هەڵهاتن لە بەرپرسیارییەت یاخود یاخیبوون لە جەهالییەت

وتار/ 18/11/2016 690 جار بینراوە

شوان باوه‌له

هەڵهاتن لە بەرپرسیارییەت یاخود یاخیبوون لە جەهالییەت
شوان باوه‌له‌
خۆزگە ١٠ پیاوی ئەدیب و سیاسی و مامۆستاو دەست پاک و زمان پاراو نیشتیمان پەروەرمان وەکو نەوشیروان مستەفا دەبوو ، لە کوردستانی باشور ، قەت بەم ڕۆژە نەئەگەیشتین .
ئێستاش کە هەڵهاتووە لە نیشتیمان ، نە ترسە ، نە ڕاکردنە لە بەرپرسیاری یەت ، نە شکستی پلان و ئامانجەکانی یەتی . بەڵکو ڕاکردنە لەو فەوزا پڕ لە جەهالەت و جەنگەڵستانەی کە هەموو جومگەکانی ژیانی میللەتی کوردی گرتۆتەوە و ئەو هەموو بەناو سیاسی یانەی کە سیاسەت و بازرگانیان تێهەڵکێش کردووە و بوون بە موحەلیلی سیاسی و لەپاڵ ئەوەدا کەوتوونەتە فریودانی ئەقڵی میللەتەکەیان و وەکو سەگی برسی بەربوونەتە گیانی ئەم خەڵکە و بوونە بە چەتەو ڕێگرو پیاوکوژ و بازرگان و نۆکەریکردنی بێگانە . بەردەوام ئەم نوخبە دەسەڵآتدارە کە لەناو خودی بزوتنەوەکەی خۆشیدا ڕەنگی داوەتەوە و ڕێگە لەم پیاوە ئەدیبە نیازپاک و نیشتیمان پەروەرە ئەگرن لە گەیشتن بەو ئامانجە پڕشنگدارەی کە هیوای هەموو ماڵێکی هەژاری ئەم نیشتیمانەیە ، کە ببێ بەو تیشکەی کە تاریکایی لەسەر ئەم نیشتیمانە نەفرەت لێکراوەی کە سەدان ساڵە لە خوێن و بەروبوومی ئەخورێ ڕاماڵێ ، چ لەلایەن دەسەڵاتداری دەرەبەگ و بنەماڵە ی کوردی یەوە بێ ، یان چ لەلایەن داگیرکەرانەوە بێت بە ئێستاشەوە .
ئەم پیاوە پەیامی خۆی وەکو ڕۆژی ڕوناک ، وەکو پەیامبەر موسا بە خۆی و چەکوشەکەیەوە گەیاندووە بە میللەتەکەی ، بەڵآم مەخابن میللەت دوای ناکەوێت و پێکەوە بتەکان لەگەڵیدا بشکێنن و خۆیان لە کۆت و بەندی حزبایەتی و کۆیلایەتی ڕزگاربکەن و خۆیان ببن بە سیمبول و بناغەیەک بۆ پایەکانی حکومرانی کوردی .
راکردنی ئەو ، ڕاکردنە لەو کۆمەڵە سیاسی یە بازرگانانەی کە لەناو بزوتنەوەکەیدایە ، هەریەکەو بۆخۆی ئاخا و کوێخایە کەو پرس و ڕاکانی ئەو بەهەند وەرناگرن و هەریەکەیان ڕای خۆی بە گرنگتر دەزانێت لە نەوشیروان مستەفا . هیچ کەسیان بە براگەورەی خۆیان قبووڵی ناکەن ، وەک چۆن لە ڕابردوشدا هەر هۆکارەکەی ئەمە بوو لەناو مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا ، کەس پرس و ڕاکانی پێ قبووڵ نەبووە و تەنانەت خودی سکرتێری یەکێتی کە مام جەلال بووە . بۆیە سەدان جار هەڵهاتووە و یاخی بووە لە نیشتیمان و لەنەتەوەو هاوڕێ و هاوخەباتەکانی . هیچ کاتێ ئەم پیاوە خاوەن بڕیاری سیاسی نەبووە چ لەناو یەکێتی دا وە چ لەناو بزوتنەوەی گۆران لەکوردستانی باشوردا .
بۆیە با چیتر ڕوی بەرپرسیارێتیمان لەو پیاوە نەبێت ، بەڵکو خۆمان و ئەو دوو دەسەڵاتدارەی کە بەدەستی خۆمان ٢٣ ساڵ دروستمان کرد بە تاوانبار بزانین .

نوێترین نوسینەکانی شوان باوه‌له

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌