كورد لە (باکورەوە بۆ باشور،لە باشورەوە بۆ ڕۆژئاوا) خۆری ئاوا بوو

وتار/ 27/10/2019 997 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

كورد لە (باکورەوە بۆ باشور،لە باشورەوە بۆ ڕۆژئاوا) خۆری ئاوا بوو

بیلال زەنگڵ
کورد لە باکور خەریک بوو ڕۆژی هەڵ بێت،  کاتێک لە تورکیا هەدەپە ٨٩ کورسی هێنا
ئۆردۆگان داوای لێ کرد حکومەتی لەگەڵ پێک بهێنت و ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ تەنازول کردن بۆ کورد، هەتا ئامادەبوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت چەندین پلە و پۆستی تری بدات بەکورد، بەڵام کورد وەک ئەوەی ئەگەر ئەو بەشداری حکومەتی تورکیا نەکات ئیتر تەواو ئۆردۆگان ڕۆژی ئاوا دەبێت !
 یان ئەوەتا دەیبینین کە وەک هەمیشە بە فیتی ئەموو ئەو ڕۆژی کوردی گەیاند بەو ڕۆژەو ئێستا کە سەرکردە و کەسایەتیە کوردەکان خۆیان لە زیندان بینیەوەو دۆسیەی کورد چەند ساڵ گەرایەوە دواوە.

زۆر گوترا تاسەر ئاوا نابێت لەگەڵ تورکیا ڕێک بکەون بۆ خۆتان و کوردەکان باشترە، گوتیان نا ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن پیاوی تورکیان و دژی کوردن، بەڵام قەرزدار کرانەوە وەک هەمیشە دواتر نەتیجەکەی ئەوە بوو کە بینمان .

دوای ئەم ڕۆژە خەریک بوو ڕوو بکاتە باشوری کوردستان کەچی ئەم جارەش سیاسیەکانی کورد چوونە سەر کەڵی دارێک بەکەس نەهاتنە خوارەوەو گوتیان دەوڵەت ڕادەگەیەنین هەموو دونیا هاتە سەر خەت، کە ناکرێت و نابێت مەیکەن گوتیان نا !
ئیتر کاتی دەوڵەتی کوردیە گوتیان واز لە ڕیفراندۆم بێنن عێراق ئامادەی هەموو تەنازولێکە بۆتان گوتیان ناکرێت ئێمە گەیشتین بەدەوڵەتی سەر بەخۆ !
هەم دیسان خەڵکانێک هاواریان کرد با لەگەڵ عێراق ڕێک بکەوین باشترە با ئێستا نەکرێت گوتیان ئەوانە خۆ فرۆشن کورد نین دژی کوردن و پیاوی ئەموو ئەون وەک هەمیشە ئەوانیش قەرزدار کرانەوە .

دوای ئەم ڕۆژە ڕووی کردە ڕۆژ ئاوا چونکە ڕۆژگار خەریک بوو تەواو وەرز دەبوو لەو فرسەتانەی بەکوردی دەدات ویستی لە خۆر ئاواوە هەڵ بێت، ئەم جارە، گەر لەوێش نەبوو ئیتر بۆ هەمیشەیی ئاوا دەبێت،

 بەڵام ئەوان چی ؟ ئەوانیش بەفیتی ئەموو  بەپشتگیری ئەموو ئەو هەڵخەتێنران ئەوانیش وەکوو سەرکردەکانی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان وەک سەرکردەکانی تر لە مێژوودا نەیان توانی سود وەرگرن لە هەڵەکانی پێش خۆیان نەیان توانی ئارامگەیەك بۆ کورد دروست بکەن !
 زۆر پیان گوترا ڕێک بکەون لەگەڵ تورکیا گوتیان نا، ئەمریکا ئێمە دەپارێزی هەرێمێک دروست دەکەین، بەڵام وەک ئەوانی تر زۆر پیان گوترا ناکرێت بۆتان ناچێتە سەر دۆخەکە لەبار نیە گوتیان نەخێر ئەوانە ئەو قسانە دەکەن خۆفرۆشن دژی کوردن ؟!

هەمیشە دڵسۆزەکانی کوردیان تاوانبار دەکرد بە تۆمەتی کوردنەبوون و پیاوی ئەموو ئەو بوون و نەیان توانی وەک پیاو تەنانەت بۆ یەك جاریش بێت گوێ لە دڵسۆزەکانی وڵات بگرن هەر لەبەر غرووری خۆیان بەداخەوە !

بۆیە ئیتر دەبێت چاوەڕێی ئەوەبن کە لەمەودوا خۆری کورد ڕوو لە ئاوا بوونە لەڕۆژئاواوە تا ڕۆژ هەڵات هەموو ئەو فرەسەتانەی لەدەستدا کە ١٠٠ ساڵە چاوەڕی بوو لە پێناو چی! لە پێناو غرووری؟! لە پێناو خۆیان و بنەماڵەکانیان؟! لە پێناو حزبە کانیان؟! لە پێناو تۆزە سامانێک؟! یان باجی نەزانینە دەیدەن

ئەوەی چاوەڕێی دەکرا بەڵێ بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانەوە لەبار برا، بەڵی بەهۆی غروویان لەبار برا بەڵی لە بەر خۆیان حزبەکانیان لەبار برا بەڵی لە پیناو تۆزە دراوێک لەبار برا،
 بەڵێ وەک دەڵێن دوژمن کردی پێمان بەڵام حەیف قەت دوژمنی خۆمان نەناسی حەیف سیاسیانە نەتان توانی دانوسان بکەن لەگەڵیان  بەڵی لە باکور لە گۆڕ نرا، لە ڕۆژ ئاوا وا خۆڵ دەکات بە کۆڕەکەیدا بەڵێ دوژمن کردی پێمان بەڵام باجی هەڵەی سیاسیەکانی کورد بوو، لە باشوریش وا خەریکە بەرەو لێواری مەرگ دەبردرێت، نەوەی ڕابردوو هەبوو ماویەتی نەوەی ئێستاش هەیەتی دەمێنێت.

کەواتە: با خەڵک و سیاسیەکانی کورد ئەوەندە نازو نوز نەکەن ئەوەندە گلەیی و گازندە نەکەن ئەوەندە خۆیان بێ خەتابار نەکەن با خۆیان بە پاڵەوان و دوژمن بەگاڵتەجار وەسف نەکەن با وەک پیاو بۆ جارێکیش بێت دڵسۆزانە دان بەهەڵەکانیاندا بنێن و دووبارەی نەکەنەوە خەم لەگەل و وڵاتیان بخۆن .

سەیرتان کردووە !
هاونیشتیمانیان بۆ ئەوەند هەراسان و بێزارن بەدەستتانەوە ؟ سەیری حاڵی کوردتان کردوە چەندە بێزارن لەوەی هەن، لەوەتەی هەن دەر بەدەرو بێ لانەو ماڵن، بە هۆی هەڵەکانوو هەلپەرستی سیاسیە سەر کردەکانی کوردەوە،

ئاخر ناکرێت هەر خۆتان تێربن هەر خۆتان شاهانە بژین ! کەچی هەر بڕیاری سەقەت بۆ ئەم گەلە داماوە دەر کەن، وەرنەوە هۆش خۆتان ئێستاش کات ماوە لەوەی لەبەر دەستان داماوە داهاتووتان گەش بکەن نەک وەک ڕابردووتان  ڕەشی بکەن.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌