ژمارەی مردنی مرۆڤ بە کۆرۆنا هەر چەندێک بێت زۆر ئاساییە
وتار/
21/03/2020
827 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
ژمارەی مردنی مرۆڤ
بە کۆرۆنا هەر چەندێک بێت زۆر ئاساییە
بیلال زەنگڵ
ئەگەر ڕێژەی مردن لە
وڵاتێکی وەک ئیتاڵیا نەک ٤٠٠٠ هەزار گەر بگات بە ملیۆنێک کەسیش
نەک هەر لە ئیتاڵیا
لە صين لە ئێران لە ئەمریکا ...هتد لەهەر یەکێک
ڕێژی مردن بگات بە یەک ملیۆن کەس بەکۆرۆنا یان بەهەر دەردێکی تر زۆر ئاساییە لام،
چونکە ڕۆژانە لە وڵاتێکی وەک سوریا زۆر زیاتر لەو ژمارەیە دەکوژرێن لە وڵاتێکی وەک
عێراق و هیندستان ڕۆژانە زیاتر لەم ژمارانە دەکوژرێن لە پێناو چی مەگەر تەنها لە پێناو
سەرماییە نیە!
کەواتە بێ نرخترین
شتێک بێ ئەرزشترین شتێک لەم جیهانە مرۆڤە گەر وانیە گەر ئەوەندە مرۆڤتان بەلاوە گرینگە ئەی بۆ جیهان چەندین ساڵە ڕێگە
چارەێک بۆ سوریا نادۆزیتەوە مەگەر مڕۆڤ هەر مڕۆڤ نیە، ئاخر گەر وانیە چۆن دەبێت
پارەی خوێنی مرۆڤێک لە نیوان ٤ بۆ ١٠ دەفتەر دۆلار دابێت بەڵام نرخی پارچە ئەرزێک
لەو هەولێرە بە ٤٠٠ دەفتەر بێت کەواتە مڕۆڤ زۆر بێ نرخە لە سیستەمی سەرمایە داریدا
کە ئەمڕۆ باڵای بەسەر جیهاندا کێشاوە، مڕۆڤ پارەی دروست کرد کەچی پارە مڕۆڤەکانی کڕی.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021