عەجەب خودا چ سەربرێکی هەیە

وتار/ 21/10/2019 1097 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

عەجەب خودا چ سەربرێکی هەیە

بیلال زەنگڵ

پێرێ هەموو کوردستانیان بەش بەش کردین، دوێنی ئایلاندیان خنکاندین ئەمڕۆش محمد یان بردین😥

ئەوانەی باسی مافی مڕۆڤ دەکەن لەکوێن؟! شەرم ناتان گرێ؟!
ئەوانەی شەر بۆ ئازادی دەکەن لە کوێن؟! شەرم ناتام گرێ؟!
ئەوانەی لافی دیموکراس و داوای یەکسانی دەکەن لە کوێن؟! شەرمەزار نابن؟!
دیموکراسی خوازە کانی سەر شاشە! جەلادەکەنی پشتی کامێرا،
ئازادی خوازە کانی ڕاگەیاندن! مافیاکانی پشتی ڕاگەیاندن،

 سەرانی جیهان بۆ جارێکش بێت لە ئاست ئەم نەتەوە مەزڵوومە خەجاڵەتی بکێشن، تاکەی وا بێدەنگ دەبن لە ئاست خوێنی ڕژاومان!

با ئێمەش خۆش باوەڕ بین بڕوا بە درووشمەکانتان بکەین بەڵام ناکرێت ئێوە وەها بێوژدان بن بەرامبەرمان،
 نانا هەر ئێوە نا ئەوانەی بڕواشی بە ئازادی ئێوە هەیە، ئەوانەی بڕوای بە مافەکانی ئێوەیە، ئەوانەی هەڵخەڵەتان بەدرووشمەکانتان، با هەمووان  بکێشن گەر بۆ جارێکش بێت

 #ۆژ ئاوا ببورە ئێمەش خەجاڵەتین چونکە بێ دەسەڵاتین لە ئاست مەزڵوومیەتی ئێوە، ببورە ئێمە کوردین لەوەتەی هەین دیلی دەستی زووڵمین، دیلی دەستی نەزانین و  فرۆشیارانی جیهان بەشێک لە خۆ فڕۆشانی کوردین، نازانم تاکەی، چۆن هەروا چەوساو و دیلی دەستی زووڵمین،  پێری هەموو کوردستانیان بەش بەش کردین، دوێنی ئایلاندیان خنکاندین ئەمڕۆش محمد یان بردین، عەجەب خودا چ سەربرێکی هەیە.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌