له رووی جوگرافییه‌وه كوردستان چ جۆره گرنگییه‌كی هه‌یه له سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی
وتار/
11/10/2019
2160 جار بینراوە
بارزان محه‌مه‌د سوره
له رووی جوگرافییه‌وه كوردستان چ جۆره گرنگییه‌كی هه‌یه له سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی
بارزان محمدە سوورە.
كوردستان هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی وای لێكردووه كه‌گرنگی یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بێت له‌بواره‌جیاوازه‌كان چونكه هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ی جیای ده‌كاته‌وه,له خاسیه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تانی تر خاسیه‌ته‌كانی له‌باروو گونجاوه بۆ وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی گه‌شتو گوزار, كه‌رتی كشتوكاڵی, سامانی ئاژه‌ڵ داری , سه‌ره‌ڕای بوونی سامانێكی زۆری سرووشتی به‌كۆی ماده‌كان,له‌شلی و گازی و ڕه‌قی, وه‌رزاو وه‌رزی كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له هه‌مه‌جۆری وه‌به‌رهێنان له‌كۆی بواره كان چه سرووشتی بێت چ مرۆیی ,بۆیه كوردستانی باشوور ده‌وڵه‌مه‌نده له‌ڕووی سامانی سرووشتی هه‌مه‌جۆردا نیشتمانێكه‌ستراتیژی گرنگه له‌جیهاندا,له‌ڕووی ئاوهه‌واوه وای كردووه,كه‌پێگه جوگرافیه‌كه‌ی بایه‌خێكی زۆری هه‌بێت بۆیه‌شه هه‌رده‌م له‌ژێر غه‌زه‌بی وڵاته زلهێزه‌كان دابووه,بۆكوردستان داگیر ده‌كرێت بۆ ئه‌وروپا داگیر ناكرێت چونكه كوردستان چ له‌ڕووی ده‌رامه‌تی سرووشتی چ بواره‌كانی تر گرنگی سه‌رخستنی پێگه‌ئابووری وڵاته داگیر كه‌ره‌كه دیاری ده‌كات.
ده‌ریش كه‌وتووه كه شوێنی كوردستان به‌گوێره‌ی بازنه‌پانه‌كان ده كه‌وێته نێوان بازنه‌ی پانی(30تا41)ی باكوور،ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه كوردستان كه‌وتۆته ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وشوێنه هه‌ڵكه‌وتووه كه‌هیلالی به‌پیت به ناوبانگه كه‌ده‌كه‌وێته چیاكانی زاگرۆس- تۆڕۆس ئه‌مه‌ش (جۆن كیڤر) له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكان ئه‌م شوێنه‌ی‌ده‌ستنیشان كردووه به‌ناوچه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهانی داناوه‌به‌مه‌ش كوردستان ئاووهه‌وایه‌كی مام ناوه‌ندی هه‌یه و هه‌رچواروه‌رزی ساڵی تیادابه دی‌ده‌كرێت وه‌رزی گه‌شه‌كردنیش له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان بۆماوه‌یه‌كی دوور وودرێژی‌هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش چه‌ندین ناوچه‌ی جیاواز له‌ناوهه‌رێمی كوردساتان درووست بووه‌وئاووهه‌وای ئاووهه‌وایه‌كی هه‌مه‌چه‌شنه‌كوردستان له‌ڕووی جیۆپۆله‌تیكه‌وه گرنگی یه‌كی زۆری هه‌یه له‌ڕووی سنووره‌كه‌ی به‌ده‌وره‌دانی چیاكان كه ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌هێرشی دوژمنان و هێزی هه‌رێم دیاری‌ده‌كات و لاوازی وكه‌موكوڕی زۆر به‌دی ده‌كرێت له‌م باره‌یه‌وه چونكه ئێمه باس له هه‌رێمێك ده‌كه‌ین كه‌نه ده‌وڵه‌ته‌و نه‌وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه چونكه بێبه‌شیش نیه له‌و توخمانه‌ی كه‌كیانێكی سیاسی هه‌یه‌تی,وه‌ك خاك و دانیشتوان,به‌ڵام بێ به‌شه‌له ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی هه‌مه‌كی,كه‌چی تائێستا هیچ كیانێكی یه‌كگرتوو له‌كوردستان نیه ته‌نهابه‌شێكی كوردستانی گه‌وره له‌ژێر حوكمی ئازادی دایه كه‌چی وه‌ك دابه‌شكردنی كوردستانی گه‌وره ئه‌م به‌شه‌ش له‌لایه‌ن حوكمه‌خۆجێی یه‌كه‌ی كوردستانی باشووره‌وه به‌ش به‌ش كراوه‌و بووه به‌زه‌رد و سه‌وز.
كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌ناوه خۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردووه له‌ڕووی قورسایی هێزه‌وه‌و له‌بواره‌ئابووری و سیاسی و هتد
نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د سوره
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
03/09/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
02/07/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/04/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
21/10/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
15/09/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/09/2020