کێ یەکەم گوللەی ئازادی لە حاجیاوا تەقاند؟

وتار/ 03/03/2020 838 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

کێ یەکەم گوللەی ئازادی لە حاجیاوا تەقاند؟

بارزان محه‌مەدسورە
   ڕاپەڕینی کوردستان، له‌ دژی دەسەڵاتداری بەعس، ئەنفال و ڕاگوێزان، کە گەلی کوردیان ماندوو و شەکەتکردبوو، بۆیە هاوڵاتیان لە چاوەڕوانیی ترووسکایییەک بوون بۆ ئەوەی ڕاپه‌ڕینێک بکەن بۆ ڕزگاربوون لەم ستەمکاریی و ژێرده‌سته‌بوونه‌. ئەوە بوو یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕین لە 5-3 زەنگی جاڕی ئازادیی کوردستانی لێدا.
دووسێ ڕۆژی مابوو، یەکەم زەنگی بەرخۆردی ڕاپەڕین لێبدات، باوکم وەڵامی پێگەیشتبوو، کە دەستبەکاربێت، بۆ ڕاپەڕین لە دژی ڕژێمی بەعس، چونکە باوكم "محه‌ممه‌ده‌ سووره‌" ئەوکات بەرپرسی ڕێکخراوی کێوەڕەش بوو، كه‌ باوكم بە تکا و ڕەجای خزم و دۆستان نەچووه‌ ڕیزی جاش و سپای حکومەتی عێراق. بۆیە بەردەوام تەقوای ئەوەی کردبوو، ڕۆژێک دێت ڕزگاردەبین لەژێر هەژموونی بەعس، بۆیە ئێسترێکمان هەبوو، کە ئەویش بۆ بەخێوکردنی پێویستی بەئالیک (ئاڵف) هەبوو، بۆئەمەش، کە ئەوکات سروشتی خانووکردن، دووهۆدە و ناوهەیوانێک (ساڵۆن)ێکی پێک هاتبوو، لەناو ساڵۆنەکە شریفی کای دانابووو هەم بۆ باربەرەکە، کە ئێسرەکەبوو، هەم لەناوئەوفەردە کایانەدا، مەبەستەکەی خۆی پێکابوو، کە گوننییەک (تەلیس)ێکی بەنیشانەکردبوو، کڵاشینکۆفێکی لەناودانابوو، بۆکاتی پێویست، بۆئەمەش ئاگادارکرابوو کاتژێری سفریان بۆدانابوون. بۆیە دوو ڕۆژ بوو محمدەسوورەدەقاقڵا...، بۆیە لەبەرەبەیانی زوو، لەڕۆژی 5-3-1991، کە من هاتمەدەر، سەیرم کرد ئەو ماڵە وەبن کا گه‌ڕابوو، دیار بوو تفەنگەکەی تاودابۆیە و بەرەو ئەمنەکەی حاجیاوا بەڕێکەوتبوو، پشت ماڵمان ماڵی مامۆستا ئەحمدێکی لێبوو هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌کەمان بوو، هەم ئەمنێکی زۆر دەستڕۆیشتوو بوو.
بۆیە باوکم کاتێک دەگاتە بەردەرکی ئەوان، یەک سریە گوللە بەهەواوەدەنێت، دەڵێت یەڵڵا حکومەت ڕووخا بانگی ئازادیی دەدات، بۆیە باوکم یەکەم سمبووڵی ئازادیی بوو لە حاجیاوا، لەو کاتەش مامۆستا ئەحمد دێتە دەرەوه‌ و دەڵێت ئەوە چیبووە؟ باوکم دەڵێت حکومەتی عێراق ڕووخا، دەڵێت کوڕەپیاوی چاکبە، حکومەت چۆن بەتۆ دەڕووخێت، ئەوەخودای لێگۆڕیو؟ بڕۆوە ماڵێ ئەوەشێت بووی، باوکیشم، نڕەی وەک شێر بەرەو ئەمنەکە بەڕێ کەوتوو، لە ڕێگه‌ش یەکێکی باڵێیان بەناوی عوسمان پلاسکۆ.خۆی گەیاندبۆ باوکم، کە ئێستاش له‌ ژیاندا ماوە، بەرەو ئەمنەکە ڕۆیشتبوو. کاتێک کە گەیشتنە پێش ئەمنەکە دەرگه‌ و شتەکانی خۆیان قایم کردبوو، باوکم وتی یەک سریەم لە دەرگه‌کەدا هیجی لێنەهات، ویستم بەسەر دەرگه‌کە بکەوم و دیاربوو لەسەر قاتی دووەم یەک دوو ڕوومانەیان هاویشتنە خوار، منیش بانگم کردن گوتم خۆلادەن ئەوە ڕوومانەنو بەڵام نەیان زانی ڕوومانە چین، پاڵێکم بەعوسمان وەناو بۆ ئەوەی بیخەمە ئەودیو دیوارەکە، ڕوومانەکان تەقین و من چەند ساچمەیەکم پێکەوت و بریندار بووم، دوای ئه‌وه‌ لێمان دان و بوو به‌ شه‌ڕ. تا ده‌هات لێشاوی خه‌ڵك زیادی ده‌كرد. هاوه‌ڵانم پیان گوتم، بڕۆ برینه‌کەت بپێچە، گوتم تا ئێرە نەگرم ناڕۆم، خوێنیشم پێدا دەهاتەخواره‌وه‌.
شەڕگەرم بوو، ئەوان ئەم ئەمنانە، خۆیان چاک قایم کردبوو، لەناو ژوورەکاندا، دووبارە بە بلۆک دیواریان کردبوه‌وە بۆ شەڕکردن. تا کاژێر نزیکەی پێنجی ئێوارە شەڕیان کرد، دواتر گرتمان، بەڵام دوای شەهیدبوونی هاوڵاتییه‌كی زۆر و برینداربوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆر، کە تائێستاش هەندێک برینداری ئەوکاتە، بەهۆی برینەکانیانەوە دەناڵێنن و بێ چاو و قاچ دەجووڵێنەوە. تائێستاش باوکم لەخانووی کرێ دادەژیت. دوای 40ساڵ لەچەک لەشان بوون بێدابڕان.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌