گه‌وره‌یی له‌ناو خێزان دا

وتار/ 26/11/2019 587 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

گه‌وره‌یی له‌ناو خێزان دا

     واپێویسته‌ له‌سه‌رهه‌ردوو ژن و پیاوه‌كه‌ كه‌ئیشوكاری‌خێزانی پێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن وه‌هه‌ریه‌كێكیان ڕای‌ئه‌وی‌تریان وه‌ربگرێت له‌باره‌ی‌ هه‌مووشتێك به‌لاَم ژیانی خێزانی زۆردووروودرێژه‌ وه‌دوورنیه‌ له‌ دووبه‌ره‌كی وناخۆشی له‌به‌رئه‌وه‌كاتێك یه‌ك گرنابن له‌باره‌ی‌ شتێك ده‌بێ یه‌كێكی گه‌وره‌هه‌بێ كه‌ئه‌م دووبه‌ره‌كیه‌نه‌هێڵێت و ژیانی خێزانی به‌خۆشی بڕوات له‌به‌رئه‌وه‌ئاینی ئیسلام پیاوی‌كردۆته‌ گه‌وره‌ی‌خێزان خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت( الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَڵی‌ النِّسَا‌ء بِمَا فَضل اللَّهُ بَعْضهُمْ عَلی‌ بَعْض وَبِمَا أَنْفَقُوا)  النسا‌ء [34].

وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌كه‌ده‌بێ ماره‌یی بدات وكه‌ل وپه‌لی‌ ناو ماڵ بكڕێت وخانووی‌خێزانی ئاماده‌بكات هه‌رئه‌ویشه‌كه‌ده‌بێت خێزانه‌كه‌ی‌ومنداڵه‌كانی به‌خێوبكات،وه‌ك ئێستاكه‌ته‌ماشابكه‌ین ئه‌بینین ئه‌وروپا سه‌ری‌ لێشێواوه‌ چونكه‌ باری‌ جێگیربونی خێزانی نیه‌هه‌ربۆیه‌شه‌ئێستاخه‌ریكن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ربواری‌دروست كردنه‌وه‌ی‌خێزان،ئه‌وان كه‌كور یان كچ گه‌وره‌بووهیچ په‌یوه‌ندی‌یه‌كی به‌دایك وباوكیه‌وه‌نامێنێت،هه‌ردوو كیان له‌به‌یانیه‌وه‌تا ئێواره‌ به‌ دوای‌ په‌یداكردنی بژێوی‌ ژیاندا ده‌گه‌ڕێن و هه‌مووكارێكی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ خۆیانیان بژێنن، بۆیه‌ توشی جۆره‌هاكاری‌خراپه‌ئه‌بن وه‌كوتوشبون به‌نه‌خۆشی ئایدز و سه‌دان مشكیله‌ی‌جنسی وماددی‌وده‌رونی كه‌ئێستاڕۆژئاوابه‌ده‌ستیه‌وه‌ده‌ناڵێنێت هه‌موی‌بۆئه‌م نه‌بوونیه‌ی‌خێزانیه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،به‌ڵام كه‌ئێمه‌ش له‌به‌رنامه‌ی‌خواوسوننه‌ته‌كه‌ی‌خۆشه‌ویسته‌مان (محمد) (صلی الله‌علی وصلم) لابدین وبه‌دوای‌به‌رنامه‌ی‌ئه‌وان بكه‌وین ئه‌وه‌ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان مه‌سیرده‌بێت، داواكارم له‌ خوای‌ به‌به‌زه‌ی‌كه‌ ئاقیبه‌تمان خێركا و به‌دوای‌كاری‌ خراپه‌داوێڵمان نه‌كات وله‌سنوری‌خۆی‌تێپه‌ڕمان نه‌كات وده‌ست به‌باڵمانه‌وه‌بگرێت إنشاالله.

-مامه‌ڵه‌كردن به‌چاكی:-
ئاینی ئیسلام پێویستی كردووه‌كه‌هه‌مووتاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌باشی مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ یه‌كتری‌بكه‌ن وبه‌تایبه‌تی له‌نێوان ژن ومێرد دا وه‌كو له‌قوڕئانی پیرۆزوو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر دیاره‌ وه‌كوپێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێ((خیاركم خیاركم لصلِهِ))واته‌باشترین كه‌سان ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌به‌چاكی مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌بكات خێزانی موسڵمان ئه‌وكه‌سه‌یه‌كه‌سته‌م لێ كردن وبه‌ڕه‌قی جولاَنه‌وه‌ نازانێ له‌نێوان خۆیان دا به‌ڵكو ماف و ئه‌رك  بۆهه‌ریه‌كێكێان داندراوه‌,وه‌ به‌ ئه‌رك و مافی خۆی هه‌ڵده‌ستێت.

-چه‌ندئافره‌تی:-
مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌كه‌پیاوێك له‌یه‌ك كاتداچه‌ندئافره‌تێكی هه‌بێت وه‌چه‌ندئافره‌تی یه‌له‌ئیسلامدا تاكوچوارئافره‌ت ده‌بێت وه‌نابێت له‌م ژماره‌یه‌زیاتربێت وه‌مه‌رجه‌كه‌پیاوه‌كه‌به‌دادپه‌روه‌ری‌بجولێته‌ وه‌له‌گه‌ڵیاندا و مافی هه‌موویان بدات. هه‌روه‌ك پیغه‌مبه‌ر ( صلی اللَّه علیه وسلم) له‌گه‌ڵ‌ هه‌رنۆ(9) خێزانه‌كه‌ی‌ به‌ دادپه‌روه‌ری‌ جوڵاوه‌ته‌وه‌ مافی هه‌موویانی ده‌دا، هه‌روه‌ك خێزانه‌كانیشی له‌گه‌ڵدا دادپه‌روه‌ر بوونه‌، كه‌كاتێك (سوده‌ كچی زمعه‌)كه‌چووه‌به‌ساڵاسه‌ره‌ی‌ خۆی‌به‌خشی به‌حه‌زره‌تی عائیشه‌(خوالێیان ڕازی‌ بێ) وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی اللَّه علیه وسلم) دوو شه‌و لای‌ عائیشه‌ ده‌مایه‌وه‌یه‌كێكی خۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ سوده‌ش كه‌دابووی‌ به‌عائیشه‌، ئه‌وه‌یه‌ئافره‌تی ئازاوده‌روون قایم وپاك وبێ خه‌وش,هه‌موومرۆڤێك كه‌باوڕی‌ پته‌و و قایم بێ هه‌مووشتێكی چاكی لێ به‌دی‌ ده‌كرێ‌.

- هۆی‌ ئه‌م چه‌ند ئافره‌تییه‌:-
    دوژمنه‌كانی ئاینی ئیسلام ئه‌وه‌بلاَوده‌كه‌نه‌وه‌كه‌زۆرئافره‌تی سته‌م له‌ئافره‌ت ده‌كات وه‌له‌ پله‌ و پایه‌ی‌كه‌م ده‌كاته‌وه‌ جا بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م شته‌ڕوونبكرێته‌وه‌ به‌م خالاَنه‌ی‌لای‌خواره‌وه‌:-

1- هێنانی چه‌ندئافره‌تێك سونه‌ته‌ بۆ كه‌سی به‌ تواناو داد په‌روه‌ر, بۆ هه‌وه‌ست بازان و ئاره‌زو په‌رستان, مرۆڤ بۆخۆی‌ سه‌ربه‌سته‌ كه‌ له‌ئافره‌تێك زیاتری‌ هه‌بێت, به‌ مه‌رجی داد په‌روه‌ری و ڕێزداری.  

2- (بۆمه‌به‌ستی منداڵ‌بوون)ئه‌كه‌رئافره‌ته‌كه‌نه‌زۆك بوو وه‌پیاوه‌كه‌حه‌زی‌لێبوومنداڵی هه‌بێ جالێره‌داحه‌قی پیاوه‌كه‌یه‌ژنی تربهێنێت وه‌نابێت ئافره‌تی یه‌كه‌م ڕێگه‌گربێت، پیغه‌مبه‌ر(صلی اللَّه علیه‌وسلم)فه‌رموی‌:((تزوجوا الولودالودود،فإنی مُكاثرٌبكم أمم)):واته‌ئافره‌تی وابخوازن كه‌منداڵی ببێ وخۆشه‌ویست بێ ،چونكه‌من به‌زۆریتان له‌ناوئوممه‌ته‌كانی ترشانازی‌ده‌كه‌م))

3- بۆ مه‌به‌ستی منداڵ بوون ئه‌گه‌رئافره‌ته‌كه‌ نه‌خۆش بوو, نه‌خۆشیه‌كی به‌رده‌وام له‌م كاته‌دا ده‌تونێت ئافره‌تێكی تربهێنێت باشتره‌له‌وه‌ی‌ كه‌ ئافره‌تی یه‌كه‌م ته‌لاَق بدات, بۆ هێنانی ژنی تر كه‌ پێویستی پێیه‌تی.

4-زۆرئافره‌تی هێنان هه‌ندێ‌جارپێویسته‌به‌تایبه‌تی له‌كاتی شه‌ڕدا چونكه‌گومان له‌وه‌دانیه‌كه‌له‌كاتی شه‌ڕداپیاوان زیاترده‌كوژرێن به‌م شێوه‌یه‌ئافره‌تێكی زۆربێ پیاوده‌مێنێته‌وه‌ جالێره‌داده‌بێ دووشت بكه‌ن یان ئه‌وه‌تائه‌وئافره‌تانه‌ی‌ كه‌پیاویان ده‌ست ناكه‌وێ‌بێ ئابڕوو بن یان ئه‌وه‌تاڕێگابه‌هێنانی زیاترله‌ژنێك بده‌ین به‌پیاو،هه‌روه‌ك له‌وسه‌رده‌مه‌داكه‌خه‌ڵكانێك ڕوویان كردۆته‌كاری‌ناڕه‌وا ئه‌وانه‌ش به‌زۆری‌چینی ده‌سه‌ڵات داروبه‌رپرسن ئه‌وانه‌ش له‌به‌ردووهۆكار ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن:

أ- له‌به‌رماڵه‌وه‌ ناوێرن ژنی حه‌ڵاڵ‌ بهێنن.                        
ب- بۆئه‌وه‌ی‌ ژنه‌كه‌ی‌ هه‌ست به‌وه‌نه‌كانه‌وه‌كوئه‌ویش كاری‌ ناڕه‌وای‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر یان لێ ی‌ جیابێته‌وه‌یان هه‌ر مشكیله‌یه‌ك كه‌بۆی‌ درووست بكات،هه‌ربۆیه‌شه‌ رویان كردۆته‌كاری‌ناشه‌رعی وه‌ژنی كاتی (مُتعه‌)ماره‌ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مه‌ش حرامه‌،عن عَلێّ أَبِی گَالِبٍ(رچی الله‌عنه:أَنَّ رسٌولالله(صلی الله علیه وسلم)((نَهی عَنْ مٌتْعَه‌ِالنَّسَا‌ ویوْمَ خَیْبَرَ،وَعَنْ أَكْلِ لٌحٌومِ الْحٌمٌر الْإنْسِیَّه‌ِ)).ْ(بخاری‌/3979) ئیمامی علی كوڕی‌ئه‌بوتالب(خوای‌ لێ ڕازی‌بێ)ده‌ڵێ: پیغه‌مبه‌ری‌خوا(صلی اللَّه علیه‌وسلم)فه‌رمویه‌تی ڕۆژی‌ غه‌زای (خه‌یبه‌ر)ژنهێنانی كاتی وخواردنی گۆشتی گوێدرێَََََََََََژی‌ ماڵی حه‌رام كرد.

5-بۆزۆركردنی منداڵ چونكه‌هه‌ندێ‌كۆمه‌ڵگاهه‌یه‌گه‌نجیان كه‌مه‌ بۆیه‌ئه‌گه‌رپیاوێك زیاترله‌ئافره‌تێكی هه‌بوو منداڵی زۆرده‌بێ كه‌ئه‌مه‌ش گڕووتین ده‌دات به‌میلله‌ت وده‌ستی كارزیادده‌بێ.
6-ئه‌م زۆركردنه‌ی‌ئافره‌ت له‌لایه‌ن پیاوێك ڕێك وپێكی به‌هێزی‌ ئاینی پیرۆزی‌ئیسلام مان بۆده‌رده‌خات كه‌حسابی دواڕۆژی‌ كرد بۆ میلله‌تان وه‌ باری ژیانی كۆمه‌ڵگا

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌