چ شەرمەزارییەکە حکومەت؟!
وتار/
06/04/2020
725 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
چ شەرمەزارییەکە حکومەت؟!
حكومهته
بڕیاری دا كهس هاوكاری كۆنهكاتهوهو هاوكارییهكان بدرێنه حكومهتو خۆی دابهشیان
ئهكات.
بیلال زەنگڵ
حکومەتێک
هیچ سیقەو متمانەی نەبێت لە ناو گەلەکەیدا
چۆن خێرخوازان هاوکاریەکانیان ڕادەستی گەورەترین
دزەکان دەکەن کە ڕۆژانە بەئاشکرا داهاتی سەر زەویوو ژێر زەوی بۆ حزب و بنەماڵەکانیان
دەبەن ئێستا ئەمە واتایی چی؟!
مەگەر ئێوە کە پارەی نەخۆشخانەی هیواتان نەهیشت
بردتان بە قەولی ئەندامەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەقولی خۆتان ئەم وڵاتە پڕیەتی
لە گەندەڵیوو دزی، ژێر زەمینەکانتان پڕیەتی لە پارەی دزی کە خۆتان لەسەر خۆتان
ئعتراف دەکەن ئێستا بزانم بۆچی داوای هاوکاریە خێر خوازیەکان دەکەن کە قوتی هەژارانە
ئەمە هیچ تهفسیرێكی مهعقوول هەڵناگرێت جگه لهو راستییهی كه مەبەستانە پارهی رێكخراوه خێرخوازییهكان ببەن بۆ ڕێکخراوە
بەناو خێر خوازیەکانی دهوری پارتیو یهكێتی وە خۆشتان باش ئەو ڕاستیە دەزانن کە
خێر خوازان ئامادە نین پارە بدەنە ڕێکخراوە کانی پارتیو یهكێتی جا بەهەر ناویک بێت.
ئەمەش واتای بڕینی قوتی هەژاران لە پیناو ڕێکخراوە
بەناو خێر خوازیەکانتان، واتە بڕینی نانی ئەو ڕۆڵانەی ئێوە بەکوشتاندان لە پێناو
کورسیەکانتان واتە بڕینی نانی ئەو ماڵ و منداڵە هەژارەی بۆ ئەم خاکە شەهید بوون کە
ئێوە ئاوریان لێ نادەنەوە واتە بێباکی بەرامبەر بەهەموو جوانیەکانی کۆمەڵگا واتە
دژی هەموو بەها ئەخلاقیەکان
چونکە ئەمەی ئێوە دەیکەن لە هیچ دوورگەێکی ئەم
جیهانە بوونی نیە هەتا ئەو حکومەتانەی کە خۆشەویستی گەلەکانیانن ئێستا پێم بڵێن ئەو
بڕیارەی حکومەت لە پایی چی مەگەر پەلە قاژەی مەرگتانە.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021