هاتنە پێشه‌وه‌ی لاهور شێخ جەنگی و باڤڵ تاڵەبانی

وتار/ 19/02/2020 939 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

هاتنە پێشه‌وه‌ی لاهور شێخ جەنگی و باڤڵ تاڵەبانی

ئیبراهیم عەباس
هاتنە پێشی هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی و پاڤڵ تاڵەبانی، کارێکی ناوخۆی حزبییە، ناشزانم ئەم بەرپرسیاریەتە نوێیە بەڕاستی بۆ ئەوەیە ناوماڵی یەکێتی پێ رێکبخرێتەوە یان بۆ ئەوەیە ماڵی تاڵەبانی بەرپرسیارەتی یاسایی حزبەکەی خۆیان بکەوێتەوە دەستی خۆیان و هێدی هێدی کێیان پێ خۆش بێت هاوشێوەی ماڵی بارزانی هەڵکشان و داکشانیان پێ بکەن؟!

ئەگەر ئەوان ستراتیژییەن بەو پێگەیان عەقڵانە نەجوڵینەوە، دۆخی یەکێتی و سلێمانیش دژوارتر ئەکەن، چونکە پارتی و بنەماڵەی بارزانی بۆیان لە کەمیندان و هەرچی پیان بکرێت بۆ لاوازکردنی پێگەیان ئەیکەن و روحمیان پێ ناکەن.

راستە ئێستا ئەم دوو کارەکتەرە بەرسیاریەتیان لە حزبەکەیان وەرگرتووەو پۆستەکانیش حزبین، بەڵام دەسەڵاتەکانیان راستەوخۆ پەیوەستە بە هاوسەنگی هێزی نێوان پارتی و یەکیتی، هەولێر و سلێمانی و سەرجەمی ژیانی حزبی و حوکمداری کورد لە کوردستان وبەغدا، هەر بۆیە گەر ستراتیژیەن و دوور لە حزبایەتی تەسک بۆ کۆمەڵگاو خەڵکی نەڕوانن و بەعەقڵێکی حوکمداری سیاسەت نەکەن، هەڵەیەکی گەورە ئەکەن.
ئاخر مرۆڤ بە پۆست گەورەتر نابێت، بەڵکو لە پۆستەکەیەوە بەکاری گەورەو عەقڵانی گەورە ئەبێت.

وابزانم زێدە دڵخۆشی یەکێتییەکان بە هاوسەرۆکی ئەم دوو سەرکردە، کارێکی زیادەیە، هەقە ئەوانیش وەکو خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی کاری گەورەو باشیان لێ بکەن، ئەو کارە باشانەی بەهۆی پاشەکشەی یەکێتی و بێ منەتی پارتی دەمێکە نەماون.
هەر کات ئەوان توانیان خزمەتێک بە حزبەکەیان و خەڵکی کورستان بکەن، ئەتوانن بیسەلمێنن وەرگرتنی پۆستەکانیان بۆ خزمەتە نەک خۆ سەپاندنی بنەماڵەیی بەسەر یەکێتی و خەڵکی کوردستاندا.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌