ئەوانەی ئایندەیان بەدەست هێنایەوە

وتار/ 31/01/2020 590 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

ئەوانەی ئایندەیان بەدەست هێنایەوە

بارزان محمد سوورە.
ئەوکردارەی کەسەرۆکێکی گەنج لەکاتێکی ناسک دادرکاندی و لەبواری مادیشدا بووە هۆکاری  سەرەکی دەست هەڵگرتن، لەو پارە زۆرەی،کە چوارگەنج بەدەست هەڵگرتن لە مووچەیەکی خانەنشین کردن، کەژیانی هەتاهەتایەیان بۆ فەراهەم دەکرد، ئەمە ئەخلاقیاتی مۆڕاڵی مرۆڤانێکن کە چ بەموزایدەبێت یان بەناموزایدە ئەوە هەڵوێستێکیان نواند کەپێویستە لەکتێبێکدا،کەدرووستبکرێت، وەک گینس لەڕۆژهەڵاتی ناوین نەک کوردستاندا بکرێتەوەو ناوی ئەوانی بەئاوی زێڕ بنووسرێتەوە. چونکە کۆتاییان بەقسەی باق و بریق هێناو کردیانە کردارێکی پڕاکتیکی نوێ، کەتائێستاش بوونی نەبووە.
بۆیە هاوڵاتیانی خۆشەویست پێویستە ئەو بەڵێن و وەفاداریەیان لەبەرچاوبێت و بەیانی لەبەردەم هەرهەڵبژاردنێک، کەدێتە ڕێمان پێودانگێکی باشی بۆبکەین و لەبەردەم خواو ئەوکەسانەی کەوابەڵێنەڕاستەکانیان بردەسەر ئێمەش بەوەفابین. چونکەئەوان باشترین وەفایان بەهاوڵاتیان دایەوە ئینجا نۆرەی ئێمەیە.
سەرۆکێکی گەنج، کەلەسەرۆکەکانی گەنجی ئێستای جیهان دەچێت؛ کە تەنهائێمەی گەنجان پشتگیری ئەم گەنجەبکەین، کەبەهەمووفۆڕمێکی مادی و مەعنەوی هاتۆتەمەیدان بۆ ئەوەی وڵاتەکە بەرەوپێش بەرێت و سوڵتە لەو نابەرپرسانەوەرگرێتەوە، کە چەندین ساڵە ئەم وڵاتەیان لەقەیران گەوزاندن زیاتر هیچی تر بۆنەکرادووە.
ئەم سەرۆکە گەنجە، کە هاوتایە لەگەڵ سەرۆکەکانی  کەنەدا، فەڕەنسا و هۆڵندەو....تاد، کەئەوەی پێویستی پێنییە بریتییە لەپارە، کەخۆی خاوەن کۆمپانیاو سەروەتو سامانێکی زۆرە، هاتووە ئەو سەرمایە دەستبەردار بێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەرەو خۆشگوزەرانی بەرێت، ئەوە جیاوازی ئەم گەنجەیە لەگەڵ دەستەڵات و ئۆپۆزسیۆنە ساختانەی، کەخاوەن بزنسمانێکی لەژێرەوە بوونەو سیاسیمانێکی لەسەرەوە بوونە. بەڵام ئەم گەنجە هاتوە خۆی بەدووربکرێت لەم درۆ قایمانەی میللەتی پێ خەڵفاو فرۆشتباربکات.
ئەو گرێ فڵۆیەی، کەبەناوی چاکسازیەوە دەکرێت، تەنها ئۆبژەو نەدیوبدیەکان باوڕی پێدەکەن، چونکەئەم چاکسازیە تەنها بۆ دەسەڵاتەبۆئەوەی، کەسانی دەوری خۆیانی پێ دەوڵەمەندو قەبە بکات، کۆمەڵگەدابەش بکاتەسەر دووچین، چینی هەرەسەروو، کەخۆیانیان و ئەوکاسە لێسانەی دەوریان داون، چینی هەرەخواروو، کەزۆربەی میللەت دەگرێتەوە.
ئەمە هەمان ئەوشۆڕشانەی ئەورووپامان بیردێنێتەوە، کەکۆمەڵگە لەلایەن خانەدانەکان پێوانی ئاینی و زۆر بەی میللەت دابەش کرابوو. بەڵام لێرەدا کەمکراوەتەوە بۆ دووچین، سەرەوە و خوارەوە. کەهیچ کۆمەڵگەیەک بەم فۆڕمە ناجێتە ڕێوە و ئەگەر بشڕوات بەزۆری هێزوپۆپۆلیسیەوە ئەوە ماوەیەکی زۆر هەڵناگرێت و دۆخەکە دەتەقێتەوەو گەل دێتە سەر حوکم و کۆتایی بەونادادیە دێنێت، کەنوخبەیەک بۆخاتری خۆیان بەسەر ئەم میللەتەدا هەژموونیان کردووە.
بۆیە ئەوەی زۆرگرنگە ئەوە ئەم نەوەی تازەیە، کەبتوانێت هەزمی ئەو دۆخە بقۆزێتەوە، زوو بەسەر دەسەڵاتەدا زاڵبێت وخۆی دەسەڵاتێک بگرێتەدەست، کەمیللەت شانازی پێوەبکات و هەرگیزبیر لەو ڕۆژانەی،  کەئەم دەسەڵاتە بۆی هێناوەتە سەر شان ومل پەشیمان نەبێتەوە.
چونکە قورسترین بار ئەمڕۆ، کەئەم دەسەڵاتەی کوردی بۆ کۆمەڵگەی کوردی هێناوەتە بوون، بریتیە لەبارگرانییەک لەکۆی بوارەکاندا، کە هیچ کاتێک میللەت وازەلیل و چەوساوەوبەرەوهەژاری نەبردراوە.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌