرەوی ئاینی لەدەست دەدەن دواجار جۆرێک لە فەوزا دروست دەبێت حکومەت زۆر بە قورسی باج دەدات، چونکە ڕۆژێک دێت ئەو قاچە شکاوەیی گەل چاک بێتەوە قاچی حکومەت و دەسەڵاتدارانی بشکێنێت.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌