کەسانێک هەن ئەڵێن واز لەسیاسەت بینن .

وتار/ 16/09/2016 761 جار بینراوە

شوان باوه‌له

بەڵام بی ئاگان لەوەی هەر سیاسەتە ژیانی لێ زەوت کردوین ، هەر سیاسەتە بی کاری کردوین ، بێ نانی کردوین ، بێ ئاو و کارەبای کردوین ، مردن و ژیانمان ، چارەنوسمان دراوەتە دەستی سیاسەت و سیاسی یەکان .
پیم بڵێن ئایا ئێستا لەپای ئەو قسەیەم دا هەق ئەدەی بە من کە جار جار ببمە ڕەخنەگرێکی سیاسی و بەگژ ئەم دەسەڵاتە تاکڕە و قۆرخکارەدا بچم .
من نامەوێ سیاسەت بکەم ، ئەمەوی لە دەستی سیاسی یەکان ڕزگارمان بێت . ئەمەوێ سیاسەت و سیاسی یەکان نابووت و ناشرین بکەم لەلای هەموو دنیا .
من نامەوێ حزبایەتی بکەم ، بەڵکو کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری ، بیروباوەڕی ڕاستەقینەی منە .... هەرگیز هیچ سەرکردەیەک ، هیچ حزبیک ، ناگٶرمەوە بە پارچەیەک لە خاکی نیشتیمانەکەم ، هەرگیز پێشمەرگەیەک ، یاخود هەژارێک ، بە سەدان سەرکردە و سیاسی یەکان ناگٶرمەوە .

ڕوئیای من بزانن هاوڕێی یان ، وا مەزانن کاتێ رەخنە لە حزبێک دەگرم ،  ئەوا لایەەنگری حزبێکم و ئامانجم شکاندنی نەیارە سیاسی یەکانمانە . نەخێر بەهەڵدا چوون ، من گەنجیکم بە سەربەرزی ژیاوم ، وە هەربە سەربەرزی ئەمەوێ بمینمەوە ، چۆک بۆ هیچ حزب و لایەنێک دانادەم .
من فێری ئازادی بوومە و ڕێگە بەکەس نادەم بەرد بخاتە  ڕێگەم .
ڕێگە بەکەس نادەم ، وشەی ( بۆچی و نەخێر ) لە فەرهەنگی بیروباوەڕی مندا بسڕێتەوە و وەکو کۆیلەیەک مامەڵەم لەگەل بکات .
هاوڕێ یان ئەوە بزانە سیاسەت و چونە ناو حزب ، واتا سنوردانان بۆ ئەقڵت ، بۆ بیرکردنەوەکانت .
ئەگەر ئەتەوی دەست لە مرۆڤ بوونی خۆت بشۆی ، ئەوا بڕۆ سیاسەت و حزبایەتی بۆمن بکە .

ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان منتان بینی لەناو حزبێکدا ، ئەوا دڵنیابن بۆ ئەوە ئەچم کە ببمە پاڕێزەری ماف و ئازادی یەکانی گەلەکەم بەبێ جیاوازی ، بۆ ئەوە ئەچم هەقی خوشک و براکانم لەوێوە بەدەست بهێنمەوە . نەک بۆ پلەو پایەو ئیمتیازات و دەستکەوتی مادی و فەرامۆشکردنی هاوڕێ و خوشک و براکانم .
خۆزگە سیاسەت نەئەبووە سەرداری مرۆڤایەتی ، هەرگیز ڕووم لێی نەئەکرد ، بەڵکو لەهەر شوێنیک بونیان هەبوایە ، پیساییم لێی ئەکرد و ئەمکردە تەوالێت خانە .

هیوام وایە هەموو تاکێکی کورد بەم شێوەیە لە سیاسەت بڕوانێت ، چونکە بەڵآیەکی تۆقێنەر و ترسناکە بەسەر ڕووحی مرۆڤایەتی یەوە ، کە هەموو جیهان پێوەی ئەناڵێنێ .

نوێترین نوسینەکانی شوان باوه‌له

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌