هوشیاری هزری تاکی کورد

وتار/ 01/08/2016 1339 جار بینراوە

شوان باوه‌له

تاکە ڕێگە چارەی میللەتی کورد ، گەڕانەوەیە بۆ باوەشی کتێب و سروشت ( میدیتەیشن ) .
تکایە
فەیس بووک گەورەترین تۆری کۆمەڵایەتی یە ، کە پەیامەکان بەشێوەیەکی بەربلاو لەهەموو شوێنێکی ئەم دنیایەدا ئەبینرێت و ئەخوێنرێتەوە . وە گەورەترین چەکی ڕوخێنەری دەسەڵاتە ستەمکارەکانە . بۆیە تکام وایە با هەموومان لەشوێنی خۆمانەوە دەست بکەین بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری هزرو مەعریفە . کار بکەین بۆ ژیانێکی باشتر ، ژیان و چارەنوسی خۆمان نەبەستینەوە بە کەسێک یاخود سیاسی یەک . باهەوڵ بدەین لایەنی سۆزداریمان هەرگیز نەهێڵین زاڵبێت بەسەر ئەقڵماندا ، ئەمە بەتایبەت بۆ پیاو عەیبەیەکی گەورەیە ، چونکە جیاوازی نابێت لەگەڵ ئافرەت .
ئێمەی پیاوان و ئێوەی ئافرەتان پێکەوە ئەتوانین بەبێ سیاسی یەکان ، وڵات لەسەر بنەمای زانست و ئەقڵ و مەعریفە بنیات بنێین و بەهێزترین دەوڵەت دروست بکەین . ئەوکات سیاسی یەکان و حزبەکان و خۆیان بەدواماندا دێن و پرس و ڕاو ڕاوێژ لە بەڕێوەبردنی وڵات ، بە ئێمەی نەوەی فکرومەعریفە ئەکەن وبەبێ ئێمە هەرگیز بوێری ئەوەیان نابێت هەنگاوێک لە یاسا و بنەما گرنگەکانی وڵاتدا لابدەن و حوکمی خۆسەپاندن و بەپیرۆزکردنی دەسڵآت و حوکمی بنەماڵەیی بسەپێنن بەسەر گەلداو ، گەل وەکو کەرەستەیەکی هەڵبژاردن و بەکارهێنەر بۆ خواستەکانی خۆیان ئاراستە بکەن و بە خواستی ئەوان بڕیاربدەین کێ چارەنوسی وڵات دیاری بکات .
ئەوەی ژێرخانی ئابوری وڵات بەهێز ئەکات گەل ە نەک دەسەڵات .
ئەوەی دەوڵەتێکی مەزن بنیات ئەنێ ، گەل ە نەک دەسەڵات .
ئەوەی دەسەڵاتی ستەمکار پەروەردەئەکات و درێژەپێدەرەی ئەو دەسەڵاتەیە ، گەل ە نەک دەسەڵات .
ئەوەی سنور بۆ بیرکردنەوە و بیروڕای ئازاد و ئازادی یەکان دائەنێت ، گەل ە نەک دەسەڵات .
ئەوەی کۆیلایەیەتی دروست ئەکات ، گەل ە نەک دەسەڵات .
ئەمانە و چەندین بەرپرسیارێتی گەورە بۆ وڵات تەنها لەئەستۆی گەل دایە نەک دەسەڵات ، بۆیە با چیتر خۆمان گەمژە نەکەین و لۆمەی هیچ دەسەڵاتدارێک نەکەین ، ئەگەر هەموومان نەبین ، ئەوا نوخبەیەک لە ئێمە بەرپرسیارە لەم قەیرانەی نیشتیمان .
دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان کرمێک بوون ، بەڵآم بە شیری گەل ، بوون بە ئەژدیهایەکی حەوت سەر و بوون بە بەڵایەکی گەورە بەسەرمانەوە .

بەهیوای گەڕانەوەی شکۆ و حورمەت و گەورەیی و مرۆڤایەتی بۆ تاکی کورد . هەر تاکێک بۆ خۆی پیرۆزی خۆی هەیە و گەورەیی خۆی هەیە ، جیاواز لە سیاسی یەکی درۆزن و سەرکردەیەکی چەتە و ناپاک . بۆیە هێندە خۆتان بە بچووک مەزانن ، دڵنیام هەریەک لە ئێمە ئەتوانین ببین بە باشترین سەرکردەو وڵات بە جوانترین شێوە بەڕێوە ببەین . تاکی کورد هێندە لاوازو بێ دەسەڵات نیە تا سەرکردەیەکی میراتگری بنەماڵەیی بکەین بە فریاد ڕەس و کاریزمای وڵات و بڵێین پیاو نەماوە لەناو کوردا جگە لە ئەو نەبێت .

نوێترین نوسینەکانی شوان باوه‌له

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌