گــــەواد کـــێـیـە ؟
وتار/
25/01/2020
2182 جار بینراوە
جوانڕۆ مستهفا
گــــەواد کـــێـیـە ؟
گەواد ئەو کەسەیە کاتێ کەسێ ئیش بۆ کەسێکی تر دەکات و سوور دەزانێ کەسی بەرامبەری شایەنی ئەو ئیشە نیە و دزی و خیانەتی تێدا دەکات بەڵام ئەم چاوی دادەخات و بەردەوام دەبێت لە کارەکەیدا
گەواد ئەو کەسەیە رێکخراوێکی داناوە لە سەرچاوەیەکی بۆگەنەوە هەڵدەقوڵێ و بیدەنگە لەبەرامبەر بەو زوڵمەی بەرامبەر بە تاک بەتاکی ئەم کۆمەڵگەیە
گەواد ئەو نوسەرانەن کە بوون بە ئەڵقە لەگوێی بەرپرسەکان و بە خواست و وویستی ئەوان شت دەنوسن و بیدەنگن لە بەرامبەر بە هەق
گەواد ئەو رۆشنبیرانەن کە هەق ناڵێن و گوێی خویان کەڕ کردووە لە بەرامبەر بەو زوڵمەی دەکرێ
گەواد ئەو کارمەندەی دائیرەی کارەبایە کە کارەبا لە ماڵە فەقیرێک دەکوژێنێتەوە کە نە نەوتی هەیە نە ماڵەکەی ئەوەیە بڵێی بۆ ژیان دەبێت بەڵام لەو لاوە سەیر دەکەیت بۆ مەسول و بەرپرسەکان دەنگی لێوە نایەت
گەواد ئەو مۆزەفەیە کە لە کاتی دەوامەکەیدا کار بۆ کەسێک دەکات کە شایەنی ئەو جێگەیە نیە و دزی و خیانەت و غەش دەکات بەڵام ئەم بێدەنگە و بەرامبەری ڕاناوەستێ
گەواد ئەو کارمەندی هاتوچویەیە کە دێت کامێرایەکی هاتووچۆ لە شوێنێکا دادەنێت دیارنیە و گیرفانی کوری فەقیر دەبڕێت و دواتریش دەزانێ پارەکەی دەچێتە گیرفانی بەرپرسێکی دزەوە
گەواد ئەو موزەفی سەر مەرزەیە کە بە تەلەفونێ چی شتی خراپ و ماوەبەسەر چووە دەهێنێتە ئەم دیوەوە و دەرخواردی فەقیرو هەژارانی دەدرێ
بۆیە گەواد هەر بەو کەسە ناوترێ کە لەگەڵ لەشفرۆشی کار دەکات
جوانڕۆ مستەفا
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مستهفا
-
جوانڕۆ مستهفا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مستهفا
25/10/2020