دەسەڵاتى پارتى و سوڵتانی عوسمانى
وتار/
15/11/2016
764 جار بینراوە
بەرهەم مستەفا
دەسەڵاتى پارتى و سوڵتانی عوسمانى
نوسينى : بەرهەم
مستەفا
*گومان لەوەدا نيە جۆرى سيستمى سياسى هةروڵاتێک كاريگەرى
لەسەر دۆخى ئةو ناوچە و كۆمەڵگایە جێدەهێڵێت ،كةسيستمەکەی تيا دەگوزەرێ ، هەڵبەتە
هەر چاکسازیەك ،دەرکەوتنى هەرنوخبە و ڕۆشنبیرێک يان هەر هێزێکی سياسى تر كەبیەوێت
كرانەوەیەكى ديموكراسى لە نێو كايەى حكومى و پەرلەمانى و سياسى ڕوبدات ، دواجار ئەو
هێزانەی كە پێیان وايەو دەبێت هەموو بەحەز و ئارەزووى خۆى ڕوبدات و عەنتەریاتى
حيزبى نيشان بدات ،ئەوا بەجۆرێک دژایەتی دەكات و هەوڵى دروستكردنى كۆسپ ئەدات لەبەرامبەر
چاكسازى و گۆڕانکاریەکاندا...لەنێو كايەى سياسى كوردستاندا دەسەڵاتێک هەیە كە ناوى
پارتی یە و ڕێگرە لە هەر هەنگاوێک كەئاماژە بێت بۆ سنورداركردنى دەسەڵاتەكەى ئەگەرچی
لە بەرژەوەندی گەل و نيشتمانيش بێت ،..ڕەنگە دەسەڵاتەکەى پارتى سودى لە مێژوو وەرگرتبێت
بە ڕوەسلبى يەکەی نەك ئيجابى ، ئيتر بەلایەوە گرنگ نيە خەڵکەکەى چ باجێك ئەدات
،گرنگ مانەوەی حەزێکی بنەماڵەيى و مانەوەى كورسى دەسەڵاتێکە بەهەر شێوەیەک بێت
،..لێرەوە دەمەوێت باس لة زەمەنێکی دەسەڵاتی ئيمپراتۆریەتی عوسمانى بكەم ، دواى ئەوەی
لەسەر دەستى مەدحەت پاشا لةنێوان ساڵانى (1869 -1872 ) كۆمەڵێک چاكسازى ڕويدا و بەتايبەت
هەرسێَ ويلايەتەکەى عێراق گۆڕانکارى
ديارو بەرچاوى بەخۆيەوە بينى..لەسەردەمى دەسەڵاتى (سوڵتان عبدالحميدى دووەم ) ى سوڵتانى
عوسمانى دواى ئەوەی ڕیفۆرمخوازەكان بەتايبەت مەدحەت پاشا ،داوايان لةسوڵتان كردبوو
كە ڕیفۆرم ئەنجام بدات و دەستور ڕابگەیەنێت ، هەربۆیە بەناچارى و لەژێر فشاردا
دواى چونە دەسەڵاتى ،بڕیارى دا ليژنەیەکی 28 كەسى لة پیاوانى ئاينى و مەدەنى و سەربازى
بەسەرۆکایەتی مەدحەت پادشا پێک بهێنرێت بەمەبەستى دانانى دەستورێک بۆ دەوڵەتى
عوسمانى ، دواى پەسەندكردنى پرۆژەکەی مەدحەت پادشا و بوون بەدەستور ئەمانەى لةخۆ
گرتبوو :
*سنورێک بۆ دەسەڵاتی
سوڵتانى عوسمانى دابنرێت ،لە بڕیارە گرنگە سياسى و سەربازى وئابوريەكاندا بگەڕێتەوە
بۆ پەرلەمان .
*يەكسانى لە نێو تاكەكانى چوارچێوەی دەوڵەتى عوسمانى بێَ جياوازى دەستەبەر بكرێ.
*كۆبونەوەكانى پەرلەمان ئاشكرابێت و خەڵکی ئاسايى بۆى هەبێَ بەشداربێت. دواتر كاتێک سوڵتان دەستورەكەى پەسەند كرد لة ساڵى 1876و كە تێیدا
پەرلەمان لەدوو دەستە پێکهاتبوو......بێگومان ئەمە لەگەڵَ حەزى سوڵتان نەدەگونجا....هەربۆیە پەرلەمانى عوسمانى زۆرى نەخاياند و بەبيانووى
جەنگ لەگەڵَ ڕوسيا، پەرلەمانى تاكاتێکی
ناديار لەکارخست ! ..دواتر پەرلەمانتارەكانيشى ئاگادارکردەوە كە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانى
خۆيان..لەهەنگاوێکی تريشدا مەدحەت پادشا دەستگیرکرا بەتۆمەتى ڕوخانى خەلافەتى
عوسمانى و كوشتنى سوڵتان ، دوور خرايەوە !..لەم ماوە مێژویەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت
كە دەسەڵاتەکەى پارتی مێژویەک دووبارە دەکاتەوە ئەو حەزە سوڵتانیەى لێرەوە سەرچاوەى
گرتووە . كاتێک لە ژێر فشارى خەڵک و نوخبەو هێزە سياسيە ديموكراسيەكانى ووڵات هەوڵ
ئەدريَت ياسا سەروەر بێت و نمونەيەكى
جوان لە حوكمڕانی پێشکەش بكەين، دەسەڵاتى پارتى دەیەوێت عەنتەرياتى خۆى بسەپێنێت ،
بەدەست بەردار نەبونى لە كورسى دەسەڵات ، بە ئيفليج كردنى پەرلەمان و لەكارخستنى
،بەدەركردنى وەزير و دەنگە ئازاكان ، بەتۆمەت بەخشينەوە بەسەر هاوڵاتى و ئەحزابى
سياسى ، ئەمانە لەپێناو درێژەدان بەدەسەڵاتێکی خۆسەپێن و مل هوڕدا، كەسودى بۆ بنەماڵەو
كەسانێک نەبێَ ،ئەوا سودى بۆخەڵک و
هاونيشتيمانيەكانى نيە....بەڵێ هەر ئەو دۆخەى سوڵتان لەزەمەنێکی دەسەڵات دا خوڵقاندى
بوە هۆى ئەوەى كودەتایەک لەلايەن كۆمەڵەى( ئيتحادو تەرەقى) بەسەر دا بكرێت و سوڵتان
دوربخرێتەوەو لە مەنفا كۆچى دوايى بكات ، ئايا دەسەلاتەكەى پارتى ئەم بەشەى مێژوشى
خوێندۆتەوە كە كۆتايى بە حەزێکی سوڵتانى هات ؟..ئايا ئەم حەزە سوڵتانیەى پارتى تا
كەى دەچێتەسەر ؟ ..كاتێکيش دەسەڵاتەکەى پارتى ئابورى كوردستان لەسەر دەستى ، توشى
شكست بوو دواجار ميلەتێکی ماڵوێران و گيرفان بەتاڵکرد ،هۆکارەکەى ڕوکردنە توركياى
عوسمانى و ئەردۆغان بوو لەبەرامبەر نەخوێندنەوەى بۆچونى گەل و پەرلەمان...بۆ بةدەستهێنانی
خەوێکی سوڵتانی لە كوردستان..
نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا
-
بەرهەم مستەفا
25/06/2018
-
بەرهەم مستەفا
30/03/2018
-
بەرهەم مستەفا
18/02/2018
-
بەرهەم مستەفا
27/05/2017
-
بەرهەم مستەفا
01/05/2017
-
بەرهەم مستەفا
28/04/2017