حکومەت و بەڵێنەکانی وەک بڵقی سەرئاو

وتار/ 11/04/2020 715 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

حکومەت و بەڵێنەکانی وەک بڵقی سەرئاو

بیلال زەنگڵ
٣٠ ڕۆژ جارێک درووشمی ئەم حکومەتە
 ٢٢ مانگ کۆتا مووچەی فەرمانبەران تەوزیع کرا هەر مانگێک چەند ڕۆژێک بەبیانووی جۆراو جۆر دوا دەکەوت تا گەیشت بە ٢٨ مانگ کۆتا مووچە تەوزیع کرا ٦ ڕۆژ چۆ دواوە لە ماوەی دوومانگدا

ئیتر بۆ مانگی دواتر بازی گەورەتری هاوێشت گەیشت بە ٩ مانگ، کۆتا جیگا کە مووچەی وەگرت ئەو مانگە واتە ١٧ ڕۆژ  دواکەوت، تا فەرمانبەران هاواریان لێ هەستا بۆ ئەم مانگەش، کە دەبوو لە ١٠ مانگەوە تەوزیع بکرێتەوە دوای ئەم ١٧ ڕۆژەش ئێستا دەست بەدابەشکردنی مووچە نەکراوەتەوە باس لەوە دەکرێت دەست بە تەوزیع کردنی مووچە باکتەوە واتە ٤٧ ڕۆژ جارێک، جا هەر خودا دەزانی چەندی تر دوا دەکەوێت بۆیە نەمان زانی جیاوازی کەمکردنەوەی مووچە بۆ نیوە، جیاوازی چیە لەگەڵ تەوزیع کردنی مووچە بە دوومانگ جارێک؟! ئەمە بەڵێنە گەورەکەی حکومەتی ئەمجارە بوو، بیرمە ئەو ڕۆژەی حکومەت بەسەرۆکو وەزیرەکانیەوە سوێندی خوارد وەک باقی حکومەتەکانی ڕابردووی دەسەڵاتی کوردی کردیان بەهەڵا بە مەکینە ئعلامیەکەی دۆڵیان بۆ کوتا کە کوردوستان بەروو چاکساز و ئاوەدانی زیاتر دەروات لەسایەیی براگەورە وەک هەمیشە خەڵکی سادەو ساویلکە کەوتە بڕوا پێکردن بەو قسە باقوو بریقانە بە جۆرێک گرەوی لەسەر کرا بەڵی ئەم حکومەتە هەرگیز  ڕیگا نادات جاریکی تر مووچە دوا بکەوێت ٣٠ ڕۆژ جارێک تەوزیع دەکرێت لەکاتێک مافە بەڵام لەسەروو هەموو بەڵێنەکان بە منەت بەسەرخەڵکدا فرۆشرایەوە وەک دەستکەوت ناو برا بەڵام ئەم بەڵێنەی دەسەڵاتدارانی کورد وەک باقی بەڵێنەکانی تر وەک بڵقی سەر ئاو وابوو هەر کە مایکەکان لە پێشیان نەما بەبیریان دانەهاتەوە کە هیچ بەڵێنێکیان بەخەڵکەکەیان داوە کەچی کاکم لێرەوە ئاواتی هەڵدەچنی لەسەر بەڵێنەکانی دەسەڵات دارانی کورد وەک ئەوەی ٢٨ ساڵای حکومڕانە وێرانەی ئەم دەسەڵاتدارەانەی نەبینی بێت. بەڵی بۆ حکومەتێکی بەهێز و  کوردوستانێکی ئاوادان.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌