ئێران و هەژموونی دوای قاسمی سلێمانی

وتار/ 10/01/2020 584 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

ئێران و هەژموونی دوای قاسمی سلێمانی

بارزان محمدسوورە
ئێران وڵاتێکە خاوەن خۆبژێوییەکی تاڕادەیەک گونجاو، ئەمەش وای لێکردووە، خۆی بەرامبەر بەم بارگرانەیە ئابووریەک ڕابگرێت و بتوانێت لە40ساڵ بەرامبەرئەم دۆخە قورسە خۆی گرتووە.
زۆرێک لە ئێرانی بچووکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووستکردووە، بۆ دووهۆکار. یەکێکیان بۆ هەژموونی شیعەو بڵاوبوونەوەیی و پاراستنی مەزهەبەکەی.
دووەم بۆ پاراستنی ئێرانە گەورەکە، کەسیاسەت و ئابووری، ئاینی، کۆمەڵایەتی وسەربازی بۆ هەمووان دادەڕێژێت.
ئەم هەژموونەو پان بڵاویەی ئێران دەگەڕایەوە بۆ کەسێک، کەئێستا لەژیاندا نەماوە، چونکە ڕۆژهەڵات بەگشتی و ئەو وڵاتانەی مەزهەبی شیعەی تێدایە  هەڵدەسووڕاند.
کاریگەری قاسم سلێمانی لەسەر دۆخی ئێران و ئێران لەڕۆژهەڵات دا چی دەبێت؟ نەبوونی ئەم کەسە کاریگەر دەبێت لەسەر هەندێک دۆخی ئێران و ناوچەکە؟
دەوڵەتی پانیزمی ئێران کە هەم فەرهەنگی هەم پیشەسازیەکەی مێژووییەکی دوورودرێژی هەیە، کە پایەکانی واداچەقیون، ئەستەمە بەکارێزمایەک لەناو بچێت.
بوونی مەندیل ڕەشەکان، وایان کردووە، کە کەسانی لەسلێمانی  ئەولاتریش درووست بکەن و بینیاتی بنێن.
ئەوەی زۆر گرنگە ئێران بەو هەژموونەی هەیەتی و کار بۆ زیاتری دەکات، خۆی لەسەر ڕاگرێت و بتوانێت جارێ سەبری ئەیوب بگرێتە بەر، چونکە بەکردنی هەر کارێک لەدژی ئەمریکا ئەوەزیان مەندی سەرەکی خودی خۆی دەبێت. چونکە ئەمریکا جگەلە کۆمەڵێک سەرباز و لەبواری مادی دا زیان مەندبێت، هیچ کاریگەری لەسەر وڵاتەیەکگرتووەکان نابێت، لەبەرئەوەی ئێران ئەو توانایە گەورەیەی نیە بتوانێت کۆمەڵێک ئامانج لەناو خودی ئەمریکا بپێکێت. بۆیە جگە لەسەبرگرتن و بەهێزکردنی هێزووگرووپەکانی نزیک لەخۆی بەهێزبکات و بتوانێت لەئایندەدا ئامانجەکانی بەدی بێنێت کە 50ساڵە تێکۆشانی بۆدەکات.
تۆڵەکردنەوە، لە ئەمریکا بەکوشتن کاریگەری نێگەتیڤێ ڕاستەوخۆ بۆ ئێران دەبێت، نەک لەناوخودی ئێران بەڵکو لەدەرەوەش ئێران ئەو هەژموونەی پەیدای کردووە لەدەستی دەدات.
تۆڵەکردنەوە ئەمڕۆ جگەلەکوشتن هۆکاریتر هەیە، کەزۆر گەورەترە لەکوشتنی کەسێک.   بۆیە ئێران خۆگرتن و دوورگرتن لەتۆڵە ئەوە زیاتر بەڕمێن و کاریگەرتردەبێت.
دۆخەکەی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵات لەبەردەم ئەمریکا زۆر قورسە، چونکە هێزی ئەمریکا ئەگەر ئەم چەکەپێش کەوتوانەی نەبێت ئەوە ئەو غیرەت و توانایەیان نییە بەرامبەر هیچ هێزێکی ڕۆژهەڵاتی ناوین بجەنگن.
چونکە خەڵکی ڕۆژهەڵات بەگرتن و کوشتن ڕاهاتون و لایان ئاساییە.
ئەم وڵامەی ئێران زیاتر پێدەچێت هاوئاهەنگیەک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەبووبێت، بۆخۆبەتاڵ کردنەوەی ئێران.و ڕازی کردنی خەڵکی ئێران و شیعەیە لەگێتیدا.
هەروەک ڕێبەری گەلان ئۆجەلان لەساڵی 2008فەرمووی"ئەو شەڕە جاروبار ڕەهەندی دیبلۆماسی، جاروبار لە شەڕی گەرمدا چڕ دەبێتەوە. بە قەیرانی ئابوری کۆنترۆڵکراو و توند دەستوەردان لە رۆژەڤدا دەکەن. شەڕ سەرتاپای هەموو بوارەکان دەگرێتەوە. ئامانجی سەرەکی ئەو شەڕەش بێکاریگەرکردنی ئێران".
لێرەدا کارکردنی ئەمریکا بۆ، کەمکردنەوە یان نەهێشتنی هەژموونی ئێرانە، بۆیە ئەم شەڕە شەڕی ئایدیۆلۆجیایە.
ئەم ئایدیۆلۆجیایە دەبێتە پانگیری دەسەڵاتی ئێران یان ئەمریکا. بەڵام ئەم پانیگریە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و لەناویشیاندا عیراق بۆتە گۆڕەپانی جەنگی یەکلاکەرەوە. چونکە ئەمریکا لەسوریا فەشەلی هێناوە و ئێستا دەیەوێت ئەم شکەستەی لە عیڕاق قەرەبوو بکاتەوە، کۆتا هەژموونی ئەمریکا وابەستەیە بە عێڕاقەوە، چونکە عیراق بۆ ئەمریکا جێماوە؛ ئەمەش پێدەچێت ئەم دابەشکاریە هەمان ڕێکەوتننامەیەکی  وەک سایکس بیکۆی لەخۆگرتبێت.ئێران و هەژموونی دوای قاسمی سلێمانی

بارزان محمدسوورە
ئێران وڵاتێکە خاوەن خۆبژێوییەکی تاڕادەیەک گونجاو، ئەمەش وای لێکردووە، خۆی بەرامبەر بەم بارگرانەیە ئابووریەک ڕابگرێت و بتوانێت لە40ساڵ بەرامبەرئەم دۆخە قورسە خۆی گرتووە.
زۆرێک لە ئێرانی بچووکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووستکردووە، بۆ دووهۆکار. یەکێکیان بۆ هەژموونی شیعەو بڵاوبوونەوەیی و پاراستنی مەزهەبەکەی.
دووەم بۆ پاراستنی ئێرانە گەورەکە، کەسیاسەت و ئابووری، ئاینی، کۆمەڵایەتی وسەربازی بۆ هەمووان دادەڕێژێت.
ئەم هەژموونەو پان بڵاویەی ئێران دەگەڕایەوە بۆ کەسێک، کەئێستا لەژیاندا نەماوە، چونکە ڕۆژهەڵات بەگشتی و ئەو وڵاتانەی مەزهەبی شیعەی تێدایە  هەڵدەسووڕاند.
کاریگەری قاسم سلێمانی لەسەر دۆخی ئێران و ئێران لەڕۆژهەڵات دا چی دەبێت؟ نەبوونی ئەم کەسە کاریگەر دەبێت لەسەر هەندێک دۆخی ئێران و ناوچەکە؟
دەوڵەتی پانیزمی ئێران کە هەم فەرهەنگی هەم پیشەسازیەکەی مێژووییەکی دوورودرێژی هەیە، کە پایەکانی واداچەقیون، ئەستەمە بەکارێزمایەک لەناو بچێت.
بوونی مەندیل ڕەشەکان، وایان کردووە، کە کەسانی لەسلێمانی  ئەولاتریش درووست بکەن و بینیاتی بنێن.
ئەوەی زۆر گرنگە ئێران بەو هەژموونەی هەیەتی و کار بۆ زیاتری دەکات، خۆی لەسەر ڕاگرێت و بتوانێت جارێ سەبری ئەیوب بگرێتە بەر، چونکە بەکردنی هەر کارێک لەدژی ئەمریکا ئەوەزیان مەندی سەرەکی خودی خۆی دەبێت. چونکە ئەمریکا جگەلە کۆمەڵێک سەرباز و لەبواری مادی دا زیان مەندبێت، هیچ کاریگەری لەسەر وڵاتەیەکگرتووەکان نابێت، لەبەرئەوەی ئێران ئەو توانایە گەورەیەی نیە بتوانێت کۆمەڵێک ئامانج لەناو خودی ئەمریکا بپێکێت. بۆیە جگە لەسەبرگرتن و بەهێزکردنی هێزووگرووپەکانی نزیک لەخۆی بەهێزبکات و بتوانێت لەئایندەدا ئامانجەکانی بەدی بێنێت کە 50ساڵە تێکۆشانی بۆدەکات.
تۆڵەکردنەوە، لە ئەمریکا بەکوشتن کاریگەری نێگەتیڤێ ڕاستەوخۆ بۆ ئێران دەبێت، نەک لەناوخودی ئێران بەڵکو لەدەرەوەش ئێران ئەو هەژموونەی پەیدای کردووە لەدەستی دەدات.
تۆڵەکردنەوە ئەمڕۆ جگەلەکوشتن هۆکاریتر هەیە، کەزۆر گەورەترە لەکوشتنی کەسێک.   بۆیە ئێران خۆگرتن و دوورگرتن لەتۆڵە ئەوە زیاتر بەڕمێن و کاریگەرتردەبێت.
دۆخەکەی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵات لەبەردەم ئەمریکا زۆر قورسە، چونکە هێزی ئەمریکا ئەگەر ئەم چەکەپێش کەوتوانەی نەبێت ئەوە ئەو غیرەت و توانایەیان نییە بەرامبەر هیچ هێزێکی ڕۆژهەڵاتی ناوین بجەنگن.
چونکە خەڵکی ڕۆژهەڵات بەگرتن و کوشتن ڕاهاتون و لایان ئاساییە.
ئەم وڵامەی ئێران زیاتر پێدەچێت هاوئاهەنگیەک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەبووبێت، بۆخۆبەتاڵ کردنەوەی ئێران.و ڕازی کردنی خەڵکی ئێران و شیعەیە لەگێتیدا.
هەروەک ڕێبەری گەلان ئۆجەلان لەساڵی 2008فەرمووی"ئەو شەڕە جاروبار ڕەهەندی دیبلۆماسی، جاروبار لە شەڕی گەرمدا چڕ دەبێتەوە. بە قەیرانی ئابوری کۆنترۆڵکراو و توند دەستوەردان لە رۆژەڤدا دەکەن. شەڕ سەرتاپای هەموو بوارەکان دەگرێتەوە. ئامانجی سەرەکی ئەو شەڕەش بێکاریگەرکردنی ئێران".
لێرەدا کارکردنی ئەمریکا بۆ، کەمکردنەوە یان نەهێشتنی هەژموونی ئێرانە، بۆیە ئەم شەڕە شەڕی ئایدیۆلۆجیایە.
ئەم ئایدیۆلۆجیایە دەبێتە پانگیری دەسەڵاتی ئێران یان ئەمریکا. بەڵام ئەم پانیگریە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و لەناویشیاندا عیراق بۆتە گۆڕەپانی جەنگی یەکلاکەرەوە. چونکە ئەمریکا لەسوریا فەشەلی هێناوە و ئێستا دەیەوێت ئەم شکەستەی لە عیڕاق قەرەبوو بکاتەوە، کۆتا هەژموونی ئەمریکا وابەستەیە بە عێڕاقەوە، چونکە عیراق بۆ ئەمریکا جێماوە؛ ئەمەش پێدەچێت ئەم دابەشکاریە هەمان ڕێکەوتننامەیەکی  وەک سایکس بیکۆی لەخۆگرتبێت.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌