شەوان ساماڵ بێت دەبێتە سایەقە,كە هەوریش بێت نابێتە سایەقە؟

وتار/ 20/01/2020 909 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

شەوان ساماڵ بێت دەبێتە سایەقە,كە هەوریش بێت نابێتە سایەقە؟

بارزان محمدسوورە
كاتێك, كە ڕۆژ هەڵدێت وگزەنگەكانی دەردەکات، تا ئەوكاتەی ئاوادەبێت, زەوی تیشكەكانی بەشێوەی جیاجیا وەر دەگرێت و خۆی پێگەرم دەكات, ئەم وزەیەش, كە لە خۆرەوە دێت, ڕاستەوخۆ بەزەوی دەكەوێت و دواتر لەكاتی پەخشكردنەوەی لەلایەن زەوییەوە بە هەوا دەدرێت, هەوا خۆی پێگەرم دەكات, تەنیا ئەوكاتانە نەبێت, كە هەور لە ئاسمان دابێت و بەری ڕۆژی لە زەوی گرتبێت, چونكە ئەوكاتە, هەور كار لەسەر ساردكردنەوەی زەوی دەكات لەڕۆژدا, بەوەی ڕێگر دەبێت لە گەیشتنی هەندێك لە تیشكەكانی خۆر بۆ زەوی. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زەوی لەم ڕۆژەدا بێوزەی گەرمی بووە لە خۆر. نەیتوانیووە خۆی پێگەرم بكات.
هەروەها لەشەوانیش كاتێك, لە ڕۆژدا, زەوی ئەوگەرمییەی, كە لە خۆر وەری گرتووە, بەردەوام بووە, لە وەرگرتنی گەرمی, تا كاتی خۆرئاوابوون, ئینجا هەڵدەستێت بە پەخشكردنەوەی ئەو وزە گەرمییەی, كە لە كاتی ڕۆژدا لە خۆر وەری گرتووە, بەڵام ئەمەش لە هەموو كاتێك ڕوو نادات, چونكە لەو كاتەی, كە لە شەوان هەور بەری ئاسمان و سەر زەوی دادەپۆشێت, ئەوە ڕێگە دەگرێت لە ساردبوونەوەی زەوی, ناهێڵێت ئەو وزەیەی, كە لە ڕۆژدا وەری گرتووە, لە دەستی بدات, وادەكات, كە بە گەرمی بمێنێتەوە لە شەوان، چونکە ئەو هەوایەش، کەلەزەوی گەرمی وەرگرتوە بەگەرمی لەژێر هەورەوە دەمێنێتەوە. بۆیە هەركاتێك, كە هەوربێت, ئەوە سایەقە و سەهۆڵ بوون ڕوو نادات و سەرماش نابێت, چونكە هەور بۆتە پارێزەری گەرمی زەویی.
لە ڕۆژیش كاتێك, كە هەور بێت, ئەوە ڕێگە دەگرێت لە گەیشتنی پڕیشكەكانی تیشكی وزەی خۆر, بەڵام لە هەندێك ناوچەی زەوی هەور بۆتە هۆی پاراستنی زەوی, هەم لەگەرمی و هەم لە ساردی. نموونە: كەمەرەی زەوی ئەگەر هاتبا و بەردەوام ئاسمانی هەور نەبوایە, ئەوا بە ڕۆژ زۆر زۆر گەرم دەبوو, كە دەبووە هۆی ژیان زۆر سەخت بێت, یان شێوەیەكی بیابانی وەردەگرت و سیفەتەكانی بیابانی لە خۆی بار دەكرد, ئەوسا بە بیابانی كەمەرەیی ناودەبردرا, لە شەوانیش بە پێچەوانەوە, زۆر سارد دەبوو, كە ژیانی زۆر سەخت دەكرد.
زۆرجار دەپرسین و گوێمان لێدەبێت بۆچی ناوچە بەرزەكان/چیاكان ساردن و بەفر دایپۆشیون؟ ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەهەر شوێنێكدا, پلەی گەرمییەكەی پشت بە پەستانی زەپۆش دەبەستێت, ئەگەر پەستانی هەوا (زەپۆش) نزم بێت و لەو شوێنەشدا گەردیلەكانی هەوا, بە كەمی دەوری ڕووی زەویان دابێت, بۆ ڕێگرتن لە تیشكدانەوەی گەرمی لەبەر ئەوە هەوا بە ساردی دەمێنێتەوە و پەستانی هەوا نزم دەبێت, لە ناوچە بەرزەكاندا, هەروەك لە لوتكەی چیاكاندا ڕوودەدات، چونکە چڕی ئێجگارکەمە, بە شێوەیەك, لەوێدا هێزی كێشكردنی زەوی كەم دەبێتەوە, تەنانەت چیاكانی دەكەونە دەوروبەری هێڵی كەمەرەیی, یان هەتا بەرزببینەوە بۆ لوتكەی چیاكان گەرمی كەم دەكات؟ ئەمەش چونكە لوتكەی چیاكان, ئەو هەوایەی دەوریانداوە چڕی كەمترە, بۆیە ناتوانێت بەرگری گەرمییەكەی بكات, بەڵام ئەو هەوایەی, كە بەسەر دەشتە نزمەكاندا بڵاوە, چڕیەكەی زۆرە و توانای گلدانەوەی گەرمی زۆری هەیە..

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌