جیهانی وەرزشی لەنێوان چیژ و بازرگانیکردندا
وتار/
29/09/2019
891 جار بینراوە
جوانڕۆ مستهفا
جیهانی وەرزشی لەنێوان چیژ و بازرگانیکردندا
جوانڕۆ مستەفا
لە ئێستادا دنیا وەرزش بۆتە خواست و ویستی سەردێڕی زۆربەی
خەڵکی ، خەڵک بەجۆری وەرزش دەبینێت و بەڵام
جیهانی وەرزش زۆر ئاڵۆزتر و فراوانترە کە ئێمە دەیبینین
جاران وەرزش چیژ و تایبەتی خۆی هەبوو وە کەسانی کاراماو
بەتوانا بوون بەڵام ئیستا هەموو بۆتە بازرگانی و کێبڕکێ کردنی کۆمپانیاکان و بازرگانەکان کە یاریزانان و وەک
کاڵا و شت و مەک سەیری دەکەن نرخیان لەسەر
دادەنێن ، لەولاشەوە سیاسییەکان
کە دەستیان گرتووە بەسەر ئەم وەرزشەدا کە بە وویست
و ئارەزوی ئەوان یاری بە ئەنجامەکان و هەستی
خەڵکی دەکەن و
وەک کارتێک بەکاری دەهێنن لە بوارەکاندا و سەرنج ڕاکێشانی خەڵکی
وە هەروەها ئەگەر سەیری هەندێک یارییەکان بکەیت دەبینیت
جۆریک مامەڵەکردنی پێشوەختەی پێوە دیارە کە لەلایەن چەند کەسانیکەوە کڕدراوە و ئەنجامەکەی
دیارە وە یان بوونی چەند یاریزانیک کە ساڵانە خەڵات دەکرێن کە تیایدا چەند کەسانێکن
ساڵانە دوو بارەو سێ بارە خەڵاتەکان بۆ ئەوان دەبن ئەمەش بەهۆی بونی ڕێککەوتن و
واژۆکردنی لەگەڵ ئەو کۆمپانیاییەی کە سپۆنسەر کردووە بۆیە هەتاوەکو ئەو کۆمپانیاییانە
سپۆنسەریان بن خەڵات و دیاریکردنی باشترینەکان لەژێر سایەی ئەوان دەبێت
وە هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا وەرزش بۆ هەندێک ووڵات بۆتە مایەی
ناساندن و خێر کە ساڵانە ئەو وەرزشە دەکرێ
دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکی سەردانیان بکەن و ئابوری ووڵاتەکەیان ببوژێتەوە بەڵام بەمەرجێ
ئەو ووڵاتەش لەژێر دەسەڵات و وویستی ئەو کۆمپانییایەدا
بێت کە سەرپەرشتی دەکات ، بۆیە لە ئیستادا وەرزش جۆرێک لە بازرگانی کە هەندێک زیانیان بەر دەکەوێت و هەندێکی
تر قازانج
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مستهفا
-
جوانڕۆ مستهفا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مستهفا
25/10/2020