ئەوەی لەستایش بەدیکرا ڕاستگۆییە

وتار/ 01/04/2020 692 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

ئەوەی لەستایش بەدیکرا ڕاستگۆییە

بارزان محمدسوورە
لەفلیمی ستایش کەلە سپێدە تیڤی پەخش دەکرێت، زۆر شتی گرنگ لەخۆ دەگرێت،کەمرۆڤ هەموویان هەزم بکات دەگاتە مرۆڤ بوونێکی باڵا، لەبوارەکانی ژیان وە بواردان بەژیان، بەتایبەت ژن لێرەدا گەڕانەوەیەکە بۆ ڕیالیست، کەخۆی لەژن دا بوونی پێدراوە بەڵام کومەڵگە کلاسیکیەکان بەرزەفتی ئەم مافەیان لێکردووە.
ئەوەی لێرەدا لەستایش زۆر سەرنجی ڕاکێشام ڕیالیست بوون و دادوەری بوونە، کەهەموو ئەوانەی لەگەڵ خۆیان یان دەوروبەر درۆیان کردووە، دوای چەندین ساڵ ژیان دەبێت بۆی بگەڕێنەوە، ئەگەریش بۆی نەگەڕێنەوە یان مەرگ مەجالی نەدان ئەوە لە ژێرگڵ و لە گۆڕستانەکان دەبێت تا ئەو دونیاو بۆ قیامەتیش بۆ گەڕانەوەیەک بۆ ڕاستگۆی هەر پەشیمانی بچێژین
کاتێک دبینین فیردەوس، کەڕاستگۆو دادوەرێک لەبەرامبەر خانەوادەکەی و حەق و ڕەقە، بەڵام خانەوادەکەی ڕاستگۆ نین لەگەڵی، بەڵام لەکۆتا دەرفەت هەموویان دەگەڕێنەوە باوەشی ڕاستگۆیی کە فیردەوسی ئەم پەیامەی هەڵگرتووە. قسە حەق بەڵام ڕەق و تاڵ...،
بینیمان لەئەنجامی کارە نادرووستەکانی ئەنیس، کەوتە سەر کورسی هەم بێقاچ هەم بێ زمان و لاڵی لە بەری کرا. بەڵام دوای ئەو هەموو ساڵە کاتێک، کەزمانی بۆ دەگەڕێتەوە دەرفەت دانێکە ئاخۆ دەچێتەوە سەر هەمان کاروکرداری پێش، ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ژیانە بۆ گەڕانەوە بۆباوەشی ڕاستگۆیی، یان دان دەنێت بە هەڵەکانی لە دانانی ماددەی هۆش بەر بۆ شوبراکەی!؟ یان دەگەڕێتەوە سەر ڕاستگۆیانە، کە بۆ فیردەوس دەبێتە فریاد ڕەس، ولە مردن ڕزگاری دەکات یان هەمان پیشەکانی پێش چونە سەرکەورسی دەست پێدەکاتەوە. بۆیەش پەندێکی جوان هەیە،کەدەڵێت:"ڕاست بەڕاستی، خواربەشکەستی".
ئەوەی لێرە بینراوبیسترا گەڕانەوەیە بۆ ڕستگۆیی و دادپەروەری.هیوادارم هەموومان دووربین لەگزی و خیانەت و نادادی تاک وتاک گەرایی و ڕێگایەک بگرینەبەر کەپێویستی بەپەشمانی نییەهەرگیزئەویش ڕاستگۆییە.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌