کورد چی فێربوو لە رابردوو

وتار/ 12/10/2019 1079 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

کورد چی فێربوو لە رابردوو

ئەگەر چاوێک بخشێنینەوە بە ڕابردوو بۆمان دەردەکەوێت کە چ ووڵاتانی ئەوروپا چ ئەمەریکا هەرگیز دۆستی کورد نەبون هەمیشە ئەم میللەتەمانیان وەک شەڕکەریک سەیر کردووە نەوەک میللەتێکی چەوساوە هەمیشە بەکاریان هێناوین بۆ مەبەست و خواستی خویان کاتێ شەڕێک لە ناوچەکەماندا دروست دەبێت دەکەونە وەسف وسەنامان و شەڕەکەمان پێدەکەن و دواتر کە دەکەوێتە سەر ئەوەی کە داوای ماف و حەقی خۆمان دەکەین یەکسەر پشتمان تێدەکەن و هەرچی بەڵێن و پشتیوانی هەیە لێمان دەگرنەوە و وەک بڵێی ئێمەی کورد داوای خاکی ووڵاتێکی ترمان کردبێ یان بەناحەق کەسێکمان کوشتبێ نازانم ئێمەی کورد چیمان هەیە وا ووڵاتانی دراوسێ ئەوەندە لێمان دەترسن بۆ ئەوەندە دڵ پڕ لە قینن سەڕەڕای ئەوەندەی ئەوان غەدر و ناحەقیمان  بەرامبەر دەکەن    هیشتا ئەوانیش خویان بە مەغدور دەزانن ، بڕواناکەم هیچ میللەتێکی تر بەقەدەر ئیمە چەوساوە بێت هەرچی دێت و کۆمەڵێ بەڵێنمان پێدەدەن و دواتر لە نیوەی ڕێدا لێمان دەبێت بە گورگ و دەکەوێتە کوشتن و بڕینمان هەر
لە ئەنفالەوە تا کیمیا بارانکردنمان و زینەبەچاڵگرتنمان

 ئێمەی کورد هەمیشە  دڵپاک و دڵسافین بۆ میللەتانی جیهان و تەنانەت بۆ دوژمنەکانیشمان بۆیە هەر باجی ئەو دڵسافییەمانداوە هەمیشە میللەتان بەکارمان دێنن
بۆ لەمەودوا چیدیکە دەبێت کورد لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان بە ئاگا بێتەوە چیدیکە نەکەوێتە داوی هیچ ووڵاتێکی زلهێز تەنیا پشت بە خۆی ببەستێ و وەک چۆن لە ڕابردودا تەنیا و تەنیا شاخەکان پشتیان بوون
وە دەبیت سەرکردەکانی کورد چیدیکە میللەتەکەی خۆیان نەکەنە قوربانی هیچ ووڵاتێکی بێگانە وە کاتێ دەسەڵات دەگرنە دەست ببنە خزمەتکاری میللەتکەی خۆیان هەمیشە یەکگرتوو پشتیوانی یەکبن ئەو کات هیچ کەسێ ناتوانی دەست درێژیمان بخەنە سەر


  ‌                       جوانڕۆ مستەفا

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌