هەرێم بەرەو پاشەكشەی دیموكراسی
وتار/
16/11/2016
857 جار بینراوە
هیوا سەید سەلیم
هەرێم بەرەو پاشەكشەی دیموكراسی
هیوا سەید سەلیم
ئەگەر بێین بە پێوەرە زانستیەكەی سیستەمی حوكمڕانی هەرێمی
كورستان شەنوكەوبكەین ، دەگەینە ئەو باوەڕەی كە ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردووش لە
كوردستان كاری پێكراوە دیموكراسی ڕاستەقینە نەبوو ، بەڵام بەهەموو كەموكورتیەكانی
و سەرجەم ئەو تێبینیانەی لەسەری هەبوو بە بەراورد بە دۆخی پێش ڕاپەرین ئاسمان و ڕێسمانی
فەرق بوو ، كەسیشمان ئەو مافە بە خۆمان نادەین ئەو بەراورد كاریە بكەین .
بەڵام ئەوەی جێگای پرسیاری جدی هەموو لایەكمان لەو چارەگە
سەدەیەی حوكمی خۆماڵی كوردی لە باشووری كوردستان دەكرا پایەكانی دیموكراسی لە كوردستان باشتر دابڕێژین یان نا ؟ ئایا ژینگەی
سیاسی كوردستان بۆ سیستەمێكی دیموكراسی ئامادە بوو ؟ ئەگەر ئامادەنەبوو ئاستەنگەكان
چی بوون ، ئەگەر ئامادەبووە و كارمان لەسەر كردووە بۆچی تووشی پاشەكەش بووینەوە ؟
ئەگەر پێناسەی دیموكراسی بە شێوازە هەر تەقلیدیەكەی وەرگرین
، دیموكراسی بە مانایی (دەسەلاتی گەل بۆ گەل دێت ) دەی هەر ئەو پێناسەیە بەسە كە بڵێین لە هەرێمی
كوردستان شتێك نەماوە بەناوی دیموكراسی ، چونكە ئەو دەسەڵاتە ئێستا و لە ڕابردووش
هی گەل نیە ونەبووە بگرە دەسەلاتی حزبە ، ئەگەر دەشڵێن خۆ حزبیش نوێنەرایەتی چین و
توێژەكانی گەل دەكات بۆ ئەمەش وەڵامی خۆمان هەیە ، لە رابردوودا راستە لە كوردستان
هەلبژاردن كراوە ، كە هەڵبژاردن و دەستاودەستی دەسەڵات سیمای دیاری سیستەمی دیموكراسین
، زۆریشمان بەو دیاردە دیموكراسی نازی و پێشمان وابوو هەرێمی كوردستان مێرگی دیموكراسیەتەو
دەبێت خەڵكی تر چاو لە ئەزموونەكەی بكات ، ئەمەیان لە كاتێك راست دەبوو كە لە تێكڕای
ئەو ئەزموونە هیچ كێماسیەك رووینەدابایە كە روویدا ، لەسەر خودی هەڵبژاردنەكان و چۆنیەتی
بەڕێوەچوونی هەزار و یەك تێبینی هەیە ، لەوەی تا ئەمرۆشی لەگەڵ دابێت كارێك نەكراوە
كە زامنی هەڵبژاردنێكی بێ كێماسی و پاك بكات ، هەر لە درووستكردنی كۆمسیۆنی تەواو
بێلایەن بگرە ، تا رەخساندنی هەلی یەكسان بۆ هەموو كەس و لایەنێك كە بە ئازادی دەنگ
بدات و پروپاگەندە بۆ خۆی بكات .
لێرەدا زۆر مەبەستمان نیە هەڵبژاردنەكانی كوردستان هەلبسەنگێنین
، چونكە لە كاتی خۆی زۆرترین قسەی لەبارەیەوە كراوە ، ئەوەی كە ئامانجامانە بیڵێین ئەوەیە لەوەی هەشمان
بوو رۆژ بە رۆژ بەرەو دواوە دەگەڕێینەوە ، ئەویش دیارە كە هۆكارەكەی چیە .
لە هەرێمی كوردستان ململانێی نا شەریفانەی حزبی و دەسبردن
بۆ شێوازی نا دیموكراسیانە بۆ شكاندنی یەكتری و رەتكردنەوە و قەبوول نەكردنی یەكتر
، سیمای دیاری ئەو ملامانێیەن كە زۆر بە نەرێنی لەسەر ئەزموونە سیاسیەكە كەوتۆتەوە
، كە نەك هەر ئەزموونەكەی لەكەدار كردووە بگرە كەس ناتوانێت پێمان بلێت لە
كوردستان دیموكراسی لە پاشەكشە نیە .
مخابن ئەو پاشەكشەیە كە وەك باسمان كرد زادەی ململانێیەكی
تەواو ناتەندروستی حزبی نێوان لایەنەكانە، كەشێكی سیاسیی وای لێكەوتۆتەوە كە نە تەنها دیموكراسیەت لە پاشەكشەیە بگرە
خەریكە ئازادیەكان تەواو بەرتەسك دەكرێنەوە و واش بڕوات مەترسی گەورەتری وەك دوو ئیدارەیی و دابەشبوونی كوردستانی لێدەكەوێتەوە .
لە دوو ساڵی رابردوو ئامارەكانی سەندیكا و ريكخراوەكانی
چاودێری میدیا لە هەرێمی كوردستان ئەوەمان پێدەڵێن كە زۆرترین رۆژنامەنووس لەو ماوەیە
سووكایەتی پێكراوەو دەستگیركراوە و كامیراو كەرستەكانی دەستی بەسەر داگیراوە ، لەسەر
ئاستی جەماوەریش چالاكی چین و توێژەكان كۆتوبەندیان بۆ دروووست كراوە ، هەر ئەو
دوو نموونەیە بەس بوو كە بڵێین لە هەرێمی كوردستان دیموكراسیەت لە پاشەكشەیە ، چ
جای ئەوەی هەر لەو دوو ساڵە پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان و بڕینی قووتی خەڵكمان بینی .
لە كۆتایدا دەڵێین كاتی ئەوە هاتووە كە هەموو رەگەز
و كارەكتەرەكانی سیستەمی دیموكراسی كە خۆی لە گەل و حزب و رێكخراوی سڤیل و میدیا و
چالاكوانان دەبینەیتەوە بكەونە خۆ بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ئازادی و دیموكراسیەت لە هەرێمی
كوردستان كە بەرهەمی خوێن و قوربانی گەلێكی خێرلەخۆنەدیوە نەكەوێتە مەترسیەوە .
نوێترین نوسینەکانی هیوا سەید سەلیم
-
هیوا سەید سەلیم
11/09/2019
-
هیوا سەید سەلیم
18/08/2017
-
هیوا سەید سەلیم
19/05/2017
-
هیوا سەید سەلیم
10/05/2017
-
هیوا سەید سەلیم
12/04/2017
-
هیوا سەید سەلیم
16/02/2017