بەناوی یەکسانی زووڵم لە ئافرەتان مەکەن!
وتار/
10/03/2020
1227 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
بەناوی یەکسانی زووڵم
لە ئافرەتان مەکەن!
بیلال زەنگڵ
ئەوانەی داوی یەكسانی دەكەن بۆ ئافرەتان غەدریكی زۆر گەورە لەئافرەت ئەكەن بۆچی بابزانین
یەكسانی یعنی چی وە ئیسلام ئەڵی چی لەیەكسانی ژنوو پیاو؟
یەکسانی دوو شت ئەگریتەوە
١-حقوق (مافەكان)
2-واجب(ئەركەكانیان)
واتە ژنو پیاو لە ئەركو ماف یەكسانبن یان یەكسانن
من چۆن كار ئەكەم ئەویش ئاوا كاربكات ئەگەر ئەو كەمتری پەیداكرد حسبی خۆمی لەگەڵ ئەكەم
بۆ هی تۆ كەمترە، وەكو من ئەركی لەسەر شانە وەک منیش مافم هەیە لەو ماڵە، ئەمەیە یەکسانی
بەڵام ئیسلام وا ناڵێت
ئەفەرمویت (وڵهُنَّ مِثلُ الَّذی عَڵیْهِنَّ) ئەڵێت ئەرك و مافی
یەكسانە
واتە چەند ئەركی لەسەرە
ئەوەندەش مافی هەیە واتە ئەركی ئافرەت بەراود ئەكری لەگەڵ مافەكانی خۆی نەك ئەركی
ئافرت لەگەڵ ئەركی پیاو
نەك مافی پیاو لەگەڵ
مافی ژن چونكە دوو شتی لك جیاوازن ئەگەر بڵی ئافرەت مافی وەكو پیاوە واتە ئەبی وەكو
پیاو ئەركی لەسەر بێت بەس دەڵی چەند ئەركی لەسەر ئەوەند مافی هەیە خوای گەورە ئە فەرموو
(ۆڵهُنَّ مِثلُ الَّذی عَڵیْهِنَّ) واتە (بۆیان هەیە مافیان بە ئەندازی ئەركەكانیان)
ناكری ئەركی ئافرەت زیاتر بێت لە مافەكانی شەرعەن، دەبی ئەركو مافی یەكسان نەبێت بەڵی
پیاو ئەركی زیاترە رەنگ مافی زیاتربی لەهەندێك بریاری مەعنەو و ئیداری ماڵدا، جیاوازی
لەنیوان ئێمەی موسڵمان لەگەڵ ئەوانی تر كە هەندكیان پەشیمانن لەوەی داوایان كردوو
وە یەكسان بن لەگەڵ پیاوان چونكە یەكسان بوون لەگەڵ پیاوان یعنی یەكسان بوون لەئەرك
و ماف دا ئەمەش بەزیانی ئافرەت تەواو ئەبی بەڵی بەس ئەگەر ماف بووایە ئەوا قازانج
بوو بەڵام کۆمەڵگەی ئەمریكی رازی نەبوو بە تەنها لەماف یەكسان بن بەڵکو دەبی لەئەركیشدا
یەكسان بن بۆیە دەبی ئیشكەن بەیكەوە داهات بەقەدەریك پیدابكەن ئەمەش ئەركی ئافرەتی
زۆر قورس كردوو وە ئەمە خاڵكی زۆر مهیم تێگەیشتن لەئەسڵی دین ، بەڵام ئەوی لە کۆمەڵگەی
ئیمە دا ئەكریت بەناوی دینەوە زۆر دوورە لە دین ئەوەی كەوا ئافرەت ئەكوژی ئافرەت ئەشكەنجە
دەدریت ئافرەت بەتۆمەتی داوین پیسی پاك كردنەوە عەرزوو ناموس، ئیمە لە ئیسلام خوا
گەورە دای ناوە ئەگەر كچ و كوریك زینایان
لەسەر ئیسپات بكری دەبی چوار شاهید هەبی و دەبێت هەرچواریان بەیك شیوە شاهید بدەن
دەبێت لەسەریك دیمەن بدوین ئەگەر دیمەنەكان جیاوازبوون ئەوە شاهیدەیەكەیان رەت ئەكریتەوە
بۆیە بەدریژای میژوو هیچ كور كچ یك لەسەر زینا داركاری نەكراون لەبەر نەبونی چوار
شاهید مەگەر بۆخۆیان ئیعترافیان كردبی بەڵام بەشاهید نەبوو وە، بەڵام لەکۆمەڵگەی
كوردی بەبینینی كچ و كوریك بەیكەوە ئابروویان بردوو وە كچەكەیان كوشتوو وە ئەمە قەتڵی
تەواوە یان بەهۆی هەبوونی پەیوەندیكەوە كوشتویەتی ئەمە بانگەشەنیە بۆ ریگەدان بەم
كارە بەلام سزای ئەمە نیە، كە تۆ پەروەردەیكی دروستت كردبی وەنەت ئەهێش توشی ئەم
حالەت ناتەندوستە بێت ، بۆیە ئێمە باشترە لەوە تیبگەین مافی خۆمان وەك موسڵمانێك ئەم
هەموو مافەی باس کراوە كە لە ئیسلامە بۆ ئافرەت هەیە بەشاهیدیەوە لەهیچ دین و دەستوریكی
دانیە، من تەحدای هەر كەسێك ئەكەم بابیی ئەگەر ئەلی مافی ئافرەت وەكو پیاو نیە بەڵكو
بەزیادەوە مافی پێداوە ،
سەیری ئەم ئیعترافانە
بكەن، بزانن ئەوانەی لە ئەورووپا بوون چۆن پەشیمان بونەتەو
١- نوسەریكی
فەرنسی كە ئافرەتە بەناوی (فرانس واس جاف) كتێبكی دانا لەسەر (كاڵاو تیجاری ئافرەتان
) لیان پرسی بۆچی ئەو شتەت نوسیوە، وتی دوای سەرنجدان و ورد بوونەوەم لەزۆربەی ئەزمونی
ژنان و بزوتنەوەی ئازادی خوازی ئافرەتان پیاوان دروستی كردووە بۆئەوەی ئافرەتان فریوبدا
كەمن ئیستا بۆم دەركەو تووە كەمن زۆرم فریو خواردووە كەوتمە داوی ئەوانەوە.
٢-
(مەریم هاری) نوسەریكی تری فەرنسیە كتبێكی دانا بەناوی (الحاریم الخیر) ئاراستەی گەلانی
موسڵمانی كرد وتی ( یا أخوات عزیزات لاتحسودن نحن أورپات والا تقتدین......) ئەی
خوشكە خۆشەویستەكانم حەسودی بە ئێمەی ئەوروو پی مەبەن ئیوە نازانن ئیمەچەندامان
قوربانی دا بۆئەوەی بگەین بە ئازادی ئازادیكی بەناو بەڵام لەزۆر شت بوینە، بۆیە من
پێتان ئەڵیمە دایكایەتیتان لەبیرنەچێتەوە ئافرەتیتان لەبیر نەچێتەوە بەر لەوەی هیچ
شتێك بی ئافرەت بە خوای گەورە چاكەی زۆر لەگەل ئیوە داكردوو وە لەدەست خۆتانی مەدەن
٣-
(دانیال كۆریتن) نوسەریكی ئەمریكە كتبێكی دانا بەناوی (مالم تخبیرنا أمهاتونا) ئەوەی
دایكی ئیمە بەئیمەی نەگوت، وەچەندان دایكان بوونە قوربانی دەستی ئازادی ژنان ئەوانە
هەمیشە ئەوە یان لەسەر زوبانە پەلەمەكە لەشوكردن، هەقی منداڵت چیە بەخیووكردنی
منداڵا ناخۆشە ماڵدرای كارێكی زۆر قورسە باپیاو وەكو تۆ ماڵداری بكا ،بەلام لەئەنجامدا
وامان لیهات نەمان توانی نەوەك پیاو بین لەناو ماڵا بژین وەنەشمان توانی لەگەڵا كەشو
هەوای دەروە رابین.
وە نمونەی تری و
شاهێدی تر لەم جۆرە زۆرە بەڵام بۆ ئەوەی بابەتەکە زۆر درێژ نەبێتەوە من هەر ئەوەندەم
باس کردوە
ئێستا تێدەگەین لەوەی
ئافرەت لە ئیسلام مافی زیاترە لە ئەرەکەکەی وە هەموو ئەرکە قورسەکە خراوەتە سەر
شانی پیاو بەتایبەت لە پەیدا کردنی بژێوی ژیان کە لە ئیسلام لە سەر پیاو واجبە هەموو
ژیان و نە فەقەێکی ئافرەت دابین بکات، وە ڕێگریش نە بووە لە چوونە دەرەوەی ئافرەت
بەڵام لە بەر بەرژەوەندی ئافرەت زۆر جار نە
چوونە دەرەوەی بە باشتر زانراوە.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021