هاتوو هاواری ژنان بۆ چیە؟!

وتار/ 11/12/2019 759 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

هاتوو هاواری ژنان بۆ چیە؟!

بیلال زەنگڵ

داوا بکەن لە یەکیەتی ژنان بڵێن ئەو کارەی بۆ ژنان کردووتانە چین؟ بەداتا بۆمان بخەنە ڕوو؟
باسی ئەوە ناکەم لەوەتەی دروست بوون کێشەی ژنان زیادی کردووە...

پێمان بڵێن ئەو هەموو پارەی لەسەر قوتی ژنان و منداڵان پێتان دراوە چیتان لێکردوە؟
جگە لەوەی بە کۆکاکۆلاتان داوە هەر چەند دەڵی بە کۆکائینتان کریوە پارەکەی ئەوەندە زۆرە

پێم بڵێن ئەو پارەیە بۆ چارەسەری گرفتەکانی ژنان بوو یان بۆ ماکیاژی ژنان...

ئێستا فتواێکی رەوا دراوە کە لە شەوان ئافرەت سەر تەکسی نە کەوێت بەتەنیا  بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی ..

قسەی چیم بۆ دەکەن ئێوە لە ناختان دا دۆراون خۆتان کردوە بەکاڵا دەتان هەوێت
ئافرەتە بە شەرفەکانیش وەک ئیوە ببنە کاڵا


وتیان لە جەنگێک هێرش کرایە سەر جێگاێک تەنها ئافرەتی تیدا بوو هەموو ئافرەتەکانیان ئەتک کرد تەنها ئافرەتێک نەبێت کە ویستی هێرش بکەنە سەری پیاوەکەی کوشت خۆی تەسلیم نەکرد دوای کە ڕۆیشتن هەموویان دەگریان،

 بەلام ئەو ئافرەتە پی وتن سەربەرزانە بەرگریتان کردبایە ئێستا ئەو فینگە فینگەتان نەدەکرد بەلام دوای بەهەمووان هێرشیان کردە سەر ئەویشیان ئەتک کرد وتیان نەکا پیاوەکانمان بڵێن ئەی بۆ ئەو بەرگری ، ئێوەش ئاوە ژن بوونایە ئەو فینگە فینگەتان نەدەبوو ...

بەلام تەشبیهــ نەبێت ئێستاش هەندێک کەس بەناوی ئافرەتانەوە قسە دەکەن ، هاتوو هاواریان گرتۆتەوە پیان نا خۆشە ئافرەتی بە حەیاو حورمەت بمێنێت

ئاخر ئەو هاتوو هاوارەی ئێوە لە چی ئەم فتوایە وەک یاسای حکومەت نیە ئیلزامی بێت
بەڵکوو کەسانێکی خاوەن دین و قیەموو ئەخلاق خۆیان وابەستەی دەکەن ئێوە بۆ کەوتوونەتە پەلە قاژە...

لێرەوە دەستخۆشیم هەیە بۆ لیژنەی فتوای هەرێم بێگومان هەمیشە کەسانێک دەبن دژی جوانیەکانی مانەوەی حەیاو حیشمەت دەبن لە  بە هۆی نە خۆشی ناخیان...

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌