دانیشتوان لە نێوان ماڵتۆس و دژەماڵتۆسیەت

وتار/ 25/03/2020 1662 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

دانیشتوان لە نێوان ماڵتۆس و دژەماڵتۆسیەت و کەمبوونەوەی دانیشتوان،کڕۆناو هۆکارەکەی

بارزان محمدسوورە
بەپێی  نووسینگەی ئاماروسەرەژمێری نەتەوەیەکگرتوەکان لە12 ئازار ساڵی 2012ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی، گەیشتۆتەزیاتر لە7 ملیار کەس.ئەم زیادبوونەش لەناوەڕاستی سەدەی حەڤدەهەمەوە دەستی پێکرد.
بەم پێیەش بێت ژمارەی دانیشتوان لە چەند ساڵی داهاتوو چەند بەرامبەر دەبێت، بۆ ئەوەش ئابووری جیهان ناتوانێت ئەو قەبارە گەورەیەی دانیشتوان بژێنێت.بەم شێوازە زیاد بکات.
ئەم زیادبوونەش چۆن بەری لێدەگیرێت؟ چۆن بتوانن دانیشتوان کەم بکەنەوە؟
بەپێی ئەو زاناو فەیلەسوفانەی پێشتر، کەدانیان ناوە بەگرفتی زیادی دانیشتوان و نەتوانینی زەوی بۆ فەراهەم کردنی خۆراک، بۆ ئەو ژمارە زۆرە! ئەوە کۆمەڵێک ڕێگایان بۆ داناون، کەجیهان دەبێت بیر لەو فۆڕمە بکاتەوە، ئەویش کەمکردنەوەی دانیشتوان بەهۆکارەکانی نەخۆشی و دەردوو لافاو قاتوقڕی و جەنگەکان.
ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی ئەوەی، کە ژمارەی دانیشتوانی پێ کەم بکرێتەوە و نەبێتە چەنجاڵی و قەبارەی زۆری دانیشوان.لاسەنگی لەگەڵ خۆراک.
وەک تۆماس ڕۆبێرت ماڵتۆش وەکوئابووری ناسێک  و  قەشەیەک کاریگەری دیاری بەسەر ئاراستەو بیروباوڕو گەشەی دانیشتوان هەبووە، ئەو میتۆدانەی داناوە، کەدانیشتوان نابێت لەقەبارەیەک زیاتر بن، کەکاریگەری خراپ لەسەر زەوی جێبهێڵن.

ڕێگریکردن لەسکپڕی لەئەنجامی ئەوکارووچالاکیانەی کەڕێکخراوەکان، یەکەم کەس داوای ڕێکخستنی خێزانی کرد (مارگرێت سانگەر)بوو.کەلەساڵی 1950 لە(برۆکلین)لەنیویۆرک، یەکەم عیادەی بۆڕێکخستنی خێزان کردەوە.
ئەمەش دوای جەنگی جیهانی دووەم پەرەی پێدرا،
چەندین دەستەی خۆبەخش دەرکەوتن داوای ڕێکخستنی خێزانیان دەکرد،دواتر یەکێتییەکی نێونەتەوەیی بۆڕێکخستنی خێزان دامەزرا.بەئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری.لەساڵی 1990یەکێتیەکە بوو بە خاوەنی 107ئەندام  کەلە150وڵات بڵاوبۆوە.
کۆنگرێسی ئەمریکا4ملیاردۆلاری بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کرد، کەلەدەیەی شەست وحەفتاکان فروانبوو، کەڕێکخستنی خێزان بووە بەشێکی گرنگ لە چالاکییەکانی ئاژانسی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی دەرەکی.( UNFPA ). زیاتر دەوڵەتەکان گرنگیان بەڕێکخستنی خێزانی دا.
بەڵام مارکس دژی ماڵتۆسیەت بوو  کەدەی ووت:زۆری ژمارەی دانیشتوا نابێتەهۆی کێشەوگرفت و بەتایبەتیش قەیرانی خۆراک، بەڵام پێویستە زەوی زیاتر بخرێتەکارو سەردەریاکانیش والێبکرێت لەبەهەمهێنان بەژداربکرێت.
بەڵام ئەو وڵاتانەی کەگرنگیان زۆر بەمارکس دەدا،کەوتنە پێش هەموو ئەو وڵاتانە بۆکەم کردنەوەی ژمارەی منداڵ و ڕێکخستنی سکپڕی!؟؟
  ئەو ژن وپیاوانەی، کەڕێگریان لەسکپڕی بەکاردەهێنا زۆرتربوون، نزیکەی (400) ملیۆن کەس، لەکۆی (850- 880)ملیۆن هاوسەرداران ڕێگریەکانی سکپڕیان بەکارهێنا.
خەمڵاندنەکان ئاماژەدەکەن لە ئێستا لە وڵاتە تازەپێگەیشتوەکان %50ژنانی هاوسەردار لەتەمەنی منداڵ خستنەوە ڕێگریەکانی سکپڕی بەکاردێنن. لە ئەفریقا نزیکەی17%و لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا75%.
زۆربوونی خێرایی بەکارهێنانەکانی ڕێگریەکانی سکپڕی زادەی بوونی حاڵەتەکانی خەساندنی مێینەکان و ڕێگریەکانی سکپڕی تازەن. خەساندنەکان نیوەی کەرەستەکانی ڕێگری لەسکپڕی لە ئاسیا پێکدەهێنێ. وەنزیکەی سێ بەشی لە ئەمریکای لاتینی و کەمتر لە(8%) لە ئەفریقا.

لەم ڕێکخستنی خێزانەدا بۆمان دەردەکەوێت، کە دانیشتوان پێویستی بە کەمبوونێکی لەڕادەبەدەر هەیە، چونکە پێش ئەوەی بگاتەدە(10)ملیار دەبێت کارێک بکرێت، و بەهیچ شێوەیەک نەگاتە ئەوئاستە، چونکە زەوی ئەوتوانایەی نابێت بەپێی ئەو خەمڵینانەی کەزەوی لەتوانای دانییەئەم ژمارەزۆرەیە بەم فۆڕمەبژێنێت. کە ژمارەی دانیشتوان لەکەمترلە25ساڵ دووبەرامبەردەبێتەوە.
ئەگەر ئەم ڤایرۆسی کرۆنایە دەستکردنەبێت، لەلایەن ئەو وڵاتانەی هەمان هاوبیری ماڵتۆسن، کەلەساڵی 1766لەدایک بووە، لەساڵی 1789لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان بڵاوکردەوە، دەڵێت: پێویستە ڕێگری بکرێت لە زۆربوونی دانیشتوان. هەروەها ئەو زانا ماڵتۆسییە تازەکان بەرابەرایەتی پۆڵ ئارلخ. گاریت هاردنن.جەت لەهەمان شێوازی ماڵتۆس دەکەنەوە بۆ کەم کردنەوەی دانیشتوان.
لەلایەکی تریش ئەگەر دەستکرد نەبێت سرووشتییە، ئەمەش بەهەمان فۆڕم دەبێت زەوی دەستێک لەخۆی بدات و خۆی وەگەوزێک بدات وهەرچی لەخۆی زیادەیە لە زیندەوەران، ئەوە لەلایەکی تریش لە ژێر زەوی پێویستی پێیەتی، بۆ خۆنوێکردنەوە و ئەم زیندەوارانە پێویستیان بەشیکردنەوەیە بۆ ئەوەی زەوی دووبارە تێگەڕانەوەیەکی تێبکەوێتەوە، چونکە ئەگەری کەم  بوونی ماددەکان، کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر کۆی پڕۆسەکە دەبێت، کەدەبێتە هۆی نەمانی ماددەی کانزایی بەگشتی. بۆیە کاتی ئەوە هاتوەکە ئەم هەسارەیەش لەسەرخۆی بێتە دەنگ، چونکە بۆتە کونبوونی جەمسەرەکان لەچینی ئۆزۆن، گازی کلۆرین و کلۆروفلۆر کاربۆن کار لەگەڵ ئۆزۆن لێک دەکەن. ئۆزۆن تێک دەشکێنن ودەیکەن بەوردە ئۆکسجینی ئاسایی و پێکهاتەی کلۆرین ـ ئۆکسجینی ناسەقامگیر. بەمەش هەرەسی زیندەوەران ڕوودەدات.
هەروەها پۆل ئاریسۆن، دەڵێت: ئێمە لەناجەرگەی دارووخانی ژینگە داین، یان دەبێت لەسەر ئاستی جیهان کاربکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە یان دەبێت ڕووبەڕوو بوونەوەی کارەستاێکی ئابووری زەبەلاح بینەوە، کەئاستی ژیانی هەموومان نزم دەکاتەوە.
بەم شێوازەش مرۆڤایەتی دەکەوێتە بەردەم دووڕیانێکی هەڵدێر، یەکێکیان برودانە بەو فۆڕمەی کەدانشتوان لە پیتداری برەووی پێدەدا بۆتە چڕی و هەراسان کردن و قورسی ئەم هەسارە ژیان بەخشە،کە دەڵێت چیتر لێمان قبووڵناکات بەو هەڕەمەکیەی، کە دانیشتوان هەم لە زۆربوونی بێ بەرنامەو هەم لەپیسبوونی ژینگەدا، کە لەسەرحسابی پیسبوونی زەوی ئەم زیادبوونەو فەراهەم کردنی خۆراک پەرەی پێدەدرێت.
بڵاو کردنەوەی ڤایرۆسی COVid.19 دەبێتە کاریگەرییەکی زۆر دژوار، کەتەنگ بە گلۆبالیزم هەڵچینەوە و کاریگەری نێگەتیڤی زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێت، بەڵام ئەوەی کاریگەریەکەی گەورەو دژوار دەبێت ئەوە جگە لە کیشوەرکانی ئاسیا هەندێک وڵاتی لێدەرچێ، کیشوە
وڵاتی لێدەرچێ، کیشوەری ئەفریقا و کیشوەری ئەمریکای لاتین، لە چاو ئەو دواکەوتن و نەبوونی تەکنەلۆجیا و لەناویشیاندا لاوووزی کەرتی تەندرووستی، ئەوە ئەم ڤایرۆسە بۆیان دەبێتە فریاد ڕەسێک، کەجیایان دەکاتەوە لە وڵاتەپێش کەوتوەکان، کەزیانی مادی و مەعنەوی زیاتر ئەوان هەڵگری دەبن، بەتایبەت کیشوەری ئەوروپا، ئەمریکاو ئوسترالیا، سەرەڕای ئەوپێشکەوتن و بەرەوپێشچونەی لەم کیشوەرانەدا هەیە، کە هەموو جیهانی کۆنیان سەرسام کردبوو، کۆی ناخۆشی و جەنگ و ئاشووبیەکانیان لەخۆیان دوور خستبۆوە، بەڵام ئەم جارە ناتوانن خۆیان لەم زیانانە لادەن، چونکە ئەم ڤایرۆسە هەر ئەو چەکانە نین بیان فرۆشن و بیانخەنە خزمەتی بەرژەوەندیەکان و جیهانی کۆنی پێ وێران بکەن.
ئەم ڤایرۆسە ئەگەر درووستکراوی ڕۆژئاواش بێت یان؛چین و فەڕەنسا درووستکەری بن، کەسەرچاوەکان زۆر لەسەرئەم دوو وڵاتەن، زۆرترین زیان لەبواری مادی ئەم وڵاتانە دەی دەن چ لەبواری بەرهەم هێن و چ لەبواری بازرگان. لەبواری زیانی گیانیدا ئەم سێ کیشوەرە، زۆرترین زیانی گیانیان بەردەکەوێت، چونکە زۆرترین کەس، کەبەم ڤایرۆسە دەمرن بریتین لەو کەسانەی، کە تەمەنیان لەسەرووی 65ساڵییە بەمەش زۆرترین دانیشتوانی ئەم کیشوەرانە لەسەرووی 65 ساڵیەوەن. کە زۆرترین خزمەتگوزاری و سەرمایە بۆ ئەم چینە، کەتوانای کارکردنیان نییە تەرخان بکەن. بەم هۆکارەش دەبنە فاکتەری کەمکردنەوەی، ئەوکەسانەی کەتوانای کارکردنیان نییەو دەشبێتەهۆی گێڕانەوەی سەرمایەکی گەورە لە دواڕۆژدا.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌