میلانیا خاڵی لاوازی سەرۆک ترامپ
وتار/
12/11/2016
988 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
میلانیا خاڵی لاوازی سەرۆک ترامپ
ئیبراهیم عەباس
گەر
دۆناڵد ترامپ لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دژی گێرانەوە و دەرکردنی
کۆچبەران، بەتایبەت موسڵمانان لێدوانی ئاگرینی نەدابوایە، رەنگە ژیانی
میلانیا ترامپی هاوسەری نەبوایە بە خاڵێ لاوازى سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا،
بەتایبەت لە سەر پرسی کۆچبەران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بەڵێ ترامپ وتی 11 ملیۆن کۆچبەر دەردەکات و رێگەش نادات لێرە بەدوا
موسڵمانان بگەنە ویلایەتە یەگرتووەکان، بەڵام ئەمەی خوارەوە حاڵی ژیانی
هاوسەرەکەیەتی، لەکاتێکدا گومانی ئەوەش دەکرێت بە نایاسایی گەیشتبێتە
ئەمریکا.
میلانیا ترامپ کچە نمایشکاری جلوبەرگ، دوای ئەوەی لە 27ی
ئابی 1996 لە سلۆڤینیاوە دەگاتە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەگوێرەی هەواڵێکی
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە ماوەی نێوان 10 ی سێپتەمبەر تا 15 ئۆکتۆبەری
1996، هەڵساوە بە ئیمزا کردنی 10 گرێبەستی نمایشی جلوبەرگ پێش ئەوەی مافی
کاری لەو وڵاتە هەبێت.
ئەسۆشێتد پریس و واشنتۆت پۆست نووسیویانە ئەم
کارەی میلانیا نایاساییە، لەم کارە نایاسایەدا نزیکەی 20 هەزار دۆلاری
دەستکەوتووە، لەکاتێکدا بە گوێرەی ئەو هەواڵەی ئەسۆشێتدپرێس بڵاوی
کردۆتەوە، میلانیا لە مانگی 3 ی 2001، کارتی سەوزی کاری دراوەتێ و لە ساڵی
2006 وەکو هاوڵاتیەکی ئەمریکی وەرگیراوە.
پرسیاری گرنگ لەم پرسەدا
ئەوەیە، ئایا ئەو 11 ملیۆن پەنابەرەی سەرۆک ترامپ بەنیازە دەریان بکات،
لەسەر ئەوەی بە نایاسایی گەیشتونەتە ویلایەتە یەکگرتووەکان، میلانیای
هاوسەریشی دەگرێتەوە؟ با چاوەروان بین بزانین 45مین سەرۆکی ئەمریکا، کە
بەسەر شێت خۆی بە ئەمریکییەکان و دونیا ناساند، چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسی
کۆچبەرانی وڵاتەکەی و ئەو کۆچبەرانەی بەنیازی گەیشتن بە ئەمریکان رەفتار
دەکات.
....
هەر هاورێ و خوێنەرێک ئارەزووی زانیاری زیاتر لەسەر میلانیا ترامپ دەکات، دەتوانێت سود لەم دوو لینکەی خوارەوە وەربگرێت.
1- لینكی یهكهم
2- لینكی دووهم
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021